باسه‌كانی نوێژی سوننه‌ت و ژماره‌ی ڕكاته‌كانی : تفریع أبواب التطوع وركعات السنة.
1250ـ حدثنا محمد بن عيسى، ثنا ابن عُلَية، ثنا داود بن أبي هند، حدثني النعمان بن سالم، عن عمرو بن أوس، عن عنبسة بن أبي سفيان، عن أم حبيبة قالت:
قال النبي صلى اللّه عليه وسلم: “من صلى في يوم ثنتي عشرة ركعة تطوُّعا بني له به‌ن بيتٌ في الجنة”.
1250- واته: ئوم حه‌بیبه ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌سێك له ڕۆژێكدا دوانزه ڕكات نوێژی سوننه‌ت بكات خوای گه‌وره له به‌هه‌شتدا ماڵێكی بۆ دروست ده‌كات).
1251ـ حدثنا أحمد بن حنبل، ثنا هشيم، أخبرنا خالد، ح وثنا مسدد، ثنا يزيد بن زريع، ثنا خالد، المعنى عن عبد اللّه بن شقيق قال:
سألت عائشة عن صلاة رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم من التطوع فقالت: كان يصلي قبل الظهر أربعا في بيتي، ثم يخرج فيصلي بالناس، ثم يرجع إلى بيتي فيصلي ركعتين، وكان يصلي بالناس المغرب، ثم يرجع إلى بيتي فيصلي ركعتين وكان يصلي به‌م العشاء، ثم يدخل بيتي فيصلي ركعتين، وكان يصلي من الليل تسع ركعات فيهن الوتر، وكان يصلي ليلا طويلا قائما، وليلا طويلا جالسا، فإِذا قرأ وهو قائم ركع وسجد وهو قائم، وإذا قرأ وهو قاعد ركع وسجد وهو قاعد، وكان إذا طلع الفجر صلى ركعتين ثم يخرج فيُصلي بالناس صلاة الفجر [صلى اللّه عليه وسلم].
1251- واته: (عبدالله)ی كوڕی شه‌قیق ده‌ڵێت: سه‌باره‌ت به نوێژه سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له عائیشه‌م پرسی، وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ له ماڵه‌كه‌ی مندا چوار ڕكات نوێژی سوننه‌تی ده‌كرد، له‌پاشدا ده‌رده‌چوو بۆ مزگه‌وت به‌رنوێژی نوێژی نیوه‌ڕۆی بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد، ئینجا ده‌هاته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی من و دوو ڕكات سوننه‌تی پاش نیوه‌ڕۆی ده‌كرد، كه نوێژی شێوانیشی بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد، له‌پاشدا ده‌هاته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی من و دوو ڕكات سوننه‌تی پاش نوێژی شێوانی ده‌كرد، كه نوێژی عیشای بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد، له‌پاشدا ده‌هاته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی من و دوو ڕكات سوننه‌تی پاش نوێژی عیشای ده‌كرد، له شه‌ودا نۆ ڕكات شه‌ونوێژی ده‌كرد به نوێژی سوننه‌تی وه‌تریشه‌وه، هه‌ندێ جار شه‌وگارێكی درێژ به‌پێوه شه‌ونوێژی ده‌كرد، هه‌ندێ جاریش شه‌وگارێكی درێژ به دانیشتنه‌وه شه‌ونوێژی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر به‌پێوه قوڕئانی بخوێندایه به‌پێوه ڕكوعی ده‌برد، جا دوچووه سه‌جده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌دانیشتنه‌وه قوڕئانی بخوێندایه هه‌ر به‌دانیشتنه‌وه ڕكوع و سه‌جده‌ی ده‌برد، كاتێ كه شه‌به‌قی ده‌دا دوو ڕكات سوننه‌تی پێش نوێژی به‌یانی ده‌كرد، له‌پاشدا ده‌رده‌چوو بۆ مزگه‌وت به‌رنوێژی نوێژی به‌یانی بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد.
1252ـ حدثنا القعنبي، عن مالك، عن نافع، عن عبد اللّه بن عمر،
أن رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم كان يصلي قبل الظهر ركعتين وبعدها ركعتين، وبعد المغرب ركعتين في بيته، وبعد صلاة العشاء ركعتين، وكان لا يصلي بعد الجمعة حتى ينصرف فيصلي ركعتين.
1252- واته: له (عبدالله)ی كوڕی عومه‌ر (رضی الله عنهما) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌پێش نوێژی نیوه‌ڕۆدا دوو ڕكات نوێژی سوننه‌تی ده‌كرد، وه له‌دوای نوێژی نیوه‌ڕۆوه دوو ڕكات سوننه‌تی ده‌كرد، هه‌روه‌ها له‌دوای نوێژی شێوانه‌وه دوو ڕكات نوێژی سوننه‌تی ده‌كرد له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، وه له‌دوای نوێژی عیشاوه دوو ڕكات نوێژی سوننه‌تی ده‌كرد، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌دوای نوێژی هه‌ینی نوێژی تری نه‌ده‌كرد هه‌تا ده‌هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه ئه‌و كاته دوو ڕكات نوێژی دوای هه‌ینی ده‌كرد.
1253ـ حدثنا مسدد، قال: ثنا يحيى، عن شعبة، عن إبراهيم بن محمد بن المنتشر، عن أبيه، عن عائشة
أن النبي صلى اللّه عليه وسلم كان لا يَدَعُ أربعاً قبل الظهر، وركعتين قبل صلاة الغداة.
1253- واته: عائیشه (رضی الله عنها) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز ئه‌م نوێژه سوننه‌تانه‌ی ته‌رك نه‌كرد: چوار ڕكات له‌پێش نوێژی نیوه‌ڕۆوه، وه دوو ڕكاتیش له‌پێش نوێژی به‌یانیه‌وه.
291- باسی دوو ڕكات سوننه‌تی پێش نوێژی به‌یانی : باب ركعتي الفجر.
1254ـ حدثنا مسدد، ثنا يحيى، عن ابن جريج، قال: حدثني عطاء، عن عبيد بن عمير، عن عائشة [رضي اللّه عنها] قالت:
إن رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم لم يكن على شىء من النوافل أشدَّ معاهدةً منه على الركعتين قبل الصبح.
1254- واته: له عائیشه‌وه (رضی الله عنها) ده‌گێڕنه‌وه، كه وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دوو ڕكاته‌ی پێش نوێژی به‌یانی به‌رده‌وام ده‌بوو له‌سه‌ر هیچ نوێژێكی سوننه‌تی تر به‌رده‌وام نه‌ده‌بوو.
292- باسی ئه‌نجامدانی دوو ڕكات سوننه‌تی پێش نوێژی به‌یانی به‌كورتی: باب فی تخفیفهما.
1255ـ حدثنا أحمد بن أبي شعيب الحرَّاني، ثنا زهير بن معاوية، ثنا يحيى بن سعيد، عن محمد بن عبد الرحمن، عن عمرة، عن عائشة قالت:
كان النبيُّ صلى اللّه عليه وسلم يخفِّفُ الركعتين قبل صلاة الفجر حتى إنني لأقول: هل قرأ فيهما بأمِّ القرآ‌ن؟.
1255- واته: له عائیشه‌وه (رضی الله عنها) ده‌گێڕنه‌وه، كه وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌نده خێرا دوو ڕكاته سوننه‌ته‌كه‌ی پێش نوێژی به‌یانی ده‌كرد هه‌تا من ده‌موت: ئایا سوره‌تی فاتیحه‌ی خوێندوه تیایدا؟
1256ـ حدثنا يحيى بن معين، ثنا مروان بن معاوية، ثنا يزيد بن كيسان، عن أبي حازم، عن أبي هريرة
أن النبي صلى اللّه عليه وسلم قرأ في ركعتي الفجر: {قل يا أيها الكافرون}، و{قل هو اللّه أحدٌ}.
1256- واته: ئه‌بو هوره‌یره ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له دوو ڕكاته سوننه‌ته‌كه‌ی پێش نوێژی به‌یانیدا له‌دوای سوره‌تی فاتیحه‌وه له ڕكاتی یه‌كه‌مدا سوره‌تی: (قل یأیها الكافرون)ی ده‌خوێند، وه له ڕكاتی دووه‌مدا سوره‌تی: (قل هو الله أحد)ی ده‌خوێند.
1257ـ حدثنا أحمد بن حنبل، ثنا أبو المغيرة، ثنا عبد اللّه بن العلاء، حدثني أبو زيادة عبيد اللّه بن زيادة الكندي، عن بلال أنه حدثه أنه أتى رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم ليؤذنه بصلاة الغداة، فشغلت عائشة [رضي اللّه عنها] بلالاً بأمر سألته عنه حتى فضحه الصبح فأصبح جدًّا، قال: فقام بلال فآذنه بالصلا‌ة وتابع أذانه، فلم يخرج رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم، فلما خرج صلى بالناس، وأخبره أن عائشة شغلته بأمر سألته عنه حتى أصبح جدّاً، وأنه أبطأ عليه بالخروج فقال: “إنِّي كنت ركعت ركعتي الفجر” فقال: يارسول اللّه، إنك أصبحت جدّاً، قال: “لو أصبحت أكثر مما أصبحت لركعتهما وأحسنتهما وأجملتهما”.
1257- واته: له ئه‌بو زیاده (عبیدالله)ی كوڕی زیادی كیندییه‌وه، له بیلاله‌وه، كه بۆی گێڕاوه‌ته‌وه: جارێ چووه بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆئه‌وه‌ی ئاگاداری بكاته‌وه له‌وه‌ی كاتی نوێژی به‌یانی هاتووه بێت بۆ مزگه‌وت به‌رنوێژیان بۆ بكات، به‌ڵام عائیشه (رضی الله عنها) ئیشێكی داوه به‌سه‌ریا به پرسیار له‌و باره‌وه سه‌رقاڵی كردوه هه‌تا ڕۆژ ته‌واو رووناك بۆته‌وه، ڕاوی وتی: بیلال له‌دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی عائیشه هه‌ستا په‌یتا په‌یتا پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) ئاگادار ده‌كرده‌وه كه بێت بۆ نوێژ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) دواكه‌وت و له ژووره‌كه‌ی خۆی ده‌رنه‌چوو بۆ نوێژ، كاتێ كه هات به‌رنوێژی بۆ خه‌ڵكه‌كه كرد، بیلال پێی ڕاگه‌یاند كه عائیشه (رضی الله عنها) سه‌رقاڵی كردوه بۆیه دواكه‌وت له ئاگاداركردنه‌وه‌ی، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (من دوو ڕكاته سوننه‌ته‌كه‌ی پێش نوێژی به‌یانیم كرد). بیلال وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆر دره‌نگ بوو، فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر له‌مه‌یش دره‌نگ تر بوایه من ئه‌و دوو ڕكاته‌م گه‌لێ جوانتر و چاكتر ده‌كرد).
1258ـ (ضعيف).
1259ـ حدثنا أحمد بن يوننس، ثنا زهير، ثنا عثمان بن حكيم، أخبرني سعيد بن يسار، عن عبد اللّه بن عباس أن كثيراً مما كان يقرأ رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم في ركعتي الفجر بـ {آمنَّا باللّه وما أنزل إلينا} هذه الآية، قال: هذه في الركعة الأولى، وفي الركعة الآخرة بـ {آمنا باللّه واشهد بأنَّا مسلمون}.
1259- واته: (عبدالله)ی كوڕی عه‌بباس (رضی الله عنهما) ده‌ڵێت: زۆرجار پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له دوو ڕكاته سوننه‌ته‌كه‌ی پێش نوێژی به‌یانیدا، له‌دوای سوره‌تی فاتیحه‌وه، له ڕكاتی یه‌كه‌مدا ئه‌م ئایه‌ته‌ی: (ءامنا بالله وما أنزل إلینا)ی ده‌خوێند، وه له ڕكاتی دووه‌مدا ئایه‌تی: (ءامنا بالله واشهد بأنا مسلمون)ی ده‌خوێند.
1260ـ حدثنا محمد بن الصباح بن سفيان، ثنا عبد العزيز بن محمد، عن عثمان بن عمر يعني ابن موسى عن أبي الغيث، عن أبي هريرة أنه سمع النبيَّ صلى اللّه عليه وسلم يقرأ في ركعتي الفجر: {قل آمنا باللّه وما أنزل علينا} في الركعة الأولى، [وفي الركعة الأخرى] بهذه الآية: {ربننا آمنا بما أنزلت واتبعنا الرسول فاكتبنا مع الشاهدين} أو {إنا أرسلناك بالحق بشيراً ونذيراً ولا تسأل عن أصحاب الجحيم} شك الدراورديُّ.
1260- واته: له ئه‌بو هوره‌یره‌وه هاتووه، كه له پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم) بیستووه له دوو ڕكاته سوننه‌ته‌كه‌ی پێش نوێژی به‌یانیدا له‌دوای سوره‌تی فاتیحه‌وه له ڕكاتی یه‌كه‌مدا ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێند: (ءامنا بالله وما أنزل إلینا). وه له ڕكاتی دووه‌میشدا ئه‌م ئایه‌ته: (ربنا ءامنا بما أنزلت واتبعنا الرسول فاكتبنا مع الشاهدین). یان ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێند: (إنا أرسلناك بالحق بشیرا ونذیرا ولا تسئل عن أصحب الجحیم). گومانه‌كه له ڕاوی فه‌رمووده‌كه ده‌راوه‌ردییه‌وه‌یه.
293- باسی ڕاكشان به‌ره‌و قیبله له‌سه‌ر لای ڕاست له‌دوای ئه‌نجامدانی دوو ڕكات سوننه‌ته‌كه‌ی پێش نوێژی به‌یانیه‌وه : باب الاضطجاع بعدها.
1261ـ حدثنا مسدد، وأبو كامل، وعبيد اللّه بن عمر بن ميسرة قالوا: ثنا عبد الواحد، ثنا الأعمش، عن أبي صالح، عن أبي هريرة قال: قال رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم: “إذا صلَّى أحدكم الركعتين قبل الصبح فليضطجع على يمينه” فقال له مروان بن الحكم: أما يجزىء أحدنا ممشاه إلى المسجد حتى يضطجع على يمينه؟ قال عبيد اللّه في حديثه قال: لا، قال: فبلغ ذلك ابن عمر فقال: أكثر أبو هريرة على نفسه قال: فقيل لابن عمر: هل تنكر شيئاً مما يقول؟ قال: لا، ولكنه اجترأ وجبُنَّا، قال: فبلغ ذلك أبا هريرة قال: فما ذنبي إن كنت حفظت ونسوا.
1261- واته: ئه‌بو هوره‌یره ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌گه‌ر كه‌سێ له ئێوه دوو ڕكات سوننه‌ته‌كه‌ی پێش نوێژی به‌یانی كرد با به‌ره‌و قیبله له‌سه‌ر لای ڕاستی ڕاكشێت). مه‌روانی كوڕی حه‌كه‌م به ئه‌بو هوره‌یره‌ی وت: ئایا هه‌ر یه‌كێ له ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی به‌س نیه كه له‌ماڵه‌وه دوو ڕكات سوننه‌ته‌كه بكات و بڕوات بۆ مزگه‌وت هه‌تا له‌سه‌ر لای ڕاستی ڕانه‌كشێت؟ _ (عبیدالله) له فه‌رمووده‌كه‌یدا وتی: _ ئه‌بو هوره‌یره وتی: نه‌خێر ئه‌وه‌نده‌ی به‌س نیه، ڕاوی وتی: هه‌واڵه‌كه گه‌یشت به (عبدالله)ی كوڕی عومه‌ر ئه‌ویش وتی: ئه‌بو هوره‌یره ئه‌وه‌نده فه‌رمووده‌ی زۆر ده‌گێڕێته‌وه زیانی بۆی ده‌بێت له‌رووی هه‌ڵه‌و له‌بیر چوونه‌وه‌وه، به (عبدالله)ی كوڕی عومه‌ر وترا: ئایا ئینكاری هیچ شتێ ده‌كه‌ی له‌وه‌ی كه وتویه‌تی؟ وتی: نه‌خێر، به‌ڵام جه‌ریئه كه ئه‌م هه‌موو فه‌رمووده زۆره ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم)، ئێمه‌ش ترسنۆكین به نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه كه ئه‌م هه‌موو فه‌رمووده ده‌گێڕیته‌وه ئێمه‌ش فه‌رمووده‌ی كه‌م ده‌گێڕینه‌وه، ڕاوی وتی: هه‌واڵه‌كه گه‌یشته‌وه به ئه‌بو هوره‌یره، ئه‌ویش وتی: گوناهم چییه من له‌به‌رم كردوه‌و ئێوه‌ش له‌یادتان چووه.
1262ـ حدثنا يحيى بن حكيم، ثنا بشر بن عمر، ثنا مالك بن أنس، عن سالم أبي النضر، عن أبي سلمة بن عبد الرحمن، عن عائشة قالت:كان رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم إذا قضى صلاته من آخر الليل نظر؛ فإِن كنت مستيقظةً حدثني، وإن كنت نائمة أيقظني، وصلى الركعتين، ثم اضطجع حتى يأتيه المؤذن فيؤذنه بصلاة الصبح، فيصلي ركعتين خفيفتين، ثم يخرج إلى الصلاة.
1262-واتە : (صحیح لكن ذكر الحدیث والاضطجاع قبل ركعتی الصبح شاذ، والمحفوظ: بعدها كما فی روایة الآتیة).واته: عائیشه (رضی الله عنها) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له شه‌ونوێژ ده‌بوه‌وه ئاوڕی ئه‌دایه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ر بومایه ده‌ینواندم، ئه‌گه‌ر له‌خه‌وا بوومایه خه‌به‌ری ده‌كردمه‌وه بۆئه‌وه‌ی نوێژی وه‌ترم بكه‌م، جا دوو ڕكات نوێژی ده‌كرد، له‌پاشدا ڕاده‌كشا هه‌تا بانگبێژ ده‌هات ئاگاداری ده‌كرده‌وه له‌كاتی هاتنی نوێژی به‌یانی، ئه‌و كاته خێرا دوو ڕكات سوننه‌تی پێش نوێژی به‌یانی ده‌كرد، ئینجا ده‌رده‌چوو بۆ نوێژی به‌یانی.
1263ـ حدثنا مسدد، ثنا سفيان، عن زياد بن سعد، عمن حدثه ابن أبي عتَّابٍ أو غيره عن أبي سلمة قال: قالت عائشة:كان النبي صلى اللّه عليه وسلم إذا صلى ركعتي الفجر فإِن كنت نائمة اضطجع، وإن كنتُ مستيقظةً حدثني.
1263- واته: ئه‌بو سه‌له‌مه ده‌ڵێت: عائیشه (رضی الله عنها) وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كاتێ كه دوو ڕكات سوننه‌تی پێش نوێژی به‌یانی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر له خه‌وا بومایه ڕاده‌كشا، وه ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ر بومایه ده‌ینواندم.
1264ـ (ضعيف).
294- باسی ئه‌گه‌ر كه‌سێ هات بۆ مزگه‌وت پێشنوێژ نوێژی به‌یانی بكات دوو ڕكات سوننه‌ته‌كه‌ی پێش نوێژی به‌یانی نه‌كردبێ چی بكات؟باب إذا أدرك الإمام ولم یصل ركعتی الفجر
1265ـ حدثنا سليمان بن حرب، ثنا حماد بن زيد، عن عاصم، عن عبد اللّه بن سرجسٍ قال:
جا‌ء رجل والنبيُّ صلى اللّه عليه وسلم يصلي الصبح فصلَّى الركعتين، ثم دخل مع النبي صلى اللّه عليه وسلم في الصلاة، فلما انصرف قال: “يا فلان، أيتهما صلاتك التي صليت وحدك، أو التي صليت معنا”؟.
1265- واته: (عبدالله)ی كوڕی سه‌رجیس ده‌ڵێت: پیاوێ هات بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژی به‌یانی، له‌وكاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نوێژی به‌یانی ده‌كرد، ئه‌ویش دوو ڕكات نوێژی كرد، له‌پاشدا چووه ڕیزه‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) به جه‌ماعه‌ت نوێژی كرد، كاتێ كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له نوێژه‌كه‌ی بویه‌وه ئینكاری كرد‌و فه‌رمووی: (ئه‌ی فڵان كه‌س كام نوێژه‌یان بۆخۆت حساب ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌یان كه به ته‌نیا كردت، یان ئه‌وه‌یان كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كردت؟).
1266ـ حدثنا مسلم بن إبراهيم، ثنا حماد بن سلمة، ح وحدثنا أحمد بن حنبل، ثنا محمد بن جعفر، ثنا شعبة، عن وَرْقَاءَ، ح وحدثنا الحسن بن علي، ثنا أبو عاصم، عن ابن جريج، ح وحدثنا الحسن بن علي، ثنا يزيد بن هارون، عن حماد بن زيد، عن أيوب، ح وحدثنا محمد بن المتوكل، ثنا عبد الرزاق، أخبرنا زكريا بن إسحاق كلهم عن عمرو بن دينار، عن عطاء بن يسار، عن أبي هريرة قال:
قال رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم: “إذا أقيمت الصلاة فلا صلاة إلا المكتوبة”.
1266- واته: له ئه‌بو هوره‌یره ده‌گێڕنه‌وه، كه وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: كاتێ كه قامه‌ت كرا بۆ نوێژی فه‌ڕز، جگه له نوێژه فه‌ڕزه‌كه نابێ هیچ نوێژێكی تر بكرێت.
295- باسی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی چوو كه‌ی بیكاته‌وه :باب من فاتته متی یقضیها.
1267ـ حدثنا عثمان بن أبي شيبة، ثنا عبد اللّه بن نمير، عن سعد بن سعيد، حدثني محمد بن إبراهيم، عن قيس بن عمرو قال:رأى رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم رجلاً يصلي بعد صلاة الصبح ركعتين، فقال رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم: “صلاة الصبح ركعتان” فقال الرجل: إني لم أكن صليت الركعتين اللتين قبلهما فصليتهما الآن، فسكت رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم.
1267- واته: قه‌یسی كوڕی عه‌مر ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پیاوێكی بینی دوو ڕكات نوێژی به‌یانی كرد، پێی فه‌رموو: (نوێژی به‌یانی دوو ڕكاته). پیاوه‌كه وتی: من دوو ڕكات سوننه‌تی پێش نوێژی به‌یانیم نه‌كردبوو ئێستا كردم، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بێده‌نگ بوو.
1268ـ حدثنا حامد بن يحيى البلخي قال: قال سفيان بن عيينة: كان عطاء بن أبي رباح يحدث بهذا الحديث عن سعد بن سعيد.
قال أبو داود: وروى عبد ربِّه ويحيى ابنا سعيد هذا الحديث مرسلاً أن جدَّهم زيداً صلى مع النبي صلى اللّه عليه وسلم بهذه القصة.
1268-واتە: (صحیح بما قبله). واته: حامیدی كوڕی یه‌حیای به‌ڵخی ده‌ڵێت: سوفیان وتی: (عطاء)ی كوڕی ئه‌بو ره‌باح فه‌رموده‌ی پێشوی گێراوه‌ته‌وه، له سه‌عدی كوڕی سه‌عیده‌وه، ئه‌بو داود ده‌ڵێت: (عبد ربه) و یه‌حیا كوڕانی سه‌عید فه‌رموده‌ی پێشویان به (مرسل)ی گێڕاوه‌ته‌وه، كه زه‌یدی باپیریان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) نوێژی كردوه.
296-باسی چوار ڕكات سوننه‌تی پێش نوێژی نیوه‌ڕۆو چوار ڕكات پاش نوێژی نیوه‌ڕۆ :باب الأربع قبل الظهر وبعدها.
1269ـ حدثنا مؤمَّل بن الفضل، ثنا محمد بن شعيب، عن النعمان، عن مكحول، عن عنبسة بن أبي سفيان قال: قالت أمُّ حبيبة زوج النبي صلى اللّه عليه وسلم:
قال رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم: “من حافظ على أربع ركعاتٍ قبل الظهر وأربعٍ بعدها، حرم على النار”.
قال أبو داود: رواه العلاء بن الحارث وسليمان بن موسى عن مكحول بإِسناده مثله.
1269- واته: عه‌نبه‌سه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان ده‌ڵێت: ئوم حه‌بیبه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌سێك پارێزگاری بكات له چوار ڕكات سوننه‌تی پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ و چوار ڕكات پاش نیوه‌ڕۆ و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ریان ئه‌وه جه‌سته‌ی له ئاگری دۆزه‌خ حه‌رام ده‌بێت).
1270ـ حدثنا ابن المثنى، ثنا محمد بن جعفر، ثنا شعبة قال: سمعت عبيدة يحدث عن إبراهيم، عن ابن منجابٍ، عن قرثع، عن أبي أيوب،عن النبي صلى اللّه عليه وسلم قال: “أربع قبل الظهر ليس فيهنَّ تسليمٌ تفتح لهنَّ أبواب السما‌ء”.
قال أبو داود: بلغني عن يحيى بن سعيد القطان قال: لو حدثت عن عبيدة بشىء لحدثت عنه بهذا الحديث.
قال أبو داود: عبيدة ضعيف.
قال أبو داود: ابن منجاب هو سهم.
1270- (حسن دون قوله: (لیس فیهن تسلیم)). واته: له ئه‌بو ئه‌یوبه‌وه هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: چوار ڕكات سوننه‌تی پێش نوێژی نیوه‌ڕۆی ئینسان به‌بێ سه‌لام دانه‌وه له‌نێوانیاندا، ده‌بنه هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی ئاسمان بۆی، واته زوو قبوڵ ده‌كرێن له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگار.
297- باسی سوننه‌تی پێش نوێژی عه‌سر: باب الصلاة قبل العصر.
1271ـ حدثنا أحَمد بن إبراهيم، ثنا أبو داود، ثنا محمد بن مهران القرشي، حدثني جدي أبو المثنى عن ابن عمر قال:قال رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم: “رحم اللّه امرأ صلى قبل العصر أربعاً”.
1271- واته: له (عبدالله)ی كوڕی عومه‌ره‌وه (رضی الله عنهما) ده‌گێڕنه‌وه، كه وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ره‌حمه‌تی خوا له‌و كه‌سه بێ له‌پێش نوێژی عه‌سر چوار ڕكات نوێژی سوننه‌ت ده‌كات.
1272ـ حدثنا حفص بن عمر، ثنا شعبة، عن أبي إسحاق، عن عاصم بن ضمرة، عن عليّ [كرم اللّه وجهه]
أن النبي صلى اللّه عليه وسلم كان يصلي قبل العصر ركعتين.
1272-واتە – (حسن لكن بلفظ (أربع ركعات)). واته: پێشه‌وا عه‌لی (رضی الله عنه) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌پێش نوێژی عه‌سردا دوو ڕكات نوێژی سوننه‌تی ده‌كرد.
298- باسی سوننه‌تی دوای نوێژی عه‌سر : باب الصلاة بعد العصر.
1273ـ حدثنا أحمد بن صالح، ثنا عبد اللّه بن وهب، أخبرني عمرو بن الحارث، عن بكير بن الأشج، عن كريب مولى ابن عباس أن عبد اللّه بن عباس وعبد الرحمن بن أزهر، والمِسْوَرَ بن مخرمة أرسلوه إلى عائشة زوج النبي صلى اللّه عليه وسلم فقالوا:
إقرأ عليها السلام منَّا جميعاً وسلها عن الركعتين بعد العصر وقل: إنا أخبرنا أنك تصلينهما، وقد بلغنا أن رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم نهى عنهما، فدخلت عليها فبلغتها ما أرسلوني به، فقالت: سل أمَّ سلمة، فخرجت إليهم فأخبرتهم بقولها، فردوني إلى أمِّ سلمة بمثل ما أرسلوني به إلى عائشة، فقالت أمُّ سلمة: سمعت رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم ينهى عنهما ثم رأيته يصليهما، أما حين صلاهما فإِنه صلى العصر، ثم دخل وعندي نسوة من بني حرام من الأنصار فصلاهما فأرسلت إليه الجارية فقلت: قومي بجنبه فقولي له: تقول أم سلمة: يارسول اللّه، أسمعك تنهى عن هاتين الركعتين وأراك تصليهما، فإِن أشار بيده فاستأخري عنه، قالت: ففعلت الجارية، فأشار بيده فاستأخرت عنه، فلما انصرف قال: “يا بنت أبي أمية، سألت عن الركعتين بعد العصر، إنه أتاني ناسٌ من عبد القيس بالإِسلام من قومهم فشغلوني عن الركعتين اللتين بعد الظهر، فهما هاتان”.
1273- واته: له كوره‌یبی خزمه‌تكاری (عبدالله)ی كوڕی عه‌بباس (رضی الله عنهما) ده‌گێرنه‌وه، كه (عبدالله)ی كوڕی عه‌بباس له گه‌ڵ (عبدالرحمن)ی كوڕی ئه‌زهه‌رو میسوه‌ره‌ی كوڕی مه‌خره‌مه ناردویانه بۆلای عائیشه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، وتیان: سه‌لامی ئێمه‌ی پێ بگه‌یه‌نه‌و پرسیاری لێ بكه سه‌باره‌ت به دوو ڕكات سوننه‌تی دوای نوێژی عه‌سر، پێی بڵێ: هه‌واڵمان پێ گه‌یشتووه كه تۆ ئه‌و دوو ڕكاته ده‌كه‌ی، بێگومان پێشیان ڕاگه‌یاندوین كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌هی كردوه له دوو ڕكاتی دوای نوێژی عه‌سر، كوره‌یب وتی: چوومه خزمه‌تی عائیشه بۆئه‌و كاره‌ی كه ناردمیان بۆی پێم ڕاگه‌یاند، ئه‌ویش وتی: بڕۆ له ئوم سه‌له‌مه بپرسه، چوومه‌وه بۆلایان و هه‌واڵی وته‌كه‌ی عائیشه‌م پێ ڕاگه‌یاندن، ئه‌وانیش گه‌ڕاندمیانه‌وه بۆلای ئوم سه‌له‌مه وه‌ك چۆن پێشتر ناردمیان بۆلای عائیشه، چووم بۆلای ئوم سه‌له‌مه لێم پرسی، ئه‌ویش وتی: له پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله علیه وسلم) بیستووه نه‌هی كرد له دوو ڕكاتی دوای نوێژی عه‌سر، له‌پاشدا بینیم كردنی، به‌ڵام كاتێ كه كردنی نوێژی عه‌سری كردبوو، له‌پاشدا هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه _ له‌وكاتنه‌دا چه‌ند ئافره‌تێكی هۆزی حه‌رام له ئه‌نصار له‌لا بوو_ له ماڵه‌وه دوو ڕكات نوێژی كرد، كه‌نیزه‌كم نارد بۆلای وتم: هه‌سته بڕۆ ته‌نیشتیه‌وه پێی بڵێ: ئوم سه‌له‌مه ده‌ڵێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) گوێم لێت بوو نه‌هیت كرد له دوو ڕكاته‌كه‌ی دوای نوێژی عه‌سر، كه‌چی ئێستا ده‌بینم ده‌یانكه‌یت؟ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی ئاماژه‌ی پێ كردی بگه‌ڕێره دواوه، وتی: كه‌نیزه‌كه‌كه كاره‌كه‌ی كرد، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ده‌ستی ئاماژه‌ی بۆ كرد كه بگه‌ڕێته‌وه دواوه و واز له‌و باسه بێنێ، ئه‌ویش گه‌ڕایه دواوه، كاتێ كه له‌نوێژ بوویه‌وه فه‌رمووی: (ئه‌ی كچی ئه‌بو ئومه‌ییه، سه‌باره‌ت به‌و دوو ڕكاته‌ی دوای نوێژی عه‌سر كردم پرسیارت كرد؟ ئه‌وه كۆمه‌ڵێ له هۆزی (عبدالقیس) هاتن بۆلام و سه‌رقاڵیان كردم دوو ڕكاتی دوای نوێژی نیوه‌ڕۆم نه‌كرد، ئه‌و دوو ڕكاته ئه‌وان بوون).
299-باسی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی داوه به ئه‌نجامدانی دوو ڕكاتی دوای نوێژی عه‌سر له‌كاتێكدا كه خۆر به‌رز بێت :باب من رخص فیهما إذا كانت الشمس مرتفعة .
1274ـ حدثنا مسلم بن إبراهيم، ثنا شعبة، عن منصور، عن هلال بن يساف، عن وهب بن الأجدع، عن عليّ أن النبيَّ صلى اللّه عليه وسلم نهى عن الصلاة بعد العصر إلا والشمس مرتفعة.
1274- واته: له پێشه‌وا عه‌لیه‌وه (رضی الله عنه) هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌هی كردوه له نوێژكردنی دوای عه‌سر، ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه خۆر به‌رز بوبێته‌وه.
1275ـ (ضعيف).
1276ـ حدثنا مسلم بن إبراهيم: ثنا أبان، ثنا قتادة، عن أبي العالية، عن ابن عباس قال:
شهد عندي رجال مرضيُّونَ فيهم عمر بن الخطاب، وأرضاهم عندي عمرُ أن نبي اللّه صلى اللّه عليه وسلم قال: “لاصلاة بعد صلاة الصبح حتى تطلع الشمس، ولا صلاة بعد صلاة العصر حتى تغرب الشمس”.
1276- واته: (عبدالله)ی كوڕی عه‌بباس (رضی الله عنهما) ده‌ڵێت: چه‌ند كه‌سێ ئه‌م فه‌رمووده‌یان بۆ روون كردمه‌وه گومان له دین و ڕاستگۆییان ناكرێت، چاكترینیان لای من پێشه‌وا عومه‌ر بوو (رضی الله عنه) كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تی: (له‌پاش نوێژی به‌یانی نوێژی تر ناكرێت هه‌تا ڕۆژ هه‌ڵدێت و به ئه‌ندازه‌ی ڕمێك یان دوو ڕم به‌رزده‌بێته‌وه، وه له‌پاش نوێژی عه‌سریش نوێژ ناكرێت تاكو ڕۆژ ئاوا ده‌بێت).
1277ـ حدثنا الربيع بن نافع، ثنا محمد بن المهاجر، عن العباس بن سالم، عن أبي سلاّم، عن أبي أمامة، عن عمرو بن عبسة السلمي أنه قال: قلت: يارسول اللّه، أي الليل أسمع؟ قال: “جوف الليل الآخر، فصلِّ ما شئت فإِن الصلاة مشهودةٌ مكتوبة، حتى تصلي الصبح، ثم أقصر حتى تطلع الشمس فترتفع قيس رمحٍ أو رمحين، فإِنها تطلع بين قرني شيطانٍ، ويصلي لها الكفار، ثم صلِّ ما شئت، فإِن الصلاة مشهودةٌ مكتوبةٌ حتى يعدل الرمح ظله، ثم أقصر فإِن جهنم تسجر وتفتح أبوابها، فإِذا زاغت الشمس فصل ما شئت، فإِن الصلاة مشهودةٌ حتى تصلي العصر، ثم أقصر حتى تغرب الشمس، فإِنها تغرب بين قرني شيطانٍ ويصلي لها الكفار” وقصَّ حديثاً طويلاً، قال العباس: هكذا حدثني أبو سلام، عن أبي أمامة إلا أن أخطىء شيئاً لا أريده، فأستغفر اللّه وأتوب إليه.
1277-واتە: (صحیح دون جملة (جوف اللیل)).واته: عه‌مری كوڕی عه‌به‌سه‌ی سوله‌می ده‌ڵێت: وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) چ كاتێكی شه‌و نوێژ و پاڕانه‌وه گیرا ده‌بێت؟ فه‌رمووی: (نوێژی ناوه‌ڕاستی كۆتایی شه‌و ئیتر چه‌ند ئاره‌زو ده‌كه‌ی نوێژ بكه، چونكه نوێژی ئه‌م كاته وه‌رگیراوه‌و مه‌لائیكه ئاماده ده‌بن و ده‌بنه شایه‌ت و پاداشته‌كه‌ی ده‌نوسن هه‌تا نوێژی به‌یانی ده‌كرێت، له‌پاشدا وازبێنه هه‌تا خۆر هه‌ڵدێ و ئه‌ندازه‌ی ڕمێك یان دوو ڕم به‌رزده‌بێته‌وه، چونكه له نێوان دوو شاخه‌كه‌ی شه‌یتانه‌وه خۆر هه‌ڵدێ و بێ بڕواكان له‌وكاته‌دا سه‌جده‌ی بۆ ده‌به‌ن، ئینجا چه‌ند ئاره‌زوو ده‌كه‌ی نوێژ بكه، چونكه له‌و كاته‌دا وه‌رگیراوه‌و مه‌لائیكه ئاماده ده‌بن و ده‌بنه شایه‌ت و پاداشته‌كه‌ی ده‌نوسن، ئیتر نوێژ بكه هه‌تا سێبه‌ری ڕم به ئه‌ندازه‌ی خۆی لێ دێ، له‌پاشدا وازبێنه چونكه له‌وكاته‌دا دۆزه‌خ وه‌ك ته‌نور داده‌خرێ و جۆش ده‌سه‌نێ و ده‌رگاكانی ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام كه خۆر لایدا له ناوه‌ڕاستی ئاسمان ئیتر چه‌ند ئاره‌زو ده‌كه‌ی نوێژ بكه، هه‌تا نوێژی عه‌سر ده‌كه‌یت، ئینجا وازبێنه هه‌تا خۆر ئاواده‌بێت له‌نێوان دوو شاخه‌ی شه‌یتانه‌وه ئاواده‌بێ و له‌وكاته‌دا بێ بڕاواكان سه‌جده‌ی بۆ ده‌به‌ن).
1278ـ حدثنا مسلم بن إبراهيم، ثنا وهيب، ثنا قدامة بن موسى، عن أيوب بن حُصَين، عن أبي علقمة، عن يسار مولى ابن عمر قال:رآني ابن عمر وأنا أصلي بعد طلوع الفجر فقال: يا يسار، إن رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم خرج علينا ونحن نصلي هذه الصلاة فقال: “ليبلغ شاهدكم غائبكم، لا تصلوا بعد الفجر إلا سجدتين”.
1278- واته: یه‌ساری خزمه‌تكاری (عبدالله)ی كوڕی عومه‌ر (رضی الله عنهما) ده‌ڵێت: (عبدالله)ی كوڕی عومه‌ر بینی له‌دوای ده‌ركه‌وتنی فه‌جر نوێژ ده‌كه‌م، وتی: ئه‌ی یه‌سار پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) جارێ له‌م كاته‌دا هاته لامان نوێژمان ده‌كرد، فه‌رمووی: (با ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ن لێره‌دا غائیبه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه: كه له‌دوای ده‌ركه‌وتنی فه‌جر نوێژ مه‌كه‌ن جگه له دوو ڕكات نوێژی به‌یانی).
300- باسی ئه‌نجامدانی نوێژی سوننه‌ت له‌پێش نوێژی شێوانه‌وه :باب الصلاة قبل المغرب.
1281ـ حدثنا عبيد اللّه بن عمر، ثنا عبد الوارث بن سعيد، عن الحسين المعلم، عن عبد اللّه بن بريدة، عن عبد اللّه المزني قال:قال رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم قال: “صلوا قبل المغرب ركعتين” ثم قال: “صلوا قبل المغرب ركعتين لمن شا‌ء” خشية أن يتخذها الناس سنة.
1281- واته: (عبدالله)ی كوڕی موزه‌نی ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (له‌پێش نوێژی شێوانه‌وه دوو ڕكات نوێژی سوننه‌ت بكه‌ن). له‌پاشدا فه‌رمووی: (له‌پێش نوێژی شێوانه‌وه دوو ركات نوێژی سوننه‌ت بكه‌ن ئه‌وه‌ی كه ئاره‌زوی لێیه). بۆیه ئه‌وه‌ی فه‌رموو له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك خه‌ڵك بیكه‌ن به سوننه‌ت و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری.
1282ـ حدثنا محمد بن عبد الرحيم البزاز، أخبرنا سعيد بن سليمان، ثنا منصور بن أبي الأسود، عن المختار بن فلفل، عن أنس بن مالك قال:صليت الركعتين قبل المغرب على عهد رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم قال: قلت لأنس: أرآكم رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم؟ قال: نعم، رآنا فلم يأمرنا ولم ينهنا.
1282- واته: له ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، كه وتویه‌تی: له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) له‌پێش نوێژی شێوان دوو ڕكات نوێژی سوننه‌تم كرد، ڕاوی وتی: به‌ئه‌نه‌سم وت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بینینی؟ وتی: به‌ڵێ، بینینی نه فه‌رمانی پێ كردین، نه نه‌هیشی لێ كردین، واته بێده‌نگ بوو.
1283ـ حدثنا عبد اللّه بن محمد النفيلي، ثنا ابن عُلَية، عن الجريري، عن عبيد اللّه بن بريدة، عن عبد اللّه بن مغفل قال:قال رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم: “بين كلِّ أذانين صلاةٌ، بين كل أذانين صلاةٌ لمن شا‌ء”.
1283- واته: له (عبدالله)ی كوڕی موغه‌ففه‌له‌وه ده‌گێڕنه‌وه، كه وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (له‌نێوان هه‌موو بانگ و قامه‌تێكدا نوێژی سوننه‌ت هه‌یه، له‌نێوان هه‌موو بانگ و قامه‌تێكدا نوێژی سوننه‌ت هه‌یه هه‌ركه‌س ئاره‌زوی لێ بێت).
1284ـ (ضعيف).
301- باسی ئه‌نجامدانی نوێژی چێشته‌نگاو: باب الصلاة الضحی.
1285ـ حدثنا أحمد بن منيع، عن عباد بن عباد، ح وثنا مسدد، ثنا حماد بن زيد، المعنى عن وا‌صل، عن يحيى بن عُقَيلٍ، عن يحيى بن يَعمر، عن أبي ذر، عن النبي صلى اللّه عليه وسلم قال:
“يصبح على كلِّ سلامى من ابن آدم صدقةٌ: تسليمه على من لقي صدقةٌ، وأمره بالمعروف صدقةٌ، ونهيه عن المنكر صدقةٌ، وإماطته الأذى عن الطريق صدقةٌ، وبضعة أهله صدقةٌ، ويجزىء من ذلك كله ركعتان من الضحى”.
قال أبو داود: وحديث عباد أتمّ، ولم يذكر مسدد الأمر والنهي؛ زاد في حديثه وقال: كذا وكذا، وزاد ابن منيع في حديثه قالوا: يارسول اللّه، أحدنا يقضي شهوته وتكون له صدقة؟ قال: “أرأيت لو وضعها في غير حلها ألم يكن يأثم؟”.
1285- واته: له (أبی ذر)ه‌وه (رضی الله عنه) ده‌گێڕنه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: هه‌موو ڕۆژێك گشت جومگه‌و ئێسكێكی ئاده‌میزاد خێرێكی ده‌كه‌وێته سه‌ر، گه‌یشت به‌هه‌ر موسڵمانێك سه‌لامی لێ بكات خێرێكه، فه‌رمان به‌چاكه خێرێكه، قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه خێرێكه، شتێ ببێ به‌هۆی ئازار له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵكدا لاببات خێرێكه، بچێته لای خێزانی خۆی خێرێكه، ئه‌نجامدانی دوو ڕكات نوێژی چێشته‌نگاو به‌قه‌د ئه‌مانه هه‌موویان خێری هه‌یه، ئه‌بو داود ده‌ڵێت: فه‌رمووده‌كه‌ی عه‌بباد ته‌واو تره، موسه‌دده‌د باسی فه‌رمان به‌چاكه خێرێكه، قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه خێرێكه‌ی نه‌كرد، له‌فه‌رموده‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی بۆ زیاد كرد: وتی: ئه‌وه‌و ئه‌وه، ئیبنو مونیع له فه‌رموده‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی بۆ زیاد كرد: وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) یه‌كێ له ئێمه كه ده‌چێته لای خێزانی ئاره‌زوی خۆی جێ به‌جێ ده‌كات به‌خێرو چاكه بۆی ده‌نوسرێت؟ فه‌رمووی: (ئه‌ی ئه‌گه‌ر له غه‌یری جێگه‌ی خۆیدا واته له جێگه‌ی حه‌رامدا جێ به‌جێی بكات ئایا گوناهبار نابێت؟). _ بێگومان پێی گوناهبار ده‌بێت_ كه‌واته به‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ر له حه‌ڵاڵدا جێ به‌جێی بكات به خێر و چاكه بۆی ده‌نوسرێت.
1286ـ حدثنا وهب بن بقية، أخبرنا خالد، عن وا‌صل، عن يحيى بن عقيل، عن يحيى بن يعمر، عن أبي الأسود الدؤلي قال: بينما نحن عند أبي ذرّ قال:
يصبح على كل سلامى من أحدكم في كل يوم صدقةٌ، فله بكل صلاة صدقة، وصيامٍ صدقة، وحجٍّ صدقة، وتسبيحٍ صدقة، وتكبيرٍ صدقة، وتحميدٍ صدقة، فعدّ رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم من هذه الأعمال الصالحة ثم قال: “يجزىء أحدكم من ذلك ركعتا الضحى”.
1286- واته: ئه‌بو ئه‌سوه‌دی دوئه‌لی ده‌ڵێت: جارێ له خزمه‌ت (أبی ذر)دا بووین وتی: هه‌موو ڕۆژێك گشت جومگه‌و ئێسكێكی كه‌سێ له‌ئێوه خێر‌و چاكه‌یه‌كی ده‌كه‌وێته سه‌ر: هه‌موو نوێژێ خێرێكه، ڕۆژوو خێرێكه، حه‌ج خێرێكه، هه‌موو ته‌سبیحاتێ (سبحان الله)یه‌ك خێر‌و چاكه‌یه‌كه، هه‌موو (الله أكبر)ێك خێر‌و چاكه‌یه‌كه، هه‌موو سوپاس و ستایش كردنی (الحمد لله)یه‌ك خێر‌و چاكه‌یه‌كه، هه‌موو (لا إله إلا الله)یه‌ك چاكه‌یه‌كه، فه‌رمان به چاكه خێرێكه، قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه چاكه‌یه‌كه، دوو ڕكات نوێژی چێشته‌نگاو به‌قه‌د ئه‌مانه هه‌موویان خێری هه‌یه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م كرده‌وه چاكانه‌ی ژمارد، له‌پاشدا فه‌رمووی: (دوو ڕكات نوێژی چێشته‌نگاو به‌قه‌د ئه‌مانه هه‌موویان خێری هه‌یه).
1287ـ (ضعيف).
1288ـ حدثنا أبو توبة الربيع بن نافع، ثنا الهيثم بن حميد، عن يحيى بن الحارث، عن القاسم بن عبد الرحمن، عن أبي أمامة أن رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم قال: “صلاةٌ في إثر صلاة لا لغو بينهما كتابٌ في علِّيِّين”.
1288- واته: له ئه‌بو ئومامه‌وه هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌نجامدانی نوێژ له‌دوای نوێژ ئه‌گه‌ر له‌نێوانیاندا قسه‌ی پڕوپوچ و دونیای و كرده‌وه‌ی خراپه نه‌كرێت، كرده‌وه‌یه‌كه له‌ناو ده‌فته‌رێكی به‌رزدا ده‌نوسرێت كه كرده‌وه‌ی پیاوچاكانی تێدا ده‌نوسرێت). _ واته وه‌رگیراوه‌و مه‌لائیكه تۆماری ده‌كه‌ن و به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه بۆلای خوای گه‌وره .
1289ـ حدثنا داود بن رشيد، ثنا الوليد، عن سعيد بن عبد العزيز، عن مكحول، عن كثير بن مرة أبي شجرة عن نعيم بن همار قال:سمعت رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم يقول: “يقول اللّه عزّوجلّ: يا ابن آدم لاتعجزني من أربع ركعاتٍ في أول نهارك أكفك آخره”.
1289- واته: نوعه‌یمی كوڕی هه‌ممار ده‌ڵێت: له پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله علیه وسلم) بیستووه ده‌یفه‌رموو: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م چوار ڕكات نوێژی سه‌ر له‌به‌یانیان له‌ده‌ست خۆت مه‌ده، واته چوار ڕكات نوێژم بۆ بكه‌و یادم بكه، منیش تا كۆتایی ماوه‌ی ئه‌و ڕۆژه ده‌تپارێزم _ مه‌به‌ستی ئه‌بو داود لێره‌دا چوار ڕكات نوێژی چێشته‌نگاوه، به‌ڵام هه‌ندێ له زانایان پێیان وایه نوێژی به‌یانی و دوو ڕكاته سوننه‌ته‌كه‌ی پێشیه‌تی).
1290ـ (ضعيف).
1291ـ حدثنا حفص بن عمر، ثنا شعبة، عن عمرو بن مرة، عن ابن أبي ليلى قال:
ما أخبرنا أحد أنه رأى النبي صلى اللّه عليه وسلم صلى الضُّحى غير أمِّ هانىء فإِنها ذكرت أن النبي صلى اللّه عليه وسلم يوم فتح مكة اغتسل في بيتها وصلى ثمان ركعاتٍ، فلم يرَهُ أحد صلاّهنّ بعد.
1291- واته: ئیبنو ئه‌بی له‌یلا ده‌ڵێت: بێجگه له (أم هانئ) هیچ كه‌سێ پێی ڕانه‌گه‌یاندوین كه پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) دیبێ نوێژی سوننه‌تی چێشته‌نگاوی كردبێ، (أم هانئ) گێڕایه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له ڕۆژی ڕزگاركردنی شاری مه‌ككه‌دا خۆی شتووه‌و هه‌شت ڕكات نوێژی سوننه‌تی چێشته‌نگاوی له‌ماڵی ئه‌ودا كردوه، دوای ئه‌و ڕۆژه ئیتر هیچ كه‌سێ نه‌یدیوه ئه‌م نوێژه‌ی كردبێت.
1292ـ حدثنا مسدد، ثنا يزيد بن زريع، ثنا الجريري، عن عبد اللّه بن شقيق قال: سألت عائشة:
هل كان رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم يصلِّي الضحى؟ فقالت: لا، إلا أن يجيء من مغيبه، قلت: هل كان رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم يقرن بين السورتين؟ قالت: من المفصل.
1292- واته: له (عبدالله)ی كوڕی شه‌قیقه‌وه (رضی الله عنها) ده‌گێڕنه‌وه، كه وتویه‌تی: له عائیشه‌م (رضی الله عنها) پرسی، ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژی چێشته‌نگاوی ده‌كرد؟ وتی: نه‌خێر، مه‌گه‌ر له سه‌فه‌ر بهاتایه‌ته‌وه، وتم، ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له ڕكاتێكدا دوو سوره‌تی قوڕئانی پێكه‌وه ده‌خوێند؟ وتی: به‌ڵێ، له سوره‌ته كورته‌كان.
1293ـ حدثنا القعنبي، عن مالك، عن ابن شهاب، عن عروة بن الزبير، عن عائشة زوج النبي صلى اللّه عليه وسلم أنها قالت:ما سبَّحَ رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم سبحة الضحى قط وإني لأسبحها، وإن كان رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم ليدع العمل وهو يحب أن يعمل به خشية أن يعمل به الناس فيفرض عليهم.
1293- واته: له عائیشه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) ده‌گێڕنه‌وه، كه وتویه‌تی: هه‌رگیز نه‌مدیوه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژی چێشته‌نگاو بكات، به‌ڵام من خۆم نوێژی چێشته‌نگاو ده‌كه‌م، زۆر جار پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام ده‌بوو له‌سه‌ر كارێ وه حه‌زیشی ده‌كرد به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری و ئه‌نجامی بدات، به‌ڵام وازی له‌و كاره ده‌هێنا له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك خه‌ڵك كاری پێ بكه‌ن و فه‌ڕز ببێت له‌سه‌ریان.
1294ـ حدثنا ابن نفيل وأحمد بن يونس قالا: ثنا زهير، ثنا سماك، قال: قلت لجابر بن سمرة:
أكنت تجالس رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم؟ قال: نعم كثيراً، فكان لا يقوم من مصلاه الذي صلى فيه الغداة حتى تطلع الشمس، فإِذا طلعت قام صلى اللّه عليه وسلم.
1294- واته: سیماكی كوڕی حه‌رب ده‌ڵێ: به‌جابری كوڕی سه‌موره‌م وت: ئایا تۆ ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌بوویت؟ وتی: به‌ڵێ زۆر، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌و شوێنه‌ی كه نوێژی به‌یانی تێدا ده‌كرد هه‌ڵنه‌ئه‌سا هه‌تا خۆر ده‌رنه‌كه‌وتایه‌و به‌رز نه‌بوایه‌ته‌وه، كاتێ كه خۆر ده‌رده‌كه‌وت و به‌رزده‌بۆوه ئه‌وكاته هه‌ڵئه‌سا _ نوێژی چێشته‌نگاوی ده‌كردو ده‌ڕۆشت .
302- باسی نوێژی سوننه‌ت دوو ڕكات دوو ڕكاته له ڕۆژدا :باب فی صلاة النهار.
1295ـ حدثنا عمرو بن مرزوق، أخبرنا شعبة، عن يعلَى بن عطاء، عن عليّ بن عبد اللّه البارقيِّ، عن ابن عمر،عن النبي صلى اللّه عليه وسلم قال: “صلاة الليلِ والنهارِ مثنى مثنى”.
1295- واته: له (عبدالله)ی كوڕی عومه‌ره‌وه (رضی الله عنهما) ده‌گێڕنه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: نوێژی سوننه‌تی شه‌و و ڕۆژ دوو ڕكات دوو ڕكات ده‌كرێت.
1296ـ (ضعيف).
303- باسی ئه‌نجامدانی نوێژی ته‌سبیحات:باب صلاة التسبیح.
1297ـ حدثنا عبد الرحمن بن بشر بن الحكم النيسابوري، ثنا موسى بن عبد العزيز، ثنا الحكم بن أبان، عن عكرمة، عن ابن عباس:أن رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم قال للعباس بن عبد المطلب: “ياعباس يا عماه ألا أعطيك؟ ألا أمنحك؟ ألا أحبوك؟ ألا أفعل بك عشر خصالٍ إذا أنت فعلت ذلك غفر اللّه لك ذنبك أوله وآخره، قديمه وحديثه، خطأه وعمده، صغيره وكبيره، سره وعلانيته عشر خصالٍ: أن تصلي أربع ركعاتٍ تقرأ في كل ركعة فاتحة الكتاب وسورةً، فإِذا فرغت من القراءة في أول ركعةٍ وأنت قائمٌ قلت: سبحان اللذه، والحمد للّه، ولا إله إلا اللّه واللّه أكبر خمس عشرة مرةٍ، ثم تركع فتقولها وأنت راكعٌ عشراً، ثم ترفع رأسك من الركوع فتقولها عشراً، ثم تهوي ساجداً فتقولها وأنت ساجدٌ عشراً، ثم ترفع رأسك من السجود فتقولها عشراً، ثم تسجد فتقولها عشراً، ثم ترفع رأسك فتقولها عشراً، فذلك خمسٌ وسبعون في كلِّ ركعةٍ تفعل ذلك في أربع ركعاتٍ إن استطعت أن تصليها في كلِّ يوم مرةً فافعل، فإِن لم تفعل ففي كلِّ جمعةٍ مرةً، فإِن لم تفعل ففي كلِّ شهر مرة، فإِن لم تفعل ففي كلِّ سنةٍ مرةً، فإِن لم تفعل ففي عمرك مرةً”.
1297- واته: له (عبدالله)ی كوڕی عه‌بباسه‌وه (رضی الله عنهما) ده‌گێڕنه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به عه‌بباسی كوری (عبدالمطلب)ی فه‌رموو: ئه‌ی عه‌بباس، ئه‌ی مامه‌گیان ده شتت فێر ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیان بده‌یت خوای گه‌وره له گوناهه‌كانی رابردوو و داهاتوت خۆش ده‌بێت، گوناهی كۆن و نوێ، هه‌ڵه‌و ئه‌نقه‌ست، گه‌وره‌و بچوك، په‌نهان و ئاشكرا، ده خه‌سڵه‌ت؟ چوار ڕكات نوێژ بكه له هه‌موو ڕكاتێكدا فاتیحه‌و سوره‌تێكی تر بخوێنه، كه ته‌واو بوویت هه‌ر به‌پێوه پانزه جار له‌دوای فاتیحه‌وه بڵێ: (سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر). له‌پاشدا ڕكوع به‌ره‌و ده جاری تر بیانڵێ، له‌پاشدا ڕاست به‌ره‌وه له ڕكوع و ده جاری تر بیانڵێوه، ئینجا سه‌جده به‌ره‌و ده جاری تر بیانڵێوه، هه‌سته‌وه له سه‌جده له نێوان دانیشتنی دوو سه‌جده‌كه‌شدا ده جاری تر بیانڵێ، له‌پاشدا سه‌جده به‌ره‌وه‌و ده جاری تریش بیان خوێنه، له‌پاشدا له سه‌جده سه‌ر به‌رزكه‌ره‌وه‌و ده جاری تریش بیان خوێنه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته حه‌فتاو پێنج جار له هه‌ر ڕكاتێكدا، هه‌ر چوار ڕكاته‌كه به‌و شێوه‌یه بكه، ئه‌گه‌ر گوناهـ و تاوانه‌كانت وه‌ك كه‌فی ده‌ریا بێت یان به قه‌ده‌ر ژماره‌ی زیخ و چه‌و و لم بێت خوای گه‌وره لێت خۆش ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌توانی هه‌موو ڕۆژێ یه‌ك جار ئه‌و نوێژه بكه، ئه‌گه‌ر ناتوانی هه‌فته‌ی جارێك، ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی مانگی جارێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌تتوانی ساڵی جارێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆت نه‌كرا له هه‌موو ته‌مه‌نتدا جارێك ئه‌و نوێژه بكه).
1298ـ حدثنا محمد بن سفيان الأبليُّ، ثنا حبان بن هلال أبو حبيب، ثنا مهدي بن ميمون، ثنا عمرو بن مالك، عن أبي الجوزاء قال: حدثني رجل كانت له صحبة يرون أنه عبد اللّه بن عمرو قال:
قال لي النبيُّ صلى اللّه عليه وسلم: “ائتني غداً أحبوك وأثيبك وأعطيك” حتى ظننت أنه يعطيني عطية، قال: “إذا زال النهار فقم فصلِّ أربع ركعات” فذكر نحوه قال: “ثم ترفع رأسك يعني من السجدة الثانية فاسْتَو جالساً ولا تقم حتى تسبح عشراً وتحمد عشراً، وتكبر عشراً وتهلل عشراً، ثم تصنع ذلك في الأربع الركعات” قال: فإِنك لو كنت أعظم أهل الأرض ذنباً غفر لك بذلك، قلت: فإِن لم أستطع أن أصليها تلك الساعة؟ قال: “صلها من الليل والنهار”.
قال أبو داود: وحبان بن هلال خال هلال الرئيِّ.
قال أبو داود: رواه المستمر بن الريان عن أبي الجوزاء عن عبد اللّه بن عمرو موقوفاً، ورواه روح بن المسيب وجعفر بن سليمان عن عمرو بن مالك النُّكري عنن أبي الجوزاء عن ابن عباس قوله، وقال في حديث روح فقال: حديث النبي صلى اللّه عليه وسلم.
1298- واته: له ئه‌بو جه‌وزائه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، كه وتویه‌تی: پیاوێ كه له‌یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بوو بۆی گێڕامه‌وه، ڕاویه‌كان پێیان وایه كه (عبدالله)ی كوڕی عه‌مره (رضی الله عنهما) وتی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رمووم: (به‌یانی وه‌ره‌وه تا خه‌ڵاتێكی باشت بكه‌م). هه‌تا وام ئه‌زانی كه خه‌ڵاتی مالیم ده‌كات، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (كاتێ كه خۆر لایدا هه‌سته چوار ڕكات نوێژ بكه). جا ڕاوی وه‌ك فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوو گێرایه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (سه‌رت به‌رزكه‌ره‌وه _ واته له سه‌جده‌ی دووه‌م_ ڕێك دانیشه هه‌ڵنه‌سیته‌وه هه‌تا ده جار ده‌ڵێی: (سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر) له‌پاشدا له هه‌ر چوار ڕكاته‌كه به‌و شێوه‌یه بكه). فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر تۆ گوناهبارترین كه‌سی سه‌ر زه‌وی بیت به‌وه خوا لێت خۆش ده‌بێت). وتم: ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌متوانی له‌م كاته‌دا ئه‌م چوار ڕكاته بكه‌م؟ فه‌رمووی: (له‌هه‌ر كاتێكی شه‌و و ڕۆژدا بۆت كرا ئه‌نجامیان بده). _ جگه له‌و كاتانه‌ی كه نوێژكردن تێیاندا كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه .
1299ـ حدثنا أبو توبة الربيع بن نافع، ثنا محمد بن مهاجر، عن عروة بن رويم، قال: حدثني الأنصاري
أن رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم قال لجعفر بهذا الحديث فذكر نحوهم، قال في السجدة الثانية من الركعة الأولى كما قال في حديث مهدي بن ميمون.
1299- واته: عوروه‌ی كوڕی روه‌یم ده‌ڵێت: پیاوێ له یاریده‌ده‌ران بۆی گێڕامه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م فه‌رمووده‌ی به جه‌عفه‌ر فه‌رموو، ڕاوی فه‌رمووده‌ی پێشوی به‌هه‌مان شێوه گێڕاوه‌ته‌وه، وتی: (له سه‌جده‌ی دووه‌می ڕكاتی یه‌كه‌مدا)، له هه‌موو ڕیوایه‌ته‌كاندا به‌م شێوه‌یه باسی سه‌جده‌ی دووه‌م هاتووه.
304- باسی ئه‌نجامدانی دوو ڕكات نوێژی سوننه‌ت له‌دوای نوێژی شێوانه‌وه له‌كوێ ده‌كرێت له‌ماڵه‌وه یان له مزگه‌وت؟ ركعتي المغرب أین تصلیان؟
1300ـ حدثنا أبو بكر بن أبي الأسود، قال: حدثني أبو مطرِّف محمد بن أبي الوزير، ثنا محمد بن موسى الفطري، عن سعد بن إسحاق بن كعب بن عُجْرَة، عن أبيه، عن جده أن النبي صلى اللّه عليه وسلم أتى مسجد بني عبد الأشهلِ فصلى فيه المغرب، فلما قضوا صلاتهم رآهم يسبحون بعدها فقال: “هذه صلاة البيوت”.
1300- واته: له كه‌عبی كوڕی عوجره‌وه ده‌گێڕنه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هات بۆ مزگه‌وتی هۆزی (عبد الأشهل) نوێژی شێوانی تێدا كرد، كاتێ كه لێ بونه‌وه بینینی سوننه‌تی دوای نوێژی شێوانیان ده‌كرد فه‌رمووی: (ئه‌مه نوێژی ماڵه‌كانه، واته باشتر وایه له‌ماڵه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن).
1301ـ (ضعيف).1302ـ (ضعيف). 305- باب الصلاة بعد العشاء1303ـ (ضعيف).