دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چاکسازى دونيايى .

چاکسازى دونيايى .

لەبوارەکانى چاکسازى باسمان کرد کەچاکسازى لەدونيا و لەدین دەکرێت ، جا پێش ئەوەى بچینە سەر باسى چاکسازى لەبوارى دین یان ئاین کەدريژ دەکێشێت ، بۆیە بەپێويستى دەزانم سەرەتا بچینە سەر باسى چاکسازى دونيايى .
ئەوەى گومانى تيانيە ئەوەیە کە بەشێك لەمەبەستی چاکسازى ئاينى خۆشگوزەران کردنی ژیانی بەندەکانە لە دونيادا، کەوابوو خۆشگوزەرانى ژيانى دونيا شتێکى داواکراوە بەشەرع و عەقل .
واديارە ئەوکاتە گوزەرانی خەلك تێكدەچێت کەهۆ کارەکانی خۆشگوزەرانی تێکبچن ، بۆيەئەوکات زۆر پێويستە روو لەچاکسازى هۆکارەکانی تێکچونى خۆشگوزەرانی خەلك بکرێت ، بۆ گێرانەوەى خۆشگوزەرانی بۆ خەلك .
هەركەسێك سەرنج بدات بۆى دەردەكەوێت كەهۆى خۆشگوزەرانى خەلك دوو شتن .
یەکەم : تەکنيکى بەرێوەبردن .
دووەم : بەجێگەياندنى هۆکارەکانی بەرەکەت .
یەکەم : تەکنیکى بەرێوەبردن :- بۆئەمە پێويستە هەموو ئەو پێداويستيانە بەجێ بگەیەندرێت کەپەيوەندى بەچاك بەرێوەبردنی ولاتەوە هەیە لەسەروی هەموويانەوە دانانى کەسی شياو لەشوينى شياو بەپێى ئيش و کارەکان ، وەشياوترين کەسيش ئەو کەسەیە کە زانا و بەتوانا و دەست پاك بێت .
بۆيە دەبينين خوداى گەورە لەقورئان لەنێو هەموو ميکانيزمەکانى وولات بەرێوەبردن زياتر نيشانە بۆ ئەو سێ خەسلەتەى کردوە لەدوو شويندا ، چونکە جەوهەرى بەرێوەبردنی وولات بەسەرکەوتوويى بەندە لەسەر ئەم سێ خەسلەتانە ( ئەميندار و زانا و بەتوانا ) بێت .
یەکەمیان : لەباسى ئەزمەى میسر کە پادشا یوسف(عليه سلام)ى سەرپشك کرد بۆ وەرگرتنى بەرپرسيارى لەهەرشوێنيکى وولات : ( انك اليوم لدينا مكين امين ) ئەويش شوێنيكى گرنگى هەلبژارد ( اجعلني على خزائن الأرض ) کەسوودى بۆ گشت خەلك دەبێت بەپێى خەسلەتە باشەکانى ( إني حفيظ عليم ) پاريزەر و زانام ، پاريزەر بۆ ئەمانەت کەخيانەتى تيا نەکات ، وەزانایە لە بەرێوەبردنی کارەکەى بەسەرکەوتوويى .
دووەمیان : چيرۆکى موسى (علیه سلام) لەئاودانى مێگەل بۆ گيژەکانى شعیب(علیه سلام) ، کاتێك گيژەکان وەسفى موسی (علیه سلام) دەکەن بۆ باوکيان دەلێن : ( إن خير من استأجرت القوي الأمين ) ، باشترين كرێگرتەیەك ئەوە( بەهێز و دەسپاك ) .
جا بەراستى ئەوەى لەم دوو ئايەتە دەردەکەوێت چەند شتێکن
۱- ئەم سێ خەسلەتە ( بەتوانا و زانا و دەست پاك ) زۆر پێويستن رەچاو بکرێن بۆ هەرکەسێك کەدەولەت بێەويت پۆستێكی پێ پربکاتەوە.
۲- خاوەن ئەم خەسلەتانە لە قورئان خودی پيغەمبەرانن ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ئەم خەسلەتانە تەنها لەخەڵکى لەخواترس بەدی دەکرێت دوور لەچاوديرى خەلك .
۳- ئەوە پغەمبەرە ئيش و کارى وولات بەرێوەدەبات ، کەواتە دیندارى نەك رێگر نيە لە بەرێوەبردنى ئيش وكارى وولات بەڵكو دين تەواكەرى دەولەتەو تەنها دينە دەتوانێ دەولەت بەچاکى بەرێوەببات بەبێ چاودێرى دەولەت .

چاوەروانى زیاتر بن لەداهاتودا لەسەر ئەم بابەتە ( هيشتا ماوە) ان شاء الله .

ئامادەکردن: مامۆستا عبدالجليل إسماعيل گەلالى.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …