webhosting

هۆست و دۆمێن.

لە کاتی دروستکردنی سایتدا پێویستیمان یەکەم هەنگاو پێویستیمان شوێنێک دەبێت سایتەکەی تێدا دابنێین ئەویش سێرڤەرە یاخود وێب هۆستینگ. ئەو شوێنەی سایتەکەی تێدا دادەنێین چەند شێوازیکی هەیە، لەوانە سێرڤەری دیتیکەیت، کلاود سێرڤەر، ڤێرچواڵ سێرڤەر، وێب هۆستینگ. لێرەدا تەنها باسی وێب هۆستینگ دەکەین، یاخود شێر سێرڤەر، کە ئەمەش بەشێوازێکە کە تەنها یەک سێرڤەر دادەنریت و بەپێی توانای ئەو سێرڤەرە دابەشدەکرێت بەچەند بەشێکەوەو هەر بەشێکیان دەدرێت بە سایتێک و پێی دەوترێت وێب هۆستینگ یاخود شێر سێرڤەر.

*-*-*

دومه‌ین له‌ ئینته‌رنێت دا به‌ ناوێکی تایبه‌تی ده‌وترێت که‌ هه‌ر وێب سایتێک بۆ جیاکردنه‌وه‌ی خۆی له‌ سایته‌کانی تر له‌سه‌ر خۆی ده‌نێت وه‌ک Google.com .
هه‌ر دومه‌ینێک له‌ دوو به‌ش پێکهاتووه‌ به‌شی یه‌که‌م ناوێکه‌ که‌ هه‌ر کۆمپانیا یان که‌سێک به‌ پێی حه‌ز و بواری کاره‌که‌ی هه‌لیده‌بژێرێت وه‌ Google و Yahoo به‌شی دووه‌م که‌ به‌ یه‌ک خال له‌ به‌شی یه‌که‌م جیاده‌کرێته‌وه‌ ، پاشگێکه‌ که‌ جۆری پیت پێکدێت و هه‌ر که‌سێک ده‌توانێت به‌ حه‌زی خۆی دانه‌یه‌کیان هه‌لبژێرێت .
باوترین پاشگره‌ نێوده‌وله‌تییه‌کان بریتین له‌ Info,org,net,com له‌ هه‌ر ناوێکی ومه‌ین ( له‌گه‌ل پاشگره‌که‌یدا ) ده‌بێت یه‌ک دانه‌ هه‌بێت ، هه‌ندێک له‌ به‌ناوبانگترین پاشگره‌کان بریتین
com : به‌ناوبانگترین و پرکارترین پاشگره‌ی سایته‌کانه‌ و کوردکراوه‌ی Commercial به‌مانای بازرگانییه‌،
که‌ هه‌لبه‌ت زۆربه‌ی سایته‌ گشتییه‌کانیش له‌و پاگره‌ سودوه‌رده‌گرن ،
Net: کورتکراوه‌ی وشه‌ی Network ه‌ به‌ مانای تۆر و به‌گشتی له‌لایه‌ن کۆمپانیای خسته‌ به‌رده‌ستی خزمه‌تگوزارییه‌کانی ئینته‌رنێت و تۆره‌کانی گه‌یاندن زانیاری به‌کارده‌هێنرێت .
Org : کورتکراوه‌ی Organizations ه‌ به‌مانای رێکخراو یان دامه‌زراوه‌یه‌
edu:کورتکراوه‌ی وشه‌ی eduction ه‌ به‌مانای فێرکردنی زانست و بۆ سایته‌ فێرکراییه‌کان به‌کاردێت
Gov: کورتکراوه‌ی goverment ه‌ به‌مانای حکومه‌ت و سایتی دامه‌زراوه‌ حکومییه‌کان به‌کاردێت
info:کورتکراوه‌ی information ه‌ به‌مانای زانیاری Name ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جۆری پاشگره‌ بۆ سه‌کانی تایبه‌ت دروستکراوه‌.
هه‌ر که‌سێک که‌ ده‌یه‌وێت سایتێکی تایبه‌ت به‌ خۆت هه‌بێت ده‌توانێت ئه‌م پاشگره‌ به‌کاربهێنێت.
mil: ئه‌م پاشگره‌ تایبه‌ته‌ به‌ سایته‌ نیزامییه‌کان
Travel: ئه‌م پاشگره‌ تایبه‌ته‌ به‌ کۆمپانیاو رێکخراوه‌کانی خزمه‌ت گوزاری سه‌فه‌ر و گه‌شتیاری.
خراپ نییه‌ ئه‌وه‌ش بزانن که‌ سه‌رپه‌رشتی پێدانی دومه‌ین له‌ ئینته‌رنێتدا دامه‌زراوه‌ ئایکۆن (ICANN) ه‌ .
به‌ گشتی هه‌ر ولاتێک ئینجازه‌ی سوودوه‌رگرتن له‌ پاشگری تایبه‌تی به‌ خۆی هه‌یه‌،وه‌ک du بۆ ئه‌لمانیا و IR بۆ ئێران.

*-*-*

چۆن وێب هۆستێکی گونجاو هەڵبژێرم

هەڵبژاردنی وێب هۆستێکی گونجاو بە یەکێک لە بریارە هەستیارەکان دادەنرێت لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری خێرایی و سەلامەتی هەر سایتێک پشت بەو دەبەستێت.

وێب هۆست چییە و چەند جۆری هەیە؟

وێب هۆست (web host) یاخود خانەخوێی/میوانداری سایت بریتییە لەو شوێنەی/سایتەی کە هەموو فایلەکانی سایتەکەتی لێیە وە هەموو جۆرە پێویستییەک بۆ سایتەکەت، هاردوێر و سۆفتوێر، دەستەبەر دەکات.

ئەمڕۆکە بەهەزاران کۆمپانیا هەیە کە ئەم خزمەت گوزارییە پێشکەش دەکا. ئەگەرچی لە بنچینەدا هەمویان یەک شتن، بەڵام بە زۆر جۆر و تایبەتمەندی جیا. هەیانە بەلاشە و هەشیانە بە پارە. لەراستیدا کاتێک دەڵێن بەلاش، ناتوانین بڵێین بە رەهایی بەلاشە، چونکە خاوەنی ئەم خزمەتگوزارییە بە زۆر جۆری جیا پارە بە تۆ پەیدا دەکات. دیارترین جۆریان ریکلامە.

زۆر جۆر وێب هۆست هەیە لە دیارترینیان:

Shared Web Hosting: لەم جۆرەیاندا بەجۆرێک سێرڤەرەکە ڕێکخراوە کە چەند سایتێک لەسەر یەک سێرڤەرن، بۆ نموونە ٢٠٠ سایت، کە هەموویان بە هاوبەشی سەرچاوەکانی (resource) سێرڤەرەکە بەکاردێنن. مەبەستمان لەسەرچاوە ئەوەیە، بۆ نمونە، گەر ئەو سێرڤەرە بە هێڵێکی ئینتەرنێتەوە بەسترابێ خێراییەکەی ٢ مێگابایت بۆ چرکە بێ ئەوا ئەم خێراییە دابەش دەبێ بەسەر ئەم ٢٠٠ سایتە. وە ئەگەر هاتوو یەکێکیان ئیشی پێ نەبوو، واتا سەردانکەری نەبوو، ئەو بەشە ئینتەرنێتەی ئەو بەسەر ئەوانی تردا دابەش دەبێ. بەهەمان شێوە خێرای رام و پرۆسێسەر و قەبارەی هاردی کۆمپیوتەری سێرڤەرەکەش پێیان دەگوترێ سەرچاوە وە ئەوانیش هەر ئاوا دابەش دەبن بەسەر سایتەکاندا.

ئەم جۆرەیان لەهەموو جۆرەکانی تر باو ترە و ئابوری ترە. چونکە تێچوی خەرجییەکان بەسەر هەموو سایتەکان دابەش دەبێ.

Dedicated Server: ئەم جۆرەیان سێرڤەرێک بەتەنها تەرخان دەکرێ بۆ یەک سایت. بەمەش سایتەکە زۆر خێراتر و سەلامەتتر دەبێ وە دەتوانرێ بەخواستی داواکار دەسکاری سۆفتوێرەکانی بکرێ و بەڕێوە ببردرێ. کێشەی ئەم جۆرەیان ئەوەیە کە نرخەکەی زۆر گرانە و پێویستی بەشارەزای تەواو هەیە بۆ ڕێکخستن و بەڕێوە بردنی سێرڤەرەکە.

