دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سی و هەشت.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سی و هەشت.

الحديث الثامن والثلاثون:

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : “إن الله تعالى قال: من عادى لي وليا فقد آذنته في الحرب، وما تقرب إلي عبدي بشيء أحب إلي مما افترضته عليه، ولايزال عبدي يتقرب إلي بالنوافل حتى أحبه، فإذا أحببته كنت سمعه الذي يسمع به، وبصره الذي يبصر به، ويده التي يبطش بها، ورجله التي يمشي بها، ولئن سألني لأعطينه، ولئن استعاذني لأعيذنه“. (رواه البخاري)

واته‌ : به‌ڕاستى خواى به‌رز و پايه‌دار فه‌رموويه‌تى :  هه‌ركه‌سێك دژايه‌تى دۆستێكم بكات ئه‌وا من جه‌نگى له‌گه‌ڵدا ڕاده‌گه‌يه‌نم ، وه‌ عه‌بده‌كه‌م به‌ هيچ شتێك لێم نزيك نابێته‌وه‌ خۆشه‌ويستتر بێت له‌ لام وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ فه‌رزم كردووه‌ له‌سه‌رى ، وه‌ به‌رده‌وام عه‌بده‌كه‌م خۆيم لـێ نزيك ده‌كاته‌وه‌ به‌ سوننه‌ته‌كان تاوه‌كو ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ى كه‌ خۆشيم بوێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر خۆشيم ويست ئه‌وا من ده‌بمه‌ ئه‌و بيستنه‌ى كه‌ پێ ى ده‌بيسێت ، وه‌ ئه‌و بينينه‌ى كه‌ پێى ده‌بينێت ، وه‌ ئه‌و ده‌سته‌ى كه‌ پێى ده‌دات له‌ شته‌كان ، وه‌ ئه‌و پێ يه‌ى كه‌ ڕێى پێ ده‌كات (1) ، وه‌ ئه‌گه‌ر داوام لـێ بكات ئه‌وا پێى ده‌به‌خشم ، وه‌ ئه‌گه‌ر په‌نام پێبگرێت ئه‌وا په‌ناى ده‌ده‌م .

(1) . تێبينييەك : لێره‌دا مه‌به‌ست به‌ (من ده‌بمه‌ ئه‌و بيستنه‌ى كه‌ پێ ى ده‌بيسێت ، وه‌ ئه‌و بينينه‌ى كه‌ پێى ده‌بينێت ، وه‌ ئه‌و ده‌سته‌ى كه‌ پێى ده‌دات له‌ شته‌كان ، وه‌ ئه‌و پێيه‌ى كه‌ ڕێى پێ ده‌كات) ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ خۆى ببێت به‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى خۆشه‌ويسته‌كه‌ى ـ به‌رزى و پاكى بۆ خوا له‌ ئه‌مه‌ ـ !!!

به‌ڵكـو مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌يه‌ كـه‌ خواى گـه‌وره‌ وا له‌ خۆشه‌ويسته‌كـه‌ى ده‌كات كه‌وا ته‌نـها گوێ بيستى ئه‌و شتانه‌ ده‌بێت كه‌ خوا پێى خۆشه‌ ئه‌و بيانبيسێت ، وه‌ ته‌نها سه‌يرى ئه‌و شتانه‌ بكات كه‌ خوا پێى خۆشه‌ ئه‌و سه‌يريان بكات ، وه‌ ته‌نها ده‌ست بۆ ئه‌و شتانه‌ ببات كه‌ خوا پێى خۆشه‌ ئه‌و ده‌ستيان بۆ ببات ، وه‌ ته‌نها هه‌نگاو به‌ره‌و لاى شتانێك ببات كه‌ خوا پێى خۆشه‌ ئه‌و هه‌نگاويان به‌ره‌و لا ببات ..

به‌ واتايه‌كى تر : مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌يه‌ خوا خۆشه‌ويسته‌كه‌ى موه‌فه‌ق ده‌كات بۆ ته‌نها بيستن و بينين و ده‌ست بردن و ڕێكردن و هه‌نگاونان بـۆ ئه‌و شتانه‌ى كه‌ حه‌قه‌ و خوا پێى خۆشه‌ ..

