الحديث الثالث عشر:
عن أبي حمزة أنس بن مالك رضي الله عنه خادم رسول الله (صلى الله عليه وسلم) عن النبي (صلى الله عليه وسلم) قال: “لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه“. (رواه البخاري ومسلم)
واته : ئيمانى يهكێك له ئێوه تهواو نييه ههتا بۆ براكهى پێى خۆش نهبێت ئهوهى كه بۆ خۆى پێى خۆشه له خێر و چاكه ..
سوود:
1-لەوشتانەى کە ئیمانى ئینسانى پێ تەواو کامل دەبێت ئەوەیە چیت بۆ خۆت پێ خۆشە بۆ براکەشت پێ خۆش بێت وە ئەم کارەش واجبە لەسەر موسلمان ئەگەر واجب نەبوایە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) نەفی ئیمانى لەوکەسە نەدەکرد.
2-ئەم فەرموودەیە زۆر لە موسڵمان لەبەریانە بەڵام لەوانەیە خەڵکێکى زۆر کەم هەبن بە ووردى بیریان لەماناى ئەم فەرموودەیە کردبێتەوە بەجوانى کارى پێ بکەن.
3-ئەگەر هەندێک بە ووردى بیربکەینەوە موسڵمانێک کە تۆ لە زمانەکەى ناگەى لەو سەرى جیهانى ئیسلامیە تۆش لەوسەرى جیهانى ئیسلامى ئەگەر هەردووکتان هەندێک بگەڕێنەوە دواوە دەگەنە سەر یەک دایک و باوک هەردووکتان منداڵى یەک دایک و باوکن , دەى کەواتە مادام موسڵمانن مادام ئێوە منداڵى یەک دایک وباوکن بۆ ئەوەى بۆخۆت پێت خۆشە بۆ ئەویشت پێ خۆش بێت لەپێناوى خواى گەورە , خواى گەورە دەفەرموێ {إنما المؤمنون إخوة}الحجرات 10 , واتە بێ گومان تەنها بڕواداران بران.
4-عبدالله ى کورى عمرو کورى عاص (رضى الله عنه) دەفەرموێ پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت:(من أحب أن يزحزح عن النار ويدخل الجنة فلتأته منيته وهو يؤمن بالله واليوم الآخر وليأت إلى الناس الذي يحب أن يؤتى إليه)رواه مسلم.
واتە :هەرکەسێک پێى خۆشە دوور بخرێتەوە لەئاگر وە بچێتە بەهەشت با کاتێ مردنى بۆ دێت بڕواى بەخواو بەرۆژى دوایی هەبێت وە چۆنى پێ خۆشە خەلکى لەگەڵیدا موعامەلە بکەن و بجوڵێنەوە بەچاکە ئەویش با وابێت لەگەڵ خەڵک.