Virtual Private Server: ئەم جۆرەیان لەنێوان جۆری یەکەم و دووەم دایە. بەهەمان شێوەی جۆری یەکەم چەند سایتێک لەسەر سێرڤەرێکن، بەڵام بە پێچەوانەی جۆری یەکەم  هەر سایتەو بەشێک لەرام، پرۆسێسەر، هارد و باندودثی بۆ دیاری کراوە. واتە بەشێوەی مەجازی لەیەکتر جیا کراونەوە. وەک چۆن لە کۆمپیوتەری ئاسایدا دەبینین کە هاردەکە یەک هاردە بەڵام دابەشکراوە بەسەر چەند درایڤێکدا.

بۆ زانیاری لەسەر جۆرەکانی تری وێب هۆست، کلیکی ئەم بەستەرە بکە.

چۆن باشترین وێب هۆست هەڵبژێرم؟

هەموکات باشترین هەڵبژاردن گونجاوترین هەڵبژاردنە. پێش ئەوەی بەدوای وێب هۆستێکی گونجاو بگەڕێی دەبێ ئاگاداری ئەم خاڵانە بی:

جۆری سایتەکەت: واتە بە چ زمانێک نوسراوە یان چ جۆرە فرەیم وێرکێکت بەکارهێناوە. بۆ نمونە تۆ سایتەکەت بە(PHP 5.3) دروست کردووە لەوانەیە هەر ئەوەندە بەس نەبێ تۆ پرسیار بکەی کە ئایا وێب هۆستەکە پاڵپشتی (PHP)دەکا یان نا. بەڵکو دەبێ دڵنیا بی کە بەباشی پاڵپشتی ئەو ڤێرژنە بکا کە تۆ بەکارت هێناوە یان بەکاری دێنی لە داهاتوودا. وە بەهامان شێوە ئەگەر، بۆ نمونە، فرەیموێرکێکی وەک دروپاڵت بەکارهێنابێ دەبێ پرسیاری ئەوە بکەی کە ئایا پاڵپشتی تەواوی دەکا یان نا. راستە لەوانەیە بڵێین کە ئەم فرەیموێرکە بە زمانی (PHP) نوسراوە، بەڵام لەهەمان کاتدا دەبێ ئاگامان لەوە بێ لەوانەیە زۆر تایبەتمەندی هەبێ لە ناو ئەم فرەیم وێرکە پێویستی بە ڕێکخستنی سێرڤەرەکە بێ بۆی وەک (Apache Module mod_rewrite). جیا لەوە پێویستە دڵنیا بین لەوەی کە وێب هۆستەکە جەخت بکاتەوە لەسەر پاڵپشتی کردنی فرەیموێرکەکە، واتا ئەگەر لە داهاتوشدا ڤێتژنێکی تازە دەرچوو وە تایەبەتمەندییەکی تازەی هەبوو ئەوا ئێمە دڵنیا بین لەوەی کە بە پێی پێویست وێب هۆستەکەش هاردوێر یان سۆفتێرەکانی نوێ دەکاتەوە بۆی.

قەبارەی سایتەکەت: زۆربەی وێب هۆستەکان قەبارەیەکی سنوردارت پێ دەدەن. بۆ نمونە ١٠، ٢٠، ١٠٠، ٢٠٠ گێگا قەبەرەت پێ دەدەن. ڕەنگبێ ئەم قەبارەیە بۆ سایتێکی ئاسای زۆر زیادیش بێ. بەڵام گەر زانیت لەوانەیە سایتەکەت لە داهاتودا پێویستی زۆر زیاتر بێ لەوانە، ئەوا بگەرێ بە دوای ئەو وێب هۆستانەی کە بێ سنور قەبارەت پێ دەدەن.

ژمارەی سەردانکەران: وەک چۆن بڕی ئەو قەبارەیەی کە وێب هۆستەکان پێتی دەدەن لەوانەیە سنور داربێت بەو شێوەیەش سنوردارە بۆ ژمارەی سەردانکەران. چۆن؟ لەراستیدا ئەوان پێت ناڵێن ژمارەی سەردانکەر، بەڵکو دەستەواژەیەکی تر هەیە ئەویش باندودثە (Bandwidth). با بەشێوەیەکی تر ڕونی بکەینەوە. بۆ نمونە سایتەکەت ٢٠،٠٠٠ سەردانکەری هەیە لە مانگێکدا وە هەر سەردانکەرێک لەوانەیە بە تێکرا ٥ لاپەڕەی سایتەکەت بکاتەوە، ئەگەر وادابنێین کە هەر لاپەڕەیەک ٢٥ کیلۆ بایت قەبارەی بێ. ئەوکات: ٢٠٠٠٠x٥x٢٥ = ٢،٥٠٠،٠٠٠ (کیلۆبایت)، نزیکەی ٢،٥ گێگا بایت بۆ هەر مانگێک پێویستە وێب هۆستەکەت بۆ سەردانکەرانی سایتەکەت بگوازێتەوە.

قەبارە و ناوبانگی وێب هۆستەکە: هەرگیز هەڵمەخەڵەتێ بەو ریکلامەی کە وێب هۆستەکان بۆ خۆیانی دەکەن. زۆرێک لەوانە قەبارەیان زۆر بچوکە و بە داهاتێکی زۆر کەمەوە ئەم ئیشە دەکەن. بۆیە ناتوانن کە باشترین ژێرخانیان هەبێ(infrastructure) هەرلەرووی جۆر و کوالەتی هاردوێر، سۆفتوێر، خێرایی ئینتەرنێتیان، وە کارمەندان و ئیدارەکردنیان. وە لەداهاتوشدا گەرەنتی ئەوەت نابێ کە ئەوان پێکهێنەرەکانی سێرڤەرەکەیان نوێ بکەنەوە بە زویی گەر هاتوو شتێکی تازە و باش داهات.

پاڵپشتی و یارمەتیدان: زۆر گرنگە ئەو وێب هۆستەی کە میوانداری فایلەکانتی کردووە، سیستەمی یارمەتیدانی ٢٤/٧ هەبێ. واتە هەر ٧ رۆژی هەفتەو ٢٤ کاتژمێری شەو رۆژ کەسێک هەبێ یارمەتیت بدات گەر هاتو کێشەیەکت هاتە پێش و هەستت کرد پەیوەندی بە سێرڤەرەکەوە هەیە و لەدەرەوەی توانا و زانستی تۆیە. یان بۆ نمونە کاتژمێر (٢)ی شەوە و ئاگاداریان کردییەوە کە سایتەکەت هاک کراوە!

توانای ئەپگرەید: زۆر جار سایتێک لەسەرەتادا سەردانکەرێکی کەمی هەیە بەڵام دواتر زۆر زیاد دەکات و لەتوانای وێب هۆستەکەدا نامێنێ. هەندێک جار لەوانەیە ببێتە هۆی هێواش بوونەوەی یان لەکارکەوتنی سایتەکە. بۆیە ناچار سایتەکەت دەبێ بگوازییەوە بۆ سێرڤەرێکی گونجاو. کە ئەمەش کارێکی ناخۆشە و لەوانەیە پێویست بکات چەند رۆژێک سایتەکە ڕاگری تا سێرڤەرێکی گونجاو دەدۆزییەوە دواتر دوبارە سایتەکەت دەگوازییەوە بۆی. بەڵام گەر بێتو ئەو وێب هۆستەی هەڵی دەبژێری زۆر جۆر پلانی هەبێ، لەوانە:
(Shared Server, Dedicated Server, VPS)* ئەوا دەتوانی لەهەر کاتێک پێویستی کرد پلانەکەت بگۆڕی بێ ئەوەی پێویست بە ماندوبون و کاتێکی وا بکات لەلایەن تۆوە.

جیا لەوانەش کۆمەڵێک تایبەتمەندی تر هەیە لەوانەیە بۆ هەندێک کەس گرنگ بێ لەوانە: ژمارەی ئەو ئیمەیلانەی دەتداتێ، توانای بازرگانی کردن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەشێوەیەکی سەلامت، پاشەکەوتکردنی سایتەکەت هەمو هەفتەیەک بۆ رۆژی مەبادا… هتد.

*-*-*

About islih

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *