دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / لەسێ‌ شتا هاو ویستی خودا بوم.

لەسێ‌ شتا هاو ویستی خودا بوم.

حدثنا عمرو بن عون قال: حدثنا هشيم، عن حميد، عن أنس قال: قال عمر:

وافقت ربي في ثلاث: فقلت: يا رسول الله، لو اتخذنا من مقام إبراهيم مصلى، فأنزلت: {واتخذوا من مقام إبراهيم مصلى}. وآية الحجاب، قلت: يا رسول الله، لو أمرت نساءك أن يحتجبن، فإنه يكلمهن البر والفاجر، فنزلت آية الحجاب، واجتمع نساء النبي صلى الله عليه وسلم في الغيرة عليه، فقلت لهن: عسى ربهإن طلقكن، أن يبدله أزواجا خيرا منكن، فأنزلت هذه الآية.

واتە: عمر (رضي الله عنه) دەڵێت: لەسێ‌ شتا هاو ویستی پەروەردگارم بوم (واتە من چیم ویستووە فەرمانی بە هەمان شت كردووە):

یەكەمیان: عەرزی پێغەمبەری خوام صلی الله علیه وسلم كرد: ئەگەر مەقامی ئیبراهیم بكەین بە شوێنی نوێژ، ئەم ئایەتە دابەزی: (واتخذوا من مقام إبراهيم مصلى) البقرة/ 125.

دووەمیان: ئایەتی حیجاب، وتم: ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ئەگەر فەرمان بكەیت بە هاوسەرەكانت حیجاب بكەن (لە پشتی پەردەوە پێشوازی لە خەڵك بكەن) چونكە چاك و خراپ قسەیان لەگەڵ دەكات، ئایەتی حیجاب دابەزی.

سێیەمیش: هاوسەرانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم كۆك بوون لەسەر ئەوەی (غیرەیان) بە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەبرد، منیش پێم وتن: ئەگەر تەڵاقتان بدات خوای گەورە هاوسەری لە ئێوە باشتری دەداتێ‌، ئەم ئایەتە دابەزی: (عسى ربه إن طلقكن أن يبدله أزواجا خيرا منكن) التحريم/ 5.

پێشنیارکراو

زیكرى خواى گه‌وره‌

سووده‌كانی زیكرى خواى گه‌وره‌

1 ـ به‌ده‌ست هێنانی یادی خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ یادى ده‌كه‌ن . 2 ـ …