دەستپێک / فەرمودە / دواى پەرستنى خودا ئافرەت باشترین شتە لەم دونیایەدا.

دواى پەرستنى خودا ئافرەت باشترین شتە لەم دونیایەدا.

قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ما استفاد المؤمن بعد تقوى الله تعالى خيرا من زوجة صالحة، إن أمرها أطاعته، وإن نظر إليها سرته، وإن أقسم عليها أبرته، وإن غاب عنها نصحته أو حفظته في نفسها وماله. رواه ابن ماجه

واتە: دواى پەرستنى خودا کە مرۆڤ سودی لێوەربگرێت لەم دونیایەدا خێرى هەبێت بۆى , ئافرەتێکى پاک و رەوشت بەرزە , ئەگەر فەرمانى پێبکات گوێرایەڵى دەکات و ئەگەر تەماشاى کرد دڵى شادکاتەوە ,  ئەگەر فەرمانى بەسەر بکات گوێرایەڵ دەبێت , ئەگەر لێى دورکەوتەوە ئەوا ماڵ و ناموسى دەپارێزیت .

قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم ) لعمر بن خطاب (رضي الله عنه): ألا أخبرك بخير ما يكتنز المرء؟ المرأة الصالحة؛ إذا نظر إليها سرته، وإذا أمرها أطاعته، وإذا غاب عنها حفظته. رواه أبو داود والحاكم وقال: حديث صحيح الإسناد.

واتە: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەعومەرى کورى خەطابى (رضى الله عنه) ووت : ئایا هەواڵێکت پێبڵێم کە لە زێر و گەوهەر باشتربێت ؟ ئەویش ئافرەتێکى ئیماندار ورەوشت بەرزە ئەگەر تەماشاى بکەیت دڵت شاد دەکاتەوە , ئەگەر فەرمانى پێبکەیت گوێرایەڵیت دەکات , ئەگەر لێى دورکەوتەوە ئەوا ماڵ وناموست دەپارێزیت .

 

 

 

پێشنیارکراو

سزاى ناو گۆر

گۆر و سزاکەى .

کاتێک عەقل لەهەندێ کارى خودا بکرێتە پێوەر ئەوا خاوەن ئەم بیرکردنەوەیە تووشى کەم عەقلى دەبێت …