ئێمه ڕۆژانه كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئیش ئه‌كه‌ین كار له‌گه‌ڵ دۆمه‌ین ئه‌كه‌ین، زۆر به سانایی ئه‌چین ناوی ماڵپه‌ڕ و ئه‌و پێگانه‌ی خوازراون لامان ئه‌ینووسین و سه‌ردانیان ئه‌كه‌ین، دۆمه‌ین بریتییه له سیستمێكی ناویی یاخود پرۆتۆكۆڵێكه له تێڕوانینی نێتوۆركهوه له Application Layer دا ئیش ئه‌كات ئه‌م لایهرهش راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌ر كار ئه‌كات،بیرۆكه‌كه له‌و ڕووه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه به‌كارهێنه‌ر ئاره‌زوو به كاركردن بكات له‌گه‌ڵیدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بچێت IP یه‌كی 32bit ی بنووسێت له‌ڕێگه‌ی چه‌ند ژماره‌یه‌كی decimal ـه‌وه كه پێ ی ئه‌وترێت dotted decimal ئه‌كرێت به 4 به‌شه‌وه هه‌ر به‌شێكی پێ ی ئه‌وترێت Octet واته هه‌شتیی به واتای هه‌ر ژماره‌یه‌كی دێسیمهڵ له 8bit ی باینهرییهوه هاتووه، له‌جیاتی ئه‌وانه ئه‌چێت ناوێك ئه‌نووسێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئای پی زوو له‌بیر ئه‌كرێت و یارای ئه‌وه‌یه زۆر هه‌ڵه‌ی تێدا بكه‌ی چونكه به گۆڕینی هه‌ر ژماره‌یه‌ك خۆكارانه ئاراسته‌ی شوێنێكی تر ئه‌بیت.
ڕه‌نگه مایه‌ی پرسیاربێت كه ئایا ئه‌م سیستمه مێژووه‌كه‌ی بۆكه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه ؟ ئایا یه‌كه‌م دۆمه‌ین كه‌ی تۆمار كراوه ؟ ناوی چیی بووه ؟
به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌یی ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌لایه‌ن Advanced Research Projects Agency Network (ARPANET) ـه‌وه به‌كارهێنرا، له‌كاتێك ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه هه‌یانبوو له‌ناو نێتوۆركێك بهستبونیانهوه به‌یه‌كه‌وه وه‌ك ڕوونه هه‌ر كۆمپیوته‌رێك خاوه‌ن ئای پی خۆیه‌تی، ئه‌مان فایلێكی تێكست یان دروست كرد به‌ناوی HOSTS.txt كه ئای پی كۆمپیوته‌ره‌كانی تێدا داخڵ كرابوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئای پی یه‌ك ناوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان نووسیبوو یاخود ئه‌توانین بڵێن ڕۆڵی hostname ی ئه‌بینی.
خودی پرۆتۆكۆڵه‌كه له‌لایه‌ن ARPANET دیزاین نه‌كراوه ، به‌ڵكو له‌لایه‌ن Paul Mockapetris كه ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌مریكییه، به زانایه‌كی كۆمپیوته‌ر و پێشه‌نگی ئینته‌رنێت ناو ئه‌هێنرێت، له ساڵی 1983 له زانكۆی كالیفۆڕنیا یه‌كه‌مین جێبه‌جێ كردنه‌كانی DNS ی نووسی كردی بهپاكێجێك له‌سه‌ر داواكاری هاوڕێكه‌ی Jon Postel كه له Information Sciences Institute بوو، پاشان ڕێكخراوی Internet Engineering Task Force تایبهنمدییهكانی به RFC 882 و RFC 883 دیایكرد و له مانگی 11 ی ساڵی 1983 بڵاو یكردهوه، كه كۆمه‌ڵێك رێنموونی گرنگی له‌خۆ گرتبوو شایه‌نی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی زیاتر بوو له‌لایه‌ن Developer ـه‌كانه‌وه.
له‌ساڵی 1984 له‌لایه‌ن چوار خوێندكاری زانكۆی Berkeley له كالیفۆڕنیا، به ناوه‌كانی Douglas Terry, Mark Painter, David Riggle, Songnian Zhou، یه‌كه‌مین جێبه‌جێ كردنی سێرڤه‌ری Unix یان نووسیی كه ناوی لێ‌نرا Berkeley Internet Name Domain كه به كورتكراوه‌یی پێ ی ئه‌وترا (BIND) Server.
له‌ساڵی 1985 له‌لایه‌ن Kevin Dunlap كه له Digital Equipment Corporation بوو ،پێداچوونه‌وه‌یه‌كی كرد كه بوویه‌هۆی كرانه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی گه‌وره به‌ڕووی جێبه‌جێكردنی DNS.
پێكهاته‌ی هه‌ره‌میی دۆمه‌ین ، كه به‌ش به‌ش كراوه بۆ چه‌ند Zone ێك یان ناوچه‌یه‌ك ، كه هه‌ریه‌كه‌شیان سێرڤه‌رێك به‌ڕێوه‌یان ئه‌بات ( Name Server ).
پاش ئه‌وه‌ی له كۆتاییه‌كانی 1984 رێگه درا به تۆماركردنی دۆمه‌ین، یه‌كه‌م دۆمه‌ین له مێژوودا كه تۆمار كرا له به‌رواری 01\01\1985 له‌ژێر ناونیشانی nordu.net تۆماركراو پاشان له به‌روای 18\03\1985دووه‌مین دۆمه‌ین تۆماركرا به‌ناوی Symbolics له ژێر ناونیشانی دۆمه‌ینی symbolics.com ئه‌گه‌ر چی symbolics.com به‌یه‌كه‌مین دۆمه‌ین ناو ئه‌هێنرێ به‌ڵام له‌ڕووی مێژوویه‌وه دووه‌مینه، پاشان له 24\04 ی هه‌مان ساڵ دۆمه‌ینی bbn.com تۆماركرا ، هه‌ر یه‌كه له پاشگره‌كانی edu یه‌كه‌م دۆمه‌ین به‌م پاشگره له به‌رواری 24\04\1985 به‌ناونیشانی berkeley.edu، وه پاشگری org یه‌كه‌م دۆمه‌ین به‌م پاشگره له‌به‌رواری 01\07\1985 به‌ناونیشانی mitre.org .
نوسین :xalat
مالپەرى :www.webchin.org