دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چاکسازی لەدیندا.

چاکسازی لەدیندا.

وەك زانراوە کە تێکچوونی دینداری ڕاستەقینە بە ئەنجامەکانیەوە دەردەکەوێت ، کە دینداری ئێستا هەمان ئەنجامەکانی دینداری پێشێنی نیە .

ئەمەش لە دوو ڕوەوە ڕوودەدا .

ڕووی یەکەم :

پەیوەندین خۆیەوە هەیە ، ئەویش بریتیە لەتێکچوونی ڕەسەنایەتی دین وەك ئەوەی لەنێوان آدم ونوح ڕوویدا دوای (۱۳) سەدە بت پەرستی پەیدابوو وەك لەبەشەکانی پێشتر بە ووردی باسکرا و لەئایندەش بەدرێژی باسی لێوە دەکەین .

رووی دووەم :

پەیوەندی بەخودی موسلمانان خۆیانەوە هەیە ، ئەمەیان پەیوەستە بەچەند هۆکارێك لەوانە .

هۆکاری یەکەم : بەهەڵە پێڕەوکردنی دین بەهۆی هەڵە تێگەیشتن لێی .

هۆکاری دووەم : ملکەچ نەبوونی موسڵمانان بەتەواوی بۆ گشت دەقەکانی دین ، بەواتایەکی تر بەگشتگیر وەرنەگرتنی دین .

هۆکاری سێیەم : دەستگرتن بەهەندێك بەرژەوەندی کەسی لەپاڵ دینداری .

بە ئومێدی خودا لەئایندەدا یەك بەیەك بەتێروتەسەڵی باسی هەر هەموویان دەکەین .

📝《 ئامادەکردن: مامۆستا عبدالجلیل اسماعیل گەلاڵى 》

پێشنیارکراو

من صام رمضان ثم أتبعه ستًا من شوال كان كصيام الدهر

بۆچی پێشەوا مالیك ڕۆژووی شەشەڵانی بە سوننەت نەزانیوە؟

بۆچی پێشەوا مالیك ڕۆژووی شەشەڵانی بە سوننەت نەزانیوە؟ فەرموودەی ڕۆژوو گرتنی شەش ڕۆژ لە مانگی …