دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چاکسازى دوونیایى (بەشى دووەم)

چاکسازى دوونیایى (بەشى دووەم)

لە پێشتر باسمان کرد کە چاکسازى دونيايى ميکانيکى و بەرەکەتە ، باسی ميکانيکيمان کرد لە م باسەماندا باسى هۆکارى دووەمی چاکسازى دونيايى دەکەین کە بريتيە لە بە جێگەياندنى هۆکارەکانی بەرەکەتەکە هيچى کە مترنيە لە ميکانيکى بەرێوەبردن بۆ خۆشگوزەرانی ئەگەر کاريگەرى زياتريش نەبێت
. ئەگەر کەمێك سەرنجى قورئان بدەين دەبينين زۆر بەرونى لەچەند ئايەتێك باسى كراوە ،
لە وانە:-
1- خواى گەورە دەفەرمووێ : ( ولو ان أهل القرى امنوا واتقوا لفتحنا عليهم بركات من السماء والأرض )
2- وەدە فەرمووێ : ( لإن شكرتم لأزيدنكم) ماناى ئەم دوو ئايەتە لە قورئان زۆرە كەئيمان و سوپاسگوزارى هۆكارى سەرەكين بۆ خۆش گوزەرانى ، وەك لە شوێنێكى تر دەفەرمووێ :
(مايفعل اللە بعذابكم إن شكرتم وامنتم )

تەقواش هۆکارێکى تری سەرەکی خۆشگوزە رانيە وە لە زۆر جێ باس کراوە .
لە وانە : ( ومن يتق اللە يجعل لە من أمرە يسرا ) ( يرزقە من حيث لا يحتسب ) و هیتر.
بۆيە دەبينين لە قورئان بە پێچەوانە کردنی ئەو هۆکارانە ژيانێکى تال و ناخۆش پر لە نەهامەتی روو لە خەلك دەکات وەك لە شوێنێكى تر دەفەرمووێ : ( ضرب الله مثلا قرية كانت آمنة مطمئنة يأتيها رزقها رغدا من كل مكان فكفرت بانعم اللە فاذاقها اللە لباس الجوع والخوف بما كانوا يصنعون ) ، وە هیتر .

ئەمە ئەوە دەردە خات كە خۆش گوزەرانى تە نها بە ميکانيکى بەرێوە بردن دە ست ناکەوێت ، بۆيە دەبينين لە و وولاتانەى کە سەرکەوتون لە رووى بەرێوەبردنى ميکانيکى هەردەم روو بەرووى
نەهامەتی لە ئەنجامى کارەساتى سروشتى و هەلبەز و دابەزى نرخ دەبن ، ئە مە جگە لە بە رزبوونە وەى
رێژەى خۆکوشتن لە وولاتە هەرە پێشکەوتوەکان لەلایەن ئەوانە یەک گرفتى ئابوريان نيە وەك وولاتانى خۆرهەلاتى ناوەراست .

ئامادەکردن: مامۆستا عبدالجليل إسماعيل گەلالى.

پێشنیارکراو

زیكرى خواى گه‌وره‌

سووده‌كانی زیكرى خواى گه‌وره‌

1 ـ به‌ده‌ست هێنانی یادی خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ یادى ده‌كه‌ن . 2 ـ …