چەندین جار خۆشەویستى ئیسلام بەدڵ کەسانێکى جولەکەو گاور و بێباوەرداهاتووە , بەڵام ئیبلیس ساردى کردونەتەوە , پێى گوتون : پەلە مەکەن و لە سەرخۆ بیربکەنەوە ئیتر ئەمرۆ وسبەیان پێدەکات تا لەسەر کوفرەکەیان دەمرن.
بەهەمان شێوە ئەمرۆو سبەى بە گوناهباران دەکات بۆ ئەوەى تەوبەنەکەن و وایان پێ دەکات مەبەستیان تەنها تێرکردنى شەهوەت و ئارەزواتیان بێت وایان بەخەیاڵدا دێنێت کە پاشان هەر دەگەرێنەوە وەکو شاعیرێک دەڵێت:
(لاتجعل الذنب لما تشتهي , وتأمل التوبة من قابل)
واتە: پەلەى ئەوەت نەبێ کە تاوانت کردووە بۆ ئەوەى بەتەواوى ئارەزوەکانت تێرکەى وە بەهیواى تەوبە بە لەداهاتوودا.
چەندین لەو کەسانەى کە بڕیاریان دابوو جدی بن ئەمرۆ و سبەیان پێدەکات وە چەندین لەو کەسانەى کە تێکۆشان بۆ ئەنجامدانى کارى خێر ساردى کردنەوە.
ئیبلیس بەردەوام تەمبەڵى خۆشەویست دەکات و ئەمرۆو سبەى بەکارکردن دەکات و هەموو شتەکان دەداتە پاڵ بە هیوابونێکى دریژ.
بۆیە کەسى هۆشیار و بەئاگا لەسەر یەک باوەرى خۆى کاربکات فریاى کاتەکانى بکەوێت واز لە ئەمڕۆ وسبەینێ بێنێت ڕوو لە هیوابوون وەرگێرێت.
هەرکەمترخەمیەک لەخەیردا یاخود مەیل کردن بۆ شەر هۆکارەکەى دەگەرێتەوە بۆ بەهیوابوونى دریژ , چونکە مرۆڤ بەردەوام لە نەفسى خۆیەوە هەولى لە شەر و وازهینان و روو کردنە خەیر دەدات , بەڵام تەنها پەیمان بەنەفسى خۆى دەدات کە لە داهاتوودا ئەوە بکات .
دلنیابن هەرکەس بەهیوابێ بە رۆژ ڕێ بکات ئەوا بەهیواشى ڕێ دەکات , وەرهەکەس بەهیوا بوو تا بەیانى بژێت ئەوا بە شەو کارێکى لاواز دەکات , بەڵام هەرکەسێک مردنى هێنایە پێش چاوى خۆى ئەوا بەجدیى کاردەکات.
(عن أبي أيوب الأنصاري- رضي الله عنه- قال: أتى النبي صلى الله عليه وسلم رجل فقال: عظني وأوجز ، فقال: إذا قمت في صلاتك فصل صلاة مودع..)
واتە: یەکێک هات بۆلاى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) پێى ووت ئامۆژگاریم بکە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرمووى : نوێژ بکە بە هاوشیوەى نوێژى کەسێک کە دەیەویت ماڵئاواى بکات.
کەسانێک لەپێشینى چاک فەرموویانە : ئاگادارتان دەکەمەوە لە گوتنى (سوف) واتە لە ئایندەدا بەجێى دێنم , چونکە گەورەترین سەربازەکانى ئیبلیسە.
بۆیەى ئەى مرۆڤ هەردەم ئامادەبە بۆ رۆیشتن لەم دونیایەدا وە بەئاگابە لە مردن نەکەى لەیادى بکەیت لەبەر ئەوەى ئیمەى مرۆڤ کۆتا وێزگەى ژینمان مردنە بۆیە هەردەم دڵ بەئاگابە و لەکارى چاکەدا درێغى نەکەیت ونەیخەیتە سبەینێ , هەرکاتێکیش تاوانێکت ئەنجامدا بەزوترن کات پەشیمان ببەوەو استغفار بکە.
تێبینى: سودم لە پەرتوکى تبلیس ابلیس وەرگرتوە.