دەستپێک / جۆراوجۆر / منافقەکان لەیەك کەوان تیر دەهاوێن . بەشى (1)

منافقەکان لەیەك کەوان تیر دەهاوێن . بەشى (1)

پێش بچینە سەرباس پێویستە بزانین منافق بۆچی؟.

گومان لەوەدانیە لەوەتەی خودا مرۆڤی دروستکردوە ترسنۆك وجوامێر هەن ،جا جوامێر گاور بێت یا بڕوادار بەجوامێری بیروڕای خۆی دەنوێنێ ، بەڵام ترسنۆك بەهۆی رەچاوکردنی بەرژەوەندی خۆی جوامێری لەدەست دەدات ، بۆیە ووردترین وەسف خوا کردوونی : ( الذين يتربصون بكم فإن كان لكم فتح من الله قالوا ألم نكن معكم وإن كان للكافرين نصيب قالوا ألم تستحوذ عليكم و نمنعكم من المؤمنين) .
لەدەروون بێ بڕوان بەڵام لەبەر بەرژەوەندی دونیا موسڵمانێتی دەردەخەن ، بۆیە ناوێرن بە جوامێری بێ بڕوایی خۆیان دەربخەن وەك ئەو بێبڕوایانەی بەجوامێری بێ بڕوان .

بۆیە هەرگیز پیاوی ڕوبەڕوبونەوەی بەمەردی نین : ( لا يقاتلونكم إلا في قرى محصنة أو من وراء جدر ) .

بۆیە دژایەتیەکی ترسنۆکانە دەکەن پێیان وایە کەس پەی بەمەبەستە گڵاوەکانیان نابات کەچی لای موسڵمانان مەکشوفە .

سەیرکەن دووڕووەکان لەکۆن وئێستا چ جۆرە شەڕێکی ترسنۆکانەی خواو پێغەمبەر وقورئان دەکەن .

🌼 ئامادەکردن: مامۆستا عبدالجلیل اسماعیل گەلاڵى

پێشنیارکراو

گەشبینی لە ژیاندا هۆکاری خۆشبەختییە

گەشبینی لە ژیاندا هۆکاری خۆشبەختییە

مرۆڤی بڕوادار هەمیشە ئومێدەوارو دڵخۆشە، لە پەروەردگاری خۆی زۆر ڕادەبینێ، بۆیە بەو پەڕی هیوا و …