دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چاکسازى لەدیندا :(بەشى دووەم)

چاکسازى لەدیندا :(بەشى دووەم)

لەباسی پێشوو باسمان لە بەهەڵە تێگەیشتن لە دەقەکانی دین کرد و باسی ئاستی کاریگەری بەسەر گۆڕینی دینداری ڕاستەقینەوە کرد کە خاڵی یەکەمی باسی ڕابردوو بوو .
لەم باسەماندا بەهاوکاری خودا باس لە خاڵی یەکەمی باسی ڕابردوو دەکەین کە گۆڕانی ڕووخسارو ناوکی دینە بەپێی کات بەسەر ڕەتبوون و شتی تر .

ئایا ڕاستە دین دەگۆڕێ بەڕەتبوونی کات؟
بەڵێ ئەگەر بەمێژوودا بچینەوە زۆر بەڕوونی دەبینین کەدین گۆڕاوە لەیەکتاپەرستیەوە بۆهاوەڵ پەرستی ، یەکەم گۆڕانکاری بەتێپەڕبوونی (۱۰) سەدە لەدوای ئادەم سەلامی خوای لەسەربێت دروست دەبێت بە ماوەی (۳) سەدە بت بۆ (٥) پیاوچاکەکانی وەك : ( ود و یعوق و یغوث و نسر و سواع )دروست دەکرێت و لە جیاتی خودا دەپەرسترێن ، وەك لەتەفسیری ئایەتی : ( لاتذرن آلهتكم ) ئیبن عباس زۆر بەڕونی باسی ئەمە دەکات ، ئینجا نوح سەلامی خوای لێبێت وەك چاکساز و نوێساز هات بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی دینداری دروست بۆ خودا ، دواتر لاڕێ بوون بەردەوام بوو ، بۆیە لەبەرامبەر لاڕێ بوون پێغەمبەرانیش بەردەوام دەنێردران بۆ ڕاستکردنەوەی لاڕێ بوونی دینداری درووست ، تاوەکو گەیشتە محمد (صلى الله علیه وسلم) وەك کۆتایین پێغەمبەر .
چونکە لەدوای ئەو پێغەمبەرایەتی کۆتایی هات بۆ ڕاستکردنەوەی لاڕێ بوون ، وە کاروانی چاکسازیش نابێ بوەستێ چونکە کاروانی لاڕێ بوون بەردەوامە ، بۆیە پێغەمبەرمان سەلامی خوای لێبێت دەفەرمووێ : ( ٳن الله یبعث في هذه الٲمة علی رٲس كل مائة عام من یجدد لها دینها)
ئەم فەرموودەیە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دین پێویستی بە چاکسازی هەیە کەنوێ کردنەوەیەتی ، چونکە وادیارە دین گۆڕانی بەسەردا دێت بۆماوەی (۱۰۰) ساڵ ، بۆیە گشت سەد ساڵێك خوداوەند کەسانێك دەنێرێ بۆنوێ کردنەوەی ئەم دینە.

ئامادەکردن: مامۆستا عبدالجلیل اسماعیل گەلاڵى

پێشنیارکراو

سوجدەى سەهوو

سوجدەى سەهوو

کرنوشى لەیاد کردن (سجدة السهو) : عن النبي (صلى الله عليه وسلم) قال :انما انا …