لەم وانەیەدا باسی بنەماکان و بنچینەکانی بنکەی زانیاری SQL لە بابەتی پێشودا باسی بنکەکانی زانیاریمان کرد بەشێوازێکی گشتی و گوتمان دەبن بە چەند جۆرێک ئەوەی کە لە کۆرسەکانمان و لە وانەکانی داهاتوو کارمان پێی دەبێت بنکەی زانیاری SQL ە گەر بابەتەکەت نەدیووە پێم باشە بیخوێنیتەوە ئینجا بێیتەوە ئێرە چوونکە پێویستە بیرۆکەیەکت هەبێت بۆ ئەوەی لەبیری نەکەیت
دەسپێکردن
پێم خۆشە نموونەیەک بێنمەوە پاشان کەم کەم بیرۆکەکان باسبکەین و بەیەکیان ببەستینەوە تا ئەو کاتەی بیرۆکەیەکی تەواوت دەبێت لەسەر ئەوەی بنکەی زانیاری sql چۆن کاردەکات گرنگترین شت بۆ تێگەشتن نموونە هێنانەوەیە با دەسپێبکەین
وا دابنێ تۆ خاوەنی فرۆشگای سەیارەیت(بریا وابوایە!!) گرنگ رۆژێک لە رۆژان بەختە نەگبەتیەکەت کاری کرد و 10 کریاری دەوڵەمەند هاتن و گرانترین سەیرارەیان لێ داواکردیت تۆش لە حاڵەتی شۆک و خۆشیدا دەستت بە کارەکانت کرد دەبێت ناوی ئەم 10 کەسە هەڵگری لەناو کۆمپیتەرەکەت بێگومان کەسێک ئەو کارەی هەبێت شتی وا نازانێت دەبێت یەکێکی وەک من سیستەمەکەی بۆ دروست کات ئێ بێینەوە لای خۆمان ئەمە سینارۆیەکەیە لە داهاتوو زیاتر پەرەی پێدەدەین بەڵام بۆ ئێستە بزانین چۆن ناوی ئەم دە کەسە هەڵدەگیریێت بە شێوەیەکی رێک و پێک گەر پرسیاریش دەکەیت ئەمە هەندێ لە پیاو ماقوڵەکانن
ئێستە دەبێت بیربکەینەوە کە چۆن دەسبکەین بە داخڵکردنی ناوی هەر دە کەس بۆ ئەوەی کارەکە ئاسانتر بێت گەر توانیم شتێک دروست بکەم بتوانم زانیاری کەسێک هەڵگرم لەناو بنکەی زانیاریەکەم ئەوا بە ئاسانی دەتوانین سیستەمەکە گەورەتر بکەین بۆ ئەوەی زیاتر لە یەک کەس لەخۆی بگرێت
باشە گەر بێین سەیری یەک کریار بکەین دەبێت چی هەبێت بە رای ئێوە بێگومان هەروەک مرۆڤێکی ئاسایی چەند زانیاریەکی بنەرەتی هەیە دەتوانین وەری بگرین لە کەسەکە لەگەڵ زانیاری تر پەیوەستە بە کرینی سەیارەکە وەک
ئەگەر سەرنج بدەیت هەموو کەسەکان هەمان جۆر زانیاریان لێوەردەگرین و هەڵیان دەگرین بەڵام هەر کەسە زانیاری جیا دەدات
با زیاتر بچینە ناو بابەتەکە باشە با کەمێک بچینە ناو قوڵای بابەتە ئێستە سیناریۆیەکمان هەیە و دەمانەوێت دەسپێبکەین لە بنکەی زانیاریەکەن چەند شتێکمان هەیە باسیان دەکەین و بە نموونەکەی سەرەوە نیشانیان دەدەین
خشتەک( table , entity )
ئەوەیان تایبەتە بە شتێک یان جۆرە کەسانێک بۆ نموونە ئێمە ئەو ١٠ کەسەی هاتن بۆ لامان خشتەکێکیان بۆ دروست دەکەین بەناوی کریارەکان لێرە بەدواوە هەر کریارێک بێت ئێمە زانیاریەکان لەو کریارە وەردەگرین و داخڵی خشتەکەکەمانی دەکەین خشتەک بە کورتی خشتەکێکە بۆ جۆرە شتێک دروستی دەکەین و زانیاری کۆمەڵێک شتی لەناو هەڵدەگرین چۆن
گەر سەیری خشتەکە بکەیت لە چەند ئەستونێک پێکهاتوە لەگەل چەند ریزێک هەر ئەستونێک پێیان دەڵێن column یان attribute هەر ریزێکیش زانیاری کەسێکی تێدایە کە پێی دەگوترێتtuple یان row
بیرۆکەیەکت هەیە لەسەر ئەوەی خشتەک چیە ئێستە یەکە یەکە باس لە پیکهێنەرەکانی خشتەکە دەکەین
ئەستونەکان (column , attribute)
ئەو وێنەیە سەیر بکە
گەر سەرنج بدەیت هەر زانیاریەک دەبێتە ئەستونێک لە خشتەکەمان بێگومان ئەو زانیاریانەی پەیوەندیان بەیەکەوە هەیەو پەیوەستن بە یەک شت
شتێکی تر ئاماژەی پێ بدەم ئەوەی سەیری ناو بکە ئێمە دەتوانین چی بنوسین لە شوێنی ناو چی داخڵ بکەین بێگومان دەشێت ناوی کەسەکە بێت و ناکرێت تەمەن لە شوێنی ناو یان بەروار لە شوێنی ناو دابنێن لەبەر ئەوەی هەر ئەستونێک لە خشتەکەکە جۆرە زانیاریەک هەڵدەگرێت هەندێکیان ژمارە و هەندێکیان نوسسین و هەندێکیان بەروار جا پێویستە لەسەر ئێمە ئەوانە دیاری بکەین کاتێک بنکەیەکی زانیاری دیزاین دەکەین هەروەها ئەوەش باس دەکەین بۆ نموونە ستونی تەمەن والێبکەین ژمارەی لە ١٢ گەورەتر و لە ١٠٠ بچوکتر وەرگرێت چونکە ناکرێت لە خوار ١٢ ساڵان سەیارە بکرێت هەر بۆ نموونە ناشێت کەسێکی تەمەن سەروو ١٠٠ ساڵ سەیارەم لێ بکرێت( کەیفی خۆمە وادەکەم گەر فرۆشگایەکم هەبێت :p ) گرنگ ئەم جۆرە زانیاریانەی کە لە ستونێک داخڵ دەکرێن پێی دەگوترێت Domain
سەرنج بدە من چۆن کەسەکان لەیەک جیا بکەمەوە لە زۆربەی خشتەکەکان ستونێک دروست دەکەن پێی دەڵێن کلیلی سەرەکی وەک ناسنامە کار دەکات و دوبارە نابێتەوە و کەسەکەی پێ دەنسارێتەوە
پەیوەندیەکان(Relations)
پەیوەندیەکان یان ریلەیشنەکان زۆر گرنگن وادبنێ ویستمان زانیاری سەیارەکەش پاشەکەوت بکەین کەواتە ناو و تەمەن و زانیاریەکانی تر کۆدەکەینەوە و خشتەکێک دروست دەکەین بەڵام سەرنج بدە گەر ١٠ کەس هەمان سەیارە بکرن زانیاری هەمان سەیارە ١٠ جار دووبارە دەبێتەوە کە زیادەیە و شوێن دەگرێت بۆێە ئێمە دەتوانین ئەو کێشەیە چارە بکەین بە بیرۆکەیەک پێی دەڵێن فۆرین کی foreign key واتە کلیلێکی نەناسراو ئێمە گوتمان هەر خشتەکێک ستونێکی هەیە وەک ناسنامە کار دەکات کێشەکە چۆن چارە دەکەین لە خشتەی کریارەکان ستونێک دروست دەکەین و ناسنامەی جۆرە سەیارەکەی تێدا دادەنێن زۆربەری کات ئەو ناسنامەیە تەنها ژمارەیەکە ئەم کردارە پێی دەڵێن ریلەیشنێک لەنێوان کریار و سەیارەدا دروست بووە
لەکۆتاییدا
لەکۆتایی دا ئەم بابەتە زۆر زۆری ماوەو تەنها بۆ ئەوە بوو چەند زانیاریەک بدات بە خوێنەر کە ریلەیشناڵ داتابەیس یان بنکە زانیاری sql چۆنن و لە چی پێک دێن لە کۆرسەکان وەک لە داهاتوو باسیان دەکەین راستەوخۆ دەچینە ناو بابەتەکەو دەبینین چٶن کاردەکەن و بیرۆکەکانی ئێرە بەکار دەهێنین ئەوەش دەبێت بزانین تەکنیکی زۆر زۆر هەیە و چۆنیەتی دروست کردنی بنکە زانیاریەک زانستێکی سەربەخۆیە بەڵام ئەوەی خۆشە دوای ماوەیەک فێری دەبیت تەنانەت گەر بەشێوەیەکی ئەکادیمیش( لە زانکۆ(قوتابخانە) ) نەتخوێندبێت.
وەرگیراوەلەماڵپەرى:
http://developerstree.com/بنەماکانی-بنکەی-زانیاری-sql/