بەهاوشێوەی دوێنێ ئیمڕۆ وبەیانیش منافقەکان بەیەك شێوەو شێوازی دوور لەجوامێری دژایەتی خواو پێغەمبەر وقوڕئان دەکەن ، بەڵام وەکو گاورەکان جوامێرانە دژایەتی ڕوون وڕەوان ناکەن لەبەر ئەم هۆکارانه:
۱ـ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی بژێوی خۆیان .
۲ـ خۆباراستن لە سزای موسڵمانان .
۳ـ ڕەچاوکردنی کاریگەری زیاتر بەسەر موسڵمانانی سادە ، وەك خودا دەفەرمووێ :
( ومنكم سماعون لهم )
منافقەکان هەوڵ دەدەن لەوشوێنانە بدەن کە بازنەی گەیاندن ( حلقة وصل ) ە لەنێوان دین و خەڵك بۆیە ئەگەر لەسەرەتای وەحی قسە بە حافزەکانی قوڕئان ووترابێت چونکە ئەوان قوڕئان دەگەیەنن بەخەڵك ، بەهەمان شێوە ئێستاش منافقەکان سوکایەتی بەوکەسانە دەکەن کە گومانی گەیاندنی پەیامی ڕاستەقینەیان لێ دەکرێ کەفەرموودەناسی وەك بخاری وهی تر .
ئەوەی ناچاری کردم کە ئەم بابەتە بنووسم چەندڕۆژێك لەمەوبەر بینیم حاجیەکی منافق لەبەرگی ئیحڕام بەناوی (عدنان ) سووکایەتی بە بوخاری دەکات لەسەر فەرموودەی : ( لایزني الزاني ) زۆربە بێ شەرمی ودوور لەهەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی بنچینەکانی ڕەوشت گاڵتە بە فەرموودە دەکات زۆر بەبێ حەیایی ناوی کاری سەرجێیی دەهێنت کە باسی فەرموودەکە نیە .
چونکەفەرموودەکە باسی زینایە نەك جیماعی شەرعی کەسەرجێی کردنە .
بەڵام وادیارە بێ باوەڕیکەی پێ ناشێردرێتەوە بۆیە زۆر بەبێ ڕەوشتیەکەی هەموو سنورێك دەبەزێنێت و دەڕشێتەوە بەسەر زانایەکی گەورەی وەکو بوخاری کە بێ وێنەیە لەگەیاندنی فەرموودەی ڕاست بەخەڵك کە تەنانەت بە ئیمامی فەرموودەناسان دەژمێردرێت ، ئەم( عدنان) ناوە دەرشێتەوەو بوختان بۆ بوخاری هەڵدەبەستێ دەڵێ لەخۆیەوە ئەو فەرموودە هاوشێوەی ئەو فەرموودەی بەناوی پێغەمبەر ڕیوایەت کردوە .
لەوەڵام دا دەڵێم ئەگەر منافق نیت لە هەناوت کوفرو بێ بڕوایی خۆی مەڵاس نەداوە فەرموو ئەوە عاردو ئەوەش گەز بەشێوەی زانستی ئەمە بسەلمێنە ئەگەر فەرموودەناسی دڕۆناکەی منفق نیت ، خۆ کەس دژی ڕەخنە نیە چونکە کەس بێ هەڵە نیە ، بەڵام ئەو درۆو دەلەسانە نیشانەی نیفاق زیاتر هیچی ترناگەیەنن .
بەڵام دڵ نیابە ئێمە دڵنیاین ڕەخنەی زانستی لەتۆنابینین بۆیە دەڵێم ڕووبار بەزاری سەگ پیس نابێت وە هەور بەووەڕینی سەگ ڕیڕەوی خۆی ناگۆڕێ وەلەکۆتایی خواوەند دەفەرمووێ : ( يريدون ليطفئوا نور الله بافواههم والله متم نوره ولو كره الكافرون) (ولو كره المشركون).
📝《 ئامادەکردن: مامۆستا عبدالجلیل اسماعیل گەلاڵى 》