يان به‌ واتايه‌كى تر : مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌يه‌ ئه‌و عه‌بده‌ كه‌ گه‌يشته‌ پله‌ى (خۆشه‌ويستى خوا) ئه‌وا هه‌نده‌ خوا ده‌ناسێت و هه‌ست به‌ ئاگا لـێبوون و ئاماده‌ بوونى خوا ده‌كات تا ده‌گاته‌ پله‌ى (ئيحسان) وه‌ كه‌ گه‌يشته‌ ئه‌م پله‌يه‌ ئه‌وا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ته‌نها له‌و كردارانه‌دا به‌كاردێنێت كه‌ خوا پێى خۆشه‌ .

بڕوانه‌ بۆ ئه‌م سه‌رچاوانه‌ :

1 ـ فتح البارى شرح صحيح البخارى للـحافظ ابن حجر العسقلانـى : (11 / 418) .
2 ـ جامع العلوم والـحِكَم للـحافظ ابن رجب الـحنبلى : (2 / 345 ـ 347) .
3 ـ شرح الأربعين النووية للشيخ ابن العثيمين ص : (415) .
4 ـ الـمنحة الربانية فى شرح الأربعين النووية للشيخ صالـح الفوزان ص : (296) .
5 ـ شرح متن الأربعين النووية للشيخ صالـح بن عبد العزيز آل الشيخ ، شرح الحديث رقم : (38) .

سوود:

1-(من عادى لي وليا) : ولى ئینسانێکە ئیماندارو پارێزکار (متقى) بێت خوا دەفەرموێت {ألا إن أولياء الله لا خوف عليهم ولا هم يحزنون (62) الذين آمنوا وكانوا يتقون} يونس :62-63.

واتە:ئاگادار بن که به‌ڕاستی چاکان و خۆ شه‌ویستانی خوای میهره‌بان نه‌ترس و بیم ڕوویان تێده‌کات (له سه‌ره مه‌رگ و له ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌دا)، نه‌غه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگی دایان ده‌گرێت (به‌ڵکو فریشتوه‌کان به‌ڕوو خۆشیه‌وه مژده‌ی سه‌رفرازی و خۆشنوودیان ده‌ده‌نێ)…
( 63 )   (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا (به هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوا و ته‌رێز کردنیان له حه‌رام)…
جا (ابن تیمیة) رەحمەتى خواى لێ بێت لەم ئایەتەى (63) یە ئەمەى دەرهێناوە کە دەفەرموێت (من کان مؤمنا تقیا کان الله ولیا).
واتە: هەر یەکێک ئیماندارێکى پارێزکار (متقی)بێت ئەوە وەلى خوایە , وە (تقوی) ئەوەیە ئەوەى لەسەرت واجبە بیکەى و ئەوەى لەسەرت حەرامە نەیکەى وە ئەگەر سوننەتیشت کرد ئەوە زۆر باشتر.
2-فەرزەکان خۆشەویسترن لاى خوا لە سوننەتەکان بەڵام سوننەتەکانیش کردنیان زۆر گرنگە بۆیە لە فەرموودەکەدا هاتووە (ولايزال عبدي يتقرب إلي بالنوافل حتى أحبه) زۆر ئەنجام دانى سوننەتەکان هۆیەکە بۆ خۆشەویستى خوا بۆ بەندەکەى.
3- لەفەرموودەکە دەڵی : (كنت سمعه الذي يسمع به ….) واتە : ئەمانە هەموو لەرەزامەندى خوا بەکاردێنێ.
4- جا ئینسان کە واجبەکانى سەرشانى جێبەجێکرد وە سوننەتیشى کردن ئەوە خوا خۆشى دەوێ , کە خۆشیشى ویست ئەو کاتە داواى هەرشتێک لەخوا بکات خوا پێى دەدات , وە خۆى بپارێزێ بە خوا لەهەر شتێک دەیپارێزێ , کەواتە ئەگەر موسڵمان واجبەکان جێبەجێبکات دەست بە سوننەتەکانیشەوە بگرێ خوا دوعاى قەبول دەکات.

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سێهەم.

الحديث الثالث: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما …