دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى بیست و شەش.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى بیست و شەش.

الحديث السادس والعشرون:

عـن أبي هريرة رضي الله تعالى عنه قال: قال رسول الله (ﷺ)  : “كل سلامى من الناس عليه صدقة، كل يوم تطلع فيه الشمس تعدل بين اثنين صدقة، وتعين الرجل في دابته فتحمله عليها أو ترفع له عليها متاعه صدقة، والكلمة الطيبة صدقة، وبكل خطوة تمشيها صدقة، وتميط الأذى عن الطريق صدقة“. (رواه البخاري ومسلم)

واته‌ : هه‌موو ئێسكێك له‌ خه‌ڵك خێر و صه‌ده‌قه‌يه‌كى له‌سه‌ره‌ هه‌موو ڕۆژێك كه‌ خۆرى تێدا هه‌ڵدێت : نێوان دوو كه‌س يه‌كده‌خه‌يت خێر و صه‌ده‌قه‌يه‌ ، وه‌ يارمه‌تى پياوێك ده‌ده‌يت له‌ وڵاخه‌كه‌يدا خۆى هه‌ڵيده‌گريت و ده‌يخه‌يته‌ سه‌رى يان شتومه‌كه‌كانى بۆ به‌رز ده‌كه‌يته‌وه‌ و ده‌يخه‌يته‌ سه‌رى خێر و صه‌ده‌قه‌يه‌ ، وه‌ وته‌ى پاك و چاك خێر و صه‌ده‌قه‌يه‌ ، وه‌ به‌ هه‌موو هه‌نگاوێك كه‌ ده‌ينه‌يت بۆ نوێژ خێر و صه‌ده‌قه‌يه‌ ، وه‌ لادانى شتێكى به‌ زيان و ئارازگه‌يه‌نه‌ر له‌سه‌ر ڕێگاوبان خێر و صه‌ده‌قه‌يه‌ .

سوود:

1-ئەم فەرموودەیە بەم شێوەیەش هاتووە:

عن أبي ذر -رضي الله تعالى عنه- أن رسول الله (ﷺ)  قال:  يصبح على كل سُلامى من أحدكم صدقة، فكل تسبيحة صدقة، وكل تحميدة صدقة، وكل تهليلة صدقة، وكل تكبيرة صدقة، وأمر بالمعروف صدقة، ونهي عن المنكر صدقة، ويجزئ من ذلك ركعتان يركعهما من الضحى.رواه مسلم.

واتە: هەموو رۆژێ گشت جومگەیەکى ئادەمیزاد خێرێکى دەکەوێتە سەر هەموو (سبحان الله) کردنێ خێرێکە وە هەموو (الحمد الله) کردنێ خێرێکە وە هەموو (الله اکبر) کردنێ خێرێکە فەرمان کردن بەچاکە خێرێکە رێگرى کردن لە خراپە خێرێکە وەکردنى دوو رکات نوێژى چێشتەنگاو شوێنى ئەم خێرانە هەمووى دەگرێتەوە.

بەم هۆیە پێم خۆشە ئەمەش بڵیم کە نوێژى چێشتەنگاو کاتەکەى دەست پێ دەکات لە کاتەى کە خۆر بەقەد رمێک بەرزدەبێتەوە واتە دواى رۆژ هەلاتن بە چارەگە سەعاتێک بۆ بیست دەقیقەیە لەدواى خۆر هەلاتن وەکاتى تەواو بوونى تا 15 دەقیقە پێش بانگى نیوەرۆیە.

ئەم نوێژە لاى کەمى دوو رکاتە لاى زۆرى هەشت رکاتە.

2-(تعدیل بین اثنین صدقة):

عن أبي الدرداء، رضي الله عنه، قال: قال رسول الله، صلى الله عليه وسلم:” ألا أخبركم بأفضل من درجة الصيام والصلاة والصدقة؟ قالوا : ” بلى يا رسول الله” قال: ” إصلاح ذات البين وفساد ذات البين الحالقة” .. رواه أحمد وأبو داود والترمذي، وقال: حديث حسن صحيح، وصححه الألبانى.

واتە: ئایا خەبەرتان پێ بدەم بەباشتر لە پلەى رۆژوو و نوێژ و خێرکردن بە پارەو ماڵ؟ گوتیان بەڵێ , پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووى چاکردنى نێوانى خەلک , وەتێک دانى نێوانی خەڵک داتاشەرە واتە چۆن لەکاتى حەلاق موو دەتاشێ ئاواش مرۆڤ دادەتراشێ لە دین.

جا ووریا بە نەکەى قسەیەک بکەى نێوان ژن و مێرد وە دایک وباوک و منداڵ و بوک و خەسوو براو خوشک و خزم و خەڵکان تێک بدەى بەڵکو لەپێناوى خوا قسەى خێر بکە لە هەوڵى ئەوەدابە نێوانى خەڵک بەهێزبکەى خەلکى لەگەڵ یەکتردا ئاشت بکەیتەوە.

3-(الکلمة الطیبة صدقة) جا ئەم ووشەیە زیکرى خوا بێت یا قسەیەکى چاک بێت لەنێوانى خۆت و خەلکیدا.

4-(وکل خطوة تمشیها إلى الصلاة صدقة)

عن أبي هريرة قال قال رسول الله (ﷺ) من تطهر في بيته ثم مشى إلى بيت من بيوت الله ليقضي فريضة من فرائض الله كانت خطوتاه إحداهما تحط خطيئة والأخرى ترفع درجة. رواه مسلم.

واتە: هەرکەسێک لە مالەوە دەست نوێژ بشوات لە پاشان بڕوا بۆ مالێک لە ماڵەکانى خوداى بەرز بۆ ئەوەى فەرزێک لە فەرزەکانى خوا جێ بەجێ بکات هەرهەنگاوێکى یەکێکیان گوناهێک لادەبات وە ئەوەى تریان پلەیەکى پێ بەرز دەکاتەوە.

5-لابردنى ئەو شتانەى کەلەسەر رێگاى خەڵک نارەحەت دەکەن و ئەزیەتیان دەدەن وەکو دارێکبەردیک یا هەر شتێک بێت بەشیکە لەبەشەکانى ئیمان , باموسلمان هەوڵ بدات خۆى لەم خێرە بێ بەش نەکات.

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سێهەم.

الحديث الثالث: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما …