دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / مێژووی چاکسازی لەئاین.

مێژووی چاکسازی لەئاین.

لەوانەیە هەرلەگەڵ یەکەم چاوپێکەوتنی ناونیشانی بابەتەکە پرسیار دروست بێت و بووترێت ، ئایا دین تێكدەچێت و کۆن دەبێت تاوەکو چاکسازی ونوێسازی بووێت ؟.

بەڵێ دین بەتێپەڕبوونی کات کۆن دەبێت ، تاوەکو تەواو دەشێوێت ودەگۆڕێت .

بۆ نموونە ئەوەدینی یەهودی و نەسڕانی وتەنانەت زەردەشتی وبوزیەیەت وکۆنفۆشیۆسیش باشترین نموونەی پاشماوەی تێکچوون وگۆڕانی ئاینەکانی ئاسمانن .

ئەگەر بەووردی سەرنج بدەین زۆر بەووردی دەبینین بەدرێژایی مێژوو ئاینەکان گۆڕانکاریان بەسەرداهاتوە ، بۆیە ئەمە ئەوەی پێویست کردوە کە پێغەمبەر لەدوای پێغەمبەر بنێردرێن تاوەکو هەموو ئەو گۆڕان ولاڕێ بوونانە ڕاست بکەنەوە کە ڕوو لەئاینەکان دەکەن .

یەکەم گۆڕانی ئاین لەدوای باوکە ئادەم ڕوودەدات ، لەتەنها خودا پەرستیەوە بۆ بت پەرستی .

بە تێپەڕبوونی (۱۰) سەدەلەدوای باوکە ئادەم پێنج پیاوچاکی وەك ( وەدد ویغوث ویعوق ونسر وسواع ) بەتێپەڕبوونی سێ سەدە بەسەر وەفاتیان دەپەرسترێن لەجیاتی خودا .

یەکەم جار وێنەیان بۆدەکرێ پاش سەدەیەکی تر پەیکەریان بۆ دروست دەکرێت پاش سەدەی سێیەم دەپەرسترێن لە جیاتی خودا ، بۆیە خودا نوح دەنێرێت بۆڕاسکردنەوەی دینداری وخواپەرستی ، ئەمە یەکەم گۆڕانکاریە کە بەسەر دین دێت وەك عبدوڵای کوڕی عەبباس ڕەزای خوای لێبێت باسی دەکات لە ڕاڤەکردنی ئایەتی ( وقالوا لاتذرن الهتكم ) ی سورەتی نوح
📝《 ئامادەکردن: مامۆستا عبدالجلیل اسماعیل گەلاڵى 》

پێشنیارکراو

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

١ــ پیویستە ڕەفیق وهاوڕێکەت لەخوا ترس وخوا ناس بێت بێگومان لە هاوڕێیتی و خۆشەویستنی نێوان …