دەستپێک / چاکسازی / بوراى چاکسازى.

بوراى چاکسازى.

گوومانى تیانیە کە چاکسازى هەردوک سێکتەرى ژیان دەگرێتەوە بەیەکەوە بە بێ جیاوازى و لێکترازان کە دین و دونیایە بەیەکەوە ,

وە گومانیشى تیانیە کە گرنگى چاکسازى هەر یەکەیان هیچى لەوەى تر کەم بایەخ ترنیە , بەڵکو دەتوانین بلێین تێکبەستەیەکى پتەو هەیە لەنێوانیان بە جیاوازیەکى کەم نەبێت.

جائەگەر چاکسازى لەدین بریتى بێت لە نوێ سازى لە هەموو بوار و سێکتەرەکانى دین وەک(بیروباوەر و فقه و پەروەردە و رەوشت ویەکریزى) وە شتى تر ,

ئەوا چاکسازى لەدونیادا بەشێکى پەیوەندى بەچاکسازى دینەوە هەیە بە هۆى بوونى ئەوپەیوەندیەى خواى گەورە دروستى کردووە لەنێوانیاندا وەک زیاد لە شوێنێک باسى کردوە کە لە شوێنى خۆى باسى دەکەین.

وەبەشەکەى ترى چاکسازى دونیا پەیوەندى بەتەکنیکى ئیدارەى وولاتەوە هەیە, کەلەچەند شوێنێکى قورئان ئیشارەتى بۆ کراوە , وە خوا یاربێت بەتێرو تەسەلى باسى هەر یەکەیان دەکەین بەجیا .

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما كثيرا .

ئامادەکردن: مامۆستا عبدالجلیل اسماعیل گەلالى.

پێشنیارکراو

هاوەڵ و شەریك دانان بۆ خوای گەورە

بێگومان گەورە ترین تاوان:هاوەڵ پەیداکردنە بۆ خوای گەورە ئەوەش دوو جۆرە: یەکەم: لەگەڵ خوادا شتێك …