الحديث الأربعون:
عن ابن عمر رضي الله عنهما قال: أخذ رسول الله (صلى الله عليه وسلم) بمنكبي فقال: “كن في الدنيا كأنك غريب أو عابر سبيل.
وكان ابن عمر رضي الله عنهما يقول: إذا أمسيت فلا تنتظر الصباح، وإذا أصبحت فلا تنتظر المساء، وخذ من صحتك لمرضك، ومن حياتك لموتك“. (رواه البخاري)
واته : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ردوو شانمى گرت و فه‌رمووى :له دونيادا وه‌كو غهريبێك به‌ڵكو وه‌كو ڕێبوارێك ببه .
وه (ابن عمر) دهيفهرموو : ئه‌گه‌ر ئێواره‌ت به‌سه‌ردا هات ئه‌وا چاوه‌ڕێى به‌يانى مه‌كه ، وه ئه‌گه‌ر بهيانيشت به‌سه‌ردا هات ئه‌وا چاوه‌ڕێى ئێواره مه‌كه ، وه له له‌ش ساغيت بگه‌ره‌وه بۆ نه‌خۆشيت ، وه له ژيانت بۆ مردنت .
سوود:
1- (كن في الدنيا كأنك غريب أو عابر سبيل) : مرۆڤ کاتێک غریب و دوورە ووڵات دەکەوێ و بەتەماى گەڕانەوەیە بۆ شوێنى خۆى یا رێبوارى رێگایە بەرەو مەنزڵگاى خۆى دەگەرێتەوە , لەم دوو کاتانەدا رەگ و ریشە داناکوتێ لەم دوو جێگا‌و رێگایەى کە تیایەتى دڵى تیادا رەگ و ریشە داناکوتێ لەم دوو جێگا‌و رێگایەى کە تیایەتى دڵى تیادا ئۆقە ناگرێ ماڵ و بالەخانەى تیادا دروست ناکات , بەڵکو بیر‌و هەوڵ و تیکۆشانى بۆ شوێن و مەنزڵگاى خۆیەتى جا مرۆڤیش با وەکو غەریب و رێبوار بژى لەدونیادا چونکە دونیا لەچاو قیامەت کاتێکى زۆر کەمە ماڵى هەتا هەتایی ئینسان لەقیامەتدایە.
2- (إذا أمسيت فلا تنتظر الصباح) : کەواتە ئینسان بەردەوام بۆ قیامەتى لەحاڵەتى ئامادەباشى تەواو دابێت چونکە ئینسان نازانێ کەى دەمرێ , تەوبەیەکى جوان لەگوناحەکانى بکات , هەرچى مافى خەڵکە بۆیان بگێڕێتەوە , ئەوەى لەسەرى واجبە بیکات ئەوەش لەسەرى حەرامە نەیکات وەبا هەوڵیش بدات خۆى بەکردنى سوننەتەکانیشەوە برازێنێتەوە.
3- (وخذ من صحتك لمرضك) : بەڵێ من کەسى وام بینیوە یەکسەر کەوتۆتە ناو جیگاوە زۆریشى نەبردووە مردووە و پەشیمانیش بۆتەوە لەسەر خۆ ئامادەنەکردنى بۆ قیامەت , جا ئینسان دەبێ بیربکاتەوە ئەم دونیایە رووناکە تاسەر بۆ کەس نابێت رۆژێک دێت بە جێى دێڵێ جا واى بەحاڵى ئەو کەسانەى کە ئەوەندەیان لەگەڵ خۆیاندا نەبردووە کە خوا لێیان رازى بێت .
4- (ومن حياتك لموتك) : خودا دەفەرموێت : {يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله ولتنظر نفس ما قدمت لغد واتقوا الله إن الله خبير بما تعملون} الحشر :18.
واتە: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خواناس و پارێزکاربن و له سنووره‌کانی مه‌ترازێن، با هه‌موو که‌سێك سه‌رنج بدات و بزانێت چی بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.