دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سی و چوار.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سی و چوار.

الحديث الرابع والثلاثون:

عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يقول: “من رأى منكم منكراً فليغيره بيده، فإن لم يستطع فبلسانه، فإن لم يستطع فبقلبه، وذلك أضعف الإيمان“. (رواه مسلم).

واتە: هەرکەسێک لە ئێوە خراپەیەکى بینى ئەوا با بیگۆرێت بەدەستى وە ئەگەر نەیتوانى ئەوا بە زمانى وە ئەگەر نەیتوانى ئەوا بە دڵى بائەوشتەى پێناخۆشبێت ئەوەش لاوازترینى ئیمانە.

سوود:

1-(وجوب الأمر والنهي يعم كل مكلف من حر وقن وذكر و انثى , لكنه وجوب على الكفاية)

واتە: ئەمر بە چاکە و رێگرى کردن لەخراپە فەرزى کیفایەیە لەسەر هەموو کەسێک جا ئازاد بێت یا کۆیلە بێت یا نێرینە بێت یا مێ .

فەرزى کیفایە : ئەوەیە ئەگەر یەکێک یا کۆمەڵێک بە کارەکە هەڵبستن ئەوە خێرەکە بە ئەوان دەبڕێ و گوناح لەسەر ئەوانى تر نانوسرێ.

2-فەرمان بەچاکە کردن و نەهى لەخراپە کردن یەکێکە لەسیفاتە دیارەکانى ئینسانى ئیماندا.

خودا دەفەرموێ : {والمؤمنون والمؤمنات بعضهم أولياء بعض يأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر ويقيمون الصلاة ويؤتون الزكاة ويطيعون الله ورسوله أولئك سيرحمهم الله إن الله عزيز حكيم}التوبە :71.

واتە:ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیرو هاوکاری یه‌کترن (که ئه‌مه‌ش سیفه‌تیانه‌): فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتی ماڵیشیان ده‌به‌خشن و گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌دا خوا ڕه‌حمیان پێ ده‌کات و سۆزی ده‌بێت بۆیان، به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه‌.

3-ئەگەر فەرمان بەچاکەو رێگرى لەخراپە نەکرێ و گوناح و تاوان و فەساد بڵاو دەبێتەوە ئەو کاتە نزیک دەبێت کە خوا سزا بنێرێ.

 عن حذيفة (رضي الله عنه)عن النبي صلى الله عليه وسلم قال { والذي نفسي بيده لتأمرن بالمعروف ولتنهون عن المنكر أو ليوشكن الله عز وجل أن يبعث عليكم عذابا من عنده ثم تدعونه فلا يستجاب لكم } رواه الترمذي

واتە: سوێنم بەوەى گیانى منى بەدەستە یا ئەوەتە فەرمان دەکەن بەچاکەو رێگرى دەکەن لەخراپە ئا ئەو کاتە نزیک دەبێ کە  خودا سزاو تۆڵەیەکتان بۆ بنێرێ لە لایەن خۆیەوە لەپاشان داواى لێ بکەن وڵامتان نەدرێتەوە.

4-ئەگەر موسڵمان هەرچى گوناهى گەورەو بچوک هەیە بیبینێ خۆى لێ بێ دەنگ بکات ئەوە تووشى گوناحە گەورەکان دەبێت بۆ ئەم بابەتە سەر لە کتابی (الزواجر)بدە , کە ئەمە لینکەکەیەتى http://www.islamicbook.ws/amma/alzwajr-.pdf

جا موسڵمانى بەڕێز نەکەى بەگوێى ئەو کەسانە بکەى کە پێت دەڵێن هەقت بەسەر خەڵکیدا نەبێت کڵاوى خۆت بگرە با با نەى بات.

5-کەسى وا هەیە لەوانەیە هەر ئەوەندەى بەس بێت کە واز لەکارە خراپەکان بێنێت بەجوانى بەحیکمەت تێى بگەیەنى ئەم کارەى کە تۆ دەیکەى جائیزنیەو حەرامە.

6-ئەگەر زانیت گوناهێک کە دەتەوێ نەیهێلیت خراپەیەکى گەورەتر بەدواى دا دێت ئەمە جائیزنیەو حەرامە ئەم کارە بکەیت.

7- نەرم و نیانى لەشوێنى خۆى گرنگە لەفەرمان کردن بە چاکەو رێگرى کردن لەخراپە , خودا کاتێک موسا و هارونى (علیهم السلام)ى نارد بۆلاى فیرعەون پێى فەرموو:{ اذهبا إلى فرعون إنه طغى(43) فقولا له قولا لينا لعله يتذكر أو يخشى (44)}طە :43-44.

واتە:هه‌ردووکتان بچن بۆ لای فیرعه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ده‌رچووه و له مه‌رزی به‌ندایه‌تی ترازاوه‌..( 44 )   هه‌ردووکتان به‌نه‌رمی و جوانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرێت، یان ترسی (سزای ئێمه‌) له ده‌روونیدا جێ بگرێت.

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سێهەم.

الحديث الثالث: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما …