الحديث السادس والثلاثون:
عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي (صلى الله عليه وسلم) قال: “من نفس عن مؤمن كربة من كرب الدنيا نفس الله عنه كربة من كرب يوم القيامة، ومن يسر على معسر يسر الله عليه في الدنيا والآخرة، ومن ستر مسلما ستره الله في الدنيا والآخرة، والله في عون العبد ما كان العبد في عون أخيه، ومن سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له به طريقا إلى الجنة، وما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة، وغشيتهم الرحمة، وحفتهم الملائكة، وذكرهم الله فيمن عنده، ومن بطأ به عمله لم يسرع به نسبه“. (رواه مسلم بهذا اللفظ)
واته : هه‌ركه‌سێك ناڕه‌حه‌تى و تهنگانهيهك له‌سه‌ر موسڵمانێك سوك و ئاسان بكات ئه‌وا خوا ناڕه‌حه‌تى و تهنگانهيهك له ناڕه‌حه‌تى و تهنگانهكانى ڕۆژى قيامه‌تى له‌سه‌ر سوك و ئاسان ده‌كات ، وه هه‌ركه‌سێك كارئاسانى له‌سه‌ر قهرزارێكى نه‌دار بكات ئه‌وا خوا كارئاسانى بۆ ده‌كات له دونيا و دواڕۆژدا ، وه هه‌ركه‌سێك كه‌م و كوڕى و عه‌يبه و تاوانى موسڵمانێك بپۆشێت ئه‌وا خوا كه‌م و كوڕى و عه‌يبه و تاوانه‌كانى بۆ ده‌پۆشێت له دونيا و دواڕۆژدا ، وه خوا له هاوكارى بهندهكهيدايه ئه‌وه‌نده‌ى كه به‌نده له هاوكارى براكه‌يدا بێت ، وه هه‌ركه‌سێك رێگايهك بگرێته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ست خستنى زانستى شه‌رعى ئه‌وا خوا به‌وه رێگاى به‌هه‌شتى بۆ ئاسان ده‌كات ، وه هيچ كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك نييه له ماڵێك له ماڵه‌كانى خوادا كۆببنه‌وه كتێبه‌كه‌ى خوا بخوێننه‌وه و لێكۆڵينه‌وه‌ى تێدا بكه‌ن له نێوان خۆيان‌دا ئيللا ئارامى و ئاسووده‌يى داده‌به‌زێته سه‌ر سه‌ريان و ڕه‌حمه‌تى خوا ده‌يانگرێته‌وه و فريشتهكـان دهوريان ده‌گرن و خواى گــه‌وره باسيان ده‌كات لاى ئه‌وانه‌ى كه له لاى خۆيدان ، وه هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌كه‌ى دواى بخات ئه‌وا ڕه‌چه‌ڵه‌كى پێشى ناخات .
سوود:
1-(من نفس عن مؤمن کربة) : بەڵێ لەدونیادا خەمى بروادارێک دەڕوێنێتەوە (الجزاء من جنس العمل) خوا خەمێک لەخەمەکانى قیامەتت لەسەر لادەبات , بەلام خەمى قیامەت زۆر جیاوازى هەیە لەگەل خەمى دونیا .
پیغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێ : (…أحب الاعمال الى الله سرور تدخله على مسلم …..) . صحیح جامع الصغیر :رقم 176.
واتە:یەکێک لە کردەوە خۆشەویستەکان لاى خودا ئەوەیە خۆشیەک بخەیتە دڵى موسلمانێک.
2- (ومن یسر على معسر) : عن ابي هريرة (رضى الله عنه) قال : قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم):من أنظر معسرا أو وضع له ، أظله الله يوم القيامة تحت ظل عرشه ، يوم لا ظل إلا ظله. رواه الترمذي.
واتە: کەسێ مۆڵەتى قەرزدارێکى نەدار بدات وە هەندێ لەو قەرزەى کەلەسەریەتى بۆى دایبشکێنێ و لێى خۆش بێت خودا لەرۆژى قیامەت دایدەنێ لەژێر سێبەرى عەرشى خۆیدا لەو رۆژە کە هیچ سێبەرێک نییە تەنها سێبەرى ئەو نەبێت.
3- (والله في عون العبد ما كان العبد في عون أخيه) : یارەمتى دانى موسڵمان و جێ بەجێ کردنى پێداویستیەکانى پاداشتیان گەورەیە لاى خوا , پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێ:
(….ولأن امشي مع اخي المسلم في حاجة أحب إلي من أن أعتكف في المسج شه‌را…)صحیح جامع الصغیر :رقم 176.
واتە : ئەگەر لەگەڵ برایەکى موسلمانمدا بڕۆم بۆ بەجێهێنانى پێداویستیەک لام خۆشەویسترە لەوەى کە لەم مزگەوتە یانى مزگەوتى مەدینە , یەک مانگ بمێنمەوە بۆ خواپەرستى.
4- (ويتدارسونه بينهم) : واتە یەکێک چى دەخوێنێتەوە لەقورئان ئەویتریشیان هەمان شت لەدواى ئەو دەخوێنیتەوە , یانى یەکترى فێرى قورئان دەکەن.
عن عثمان بن عفان (رضي الله عنه)قال: قال: رسول الله( صلى الله عليه وسلم ) : خيركم من تعلم القرآ‌ن وعلمه . رواه البخاري.
واتە : باشترینتان ئەو کەسەیە کە فێرى قورئان دەبێت و خەڵکیش فێردەکات.
5- (ومن بطأ به عمله لم يسرع به نسبه) : واتە : بنەو بنەماڵەى ئینسان سوود بە ئینسان ناگەیەنن ئەوەى ئینسانى پێى بەڕێز دەبێت لاى خوا تەقواى کەسەکەیە .
خوا دەفەرموێ : {یا أيها الناس إنا خلقناكم من ذكر وأنثى وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا إن أكرمكم عند الله أتقاكم إن الله عليم خبير} الحجرات :13.
واتە:ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌نێرو مێیه‌ک دروستکردووه (که‌باوکه‌ئاده‌م و دایکه حه‌وایه) و کردوومانن به‌چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌که‌وه… به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه، بێگومان خوا زانا‌و ئاگایه به‌هه‌مووان.