دەستپێک / جۆراوجۆر / پرسە : ئەوشتانەى لەم رۆژەدا رێگەپێدراو نین.

پرسە : ئەوشتانەى لەم رۆژەدا رێگەپێدراو نین.

حوکمى وەرگرتنى کرێ لە بەرامبەر قورئان خوێندن لە رۆژانى تەعزیە وە خێرى قورئان خوێندنەوەکە بۆ مردوو دەچێت؟

پرسیار : هەندێکەس قورئان لەسەر مردوو دەخوێنن چ لەرۆژانى تەعزیە یان لەسەر قەبران یان رۆژى چلەى مردوو یان ساڵیادى مردوو , وە حەیوان سەر دەبڕن و خواردن دروست دەکەن بەبۆنەى ئەوەى خێر بۆ مردوو بچێت , وە لەبەرامبەر قورئان خوێندنەکە پارەوەردەگرن ئایا ئەمە لەشەرعدا هەیە؟

وولام:خوێندنەوەى قورئان لەسەر مردوو (بیدعەیە) وە وەرگرتنى کرێ لەبەرامبەر قورئان خوێندن رێگەپێنەدراوە چونکى هیچ بەلگەیەک نیە بۆ ئەم کارە لەشەریعەتى پاکى ئیسلام , وە عیبادەتەکان لەلایەن خوداوە دەبێت بریارى لەسەر بدرێت نەوەک بەهەوەسى خۆمان چى مان پێباشە بیکەین هەروەک پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (من احدث فی أمرنا هذا مالیس منه رد) البخارى و المسلم.

وە ئامادەکردنى خواردن وە سەربرینى حەیوان بۆخاترى مردوو هەمووى (بیدعەیە) داهێنراوێکى رێگە پێنەدراوە ئەگەر لەسەرتاى مردنەکەى بێت یان لەرۆژانى تر لەبەر ئەوەى شەریعەتى ئیسلام ئەمەى نەویستوە ناشى وێت بەڵکو ئەمە کارێکە لەسەر دەمى نەزانى پێش هاتنى ئیسلام دەکرا , ئەوەى لە مەسنەدى ئیمام احمد رەحمەتى خواى لێبێت هاتوە کە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت چوار شت ئومەتەکەم وازى لێناهینن (الفخر بلأحساب , والطعن فی الأنساب , والاستسقاء بالنجوم , والنیاحە ) یانى (فەخر کردن بە رەچەلەک , وە جوێندان بە باب وباپیر , وە هۆکارى باران بارین لەبەر کەش وهەواو فلان ئەستیرە , دانیشتن لە تەعزیە بۆ پیاوان وە یەخەدادرین ولەخۆدانى ئافرەتان).
(هەرکەسێک پێش مردنى تاعزیەو یەخەدادرین و لەخۆدان واز نەهینێت ئەوا توشى سزایەکى بەئێش دەبێت وەک لەبەر کردنى پۆشاکى ئاگرین کەلە قەتران دروست کراوە کە هەرگیز ناگوژێتەوە).

وە لە (جریر بن عبدالله البجلی (رضی الله عنه)قال: (كنا نعد الاجتماع إلى اهل الميت وصنعة الطعام بعد الدفن من النياحة)
واتە: جریر کورى عبدالله رەزاو رەحمەتى خوداى لێبێت دەفەرموێت :(ئێمە هەرکەسێک دواى ناشتنى مردوو بچوبایە دابنیشتایە بۆ مەبەستى تەعزیەدانان ئەوا لە (نیاحە) حسابمان دەکرد) وە دیاریشە حوکمى نیاحەچیە .
هەندێ لەزانایان دەڵێن دانیشتن لەسەر پشکۆى ئاگر باشترە نەوەک دانیشتن بۆ تەعزیە.
بۆیە نەلەسەردەمى پێغەمبەر ئەم کارە کراوە نەلەدواى ئەویش هاوەلەکانى کردویانە بۆیە ئەم کارە شەرعى نیە .

تێبینى: لەفەرمودەیەکدا هاتوە دواى شەهید بوونى (ئیمام جعفر) کورە مامى پێغەمبەر ( اصنعوا لآل جعفر طعاماً، فقد أتاهم ما يشغلهم ) رواه الترمذي (998) ، وحسنه ، وأبو داود (3132) ، وابن ماجه (1610) ، وحسنه ابن كثير ، والشيخ الألباني. , پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) بە هاوەلانى وتوە نان بۆ ماڵى جعفر دروست کەن لەبەر ئەوەى لەبەر شەهیدبوونى ناتوانن لەمالەوە نان بۆ مندالەکانى دروست کەن .

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …