دەستپێک / جۆراوجۆر / خودا پەرستى نەک شەخس پەرستى.

خودا پەرستى نەک شەخس پەرستى.

الشيخ العلامة اليمن/مقبل هادى الوادعي-رحمه الله /دەفەرمووێ : ( الدعاة السلفيون يربطون الناس بخالقهم ولايربطونهم بشخصياتهم ) بانگخوازێك چەند ساڵ لەمەوبەر کتێبێکی بەناوی ( تەنهاخواپەرستی نەك شەخس پەرستی )
نوسی و بەڕاستی تاڕاددەیەکی باش جێ ی سوود بوو بۆموسلمانان ، وە ئەم کتێبە زۆر پێی لەسەر تەنها خواپەرستی ودوورکەوتنەوە لە شەخس پەرستی دائەگرت ، ئەمە جێگای پێزانینە بۆ نوسەر .

بەڵام ئەگەر ئێمە پێمان وابێت شەخس پەرستی تەنها قەبر وشێخ وپیاوچاك پەرستیە ، بەوەی ئەمانە لەجیاتی خودا بپەرسترين بەهەر شێوەیەك بێت لە شێوەکانی پەرستن ئەوا بەهەڵەدا چووین ، چوونکە ئەمانە تەنها بەشێکن لەبەشەکانی شەخس پەرستی لەجیاتی ته نها خواپەرستی .

یەك لەبەشە هەرەگەورەو ترسناکی تری شەخس پەرستی وغەیری خواپەرستی وەلائو وبەڕایە لەسەر غەیری خوداو پێغەمبەر دروودی خودای لەسەربێت .

تاکە مەنهەج کەسەرقاڵی بانگەوازی تەنها خواپەرستی بێت وخەڵکی وریا بکاتەوە لەشەخس پەرستی ئیسلامی ڕاستەقینە کە مەنهەجی سەلەفی وسەلەفیەکانن بەهەق وەك زانایانی کۆن ونوێ کۆدەنگن لەسەر ئەمە .

بەڵام زۆر بەداخەوە ئەوەی ئێستا لەهەندێك لەوانەی بانگەشەی سەلەفیەت دەکەن لەجیاتی ئەوەی تەنها خودا وپێغەمبەر بەخەڵك بناسێنن و تەنها وەلائو بەڕاء لەسەر ئەمان دروست بکەن ،زۆر بەداخەوە دەبینین بەپێچەوانەوە ئەمانە سەرقاڵی خۆپێناساندنی خۆیانن بەخەڵك وهەتاسەر ئێسقان وەلائو بەڕائیان لەسەر خودی خۆیان دروستکردوە هەریەکەی لەلایەن هەندێك شوێن کەوتووی تایبەت .
ئەمە بەدرووستی گەورەترین شەخس پەرستی وغەیری خودا پەرستیە کە گەورەترین و تووند ترین فتنە و تەفرەقەی ناوەتەوە لەنێو موسڵمانان بەگشتی لەنێو ئەهلی سووننە و جەماعەت بەتایبەتی ولەنێو سەلەفیەکانیش بەتایبەتی تر .

بەڕاستی ئەمە نەدینی ڕاستەقینەو نەسەلەفیەتی ڕاستەقینەیە .

وابزانم بەڵگەهێنانەوەش بۆ ئەمە شتێکی زیادە بۆخوێنەری بەڕێز ، چونکە بەداخەوە ئەم دیاردە ئەوەندە بەربڵاوە زەق بۆتەوە تاڕاددەیەك زانراوە لای دۆست ودوژمنی ئەم دینە ، تەنانەت ئەگەر ئەمە پێویستی بەبەڵگە بێت ، ئەوا بەڵگە ئەو نرخ وبەهایەی هەیەتی ئەویش نایمێنێت .

🌼 ئامادەکردن: مامۆستا عبدالجلیل اسماعیل گەلاڵى

پێشنیارکراو

پایە وپاداشتی نەرم ونیانی وهێدیی مەندیی

نەرم ونیانی ولەسەر خۆیی ودڵنەرمی، یەکێکە لەسیفەتە جوانەکان ١ــ نەرم ونیانی سیفەتێکی زۆر تایبەتی پێغەمبەری خوا بووە فبما رحمة من الله لنت لهم ۖ ولو كنت فظا غليظ القلب لانفضوا من حولك . سوره ال عمران آیه 159 ئه‌ی محمد به‌هۆی …