(بسم الله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن والاه) اما بعد:
خۆشه‌ویستانم له‌ته‌واوی ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوای گه‌وره به نه‌وه‌ی ئادم (علیه السلام) ئه‌وه‌یه له نه‌فسی ئیمه خوا ژنی بۆ دروست كردوین_ژن له‌په‌راسوی چه‌پی پیاو دروست كراوه_هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت{والله جعل لكم من أنفسكم أزواجا}واته خوای گه‌وره له‌نه‌فسی پیاوان ژنی بۆ ئێوه دروست كردوه.
بۆ چی خوای گه‌وره ژنی بۆ پیاو دروست كردوه؟؟
خوای گه‌وره وه‌لام ئه‌داته‌وه ده‌فه‌رموێت{هو الذی خلقکم من نفس واحده و جعل منها زوجها لیسکن الیها}واته ئه‌و خوایی كه هه‌موو مرۆڤه‌كانی له‌یه‌ك نه‌فس دروست كردوه_واته سه‌ره‌تای مروڤ بریتی بوو له ئادام (علیه السلام)وه‌له‌نیوان ئه‌م دروست كراوانه‌ش ژنی دروست كردوه{لیسکن الیها}بۆ ئه‌وه‌ی دڵیان به‌یه‌كتری خۆش ببیت و به‌خۆشی بژن.
كه‌واته به‌ریزه‌كانم هه‌ریه‌ك له‌ژن و پیاو ته‌واو كه‌ری یه‌كترین له‌ژیانیان دا ،هه‌ر یه‌كه‌و ته‌واو كه‌ری ئه‌وی تریان له كاره‌كانی رۆژانه‌یان دا،خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت{هن لباس لكم وأنتم لباس لهن}واته ژنان پۆشاكن بۆ پیاوه‌كانیان وه پیاوانیش پۆشاكن بۆ ژنه‌كانیان،چۆن پۆشاك بۆ مرۆڤ پارێزه‌ره له‌گه‌رمی و ساردی وه بۆ داپۆشینی عه‌یبی جه‌سته‌یی له‌به‌ر ئه‌مه خوای گه‌وره ژن و پیاوی بۆ یه‌كتری به پۆشاك وێنه كرد. زۆر خۆشه هه‌موو ژن و پێاویك هه‌ست به‌وه بكات كه ژن و پیاو له‌ژیاندا ته‌واو كه‌ری یه‌كترن!!!
چۆن ده‌توانین وابین؟؟؟
ئه‌گه‌ر بێت و پیاو خۆی هه‌لنه‌كێشێت به‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی دا.
وه‌ژنیش قه‌دری پیاوه‌كه‌ی بزانێت و له ئه‌ندازه‌ی خۆی كه‌می نه‌كاته‌وه.
وه‌هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌یان ره‌فتار بكات له‌گه‌ل به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌سۆز و حه‌نان و خۆشه‌ویستی یه‌وه.
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت{ومن آياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجا لتسكنوا إليها وجعل بينكم مودة ورحمة }واته یه‌كێك له‌نیشانه و به‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره له‌نه‌فسی پیاوان ژنی بۆ ئێوه دروست كردوه بۆ ئه‌وه‌ی دڵیان به‌یه‌كتری خۆش ببیت و به‌خۆشی بژن وه‌هه‌روه‌ها خوای گه‌وره خۆشی و خۆشه‌ویستی كردۆته بینی ژن و پیاوه وه. كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ژن و مێر به‌به‌خته‌وه‌ری بژن ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌یان خۆشی و به‌زه‌یی و سۆز به‌وه‌ی تریان ببه‌خشێت ،ئا به‌م شێوه ئه‌توانن ئه‌م سۆز و مه‌حبه‌تی خوا باسی كردوه به‌ده‌ستی بهێنن.
چۆن به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر به‌ره‌حم و به‌به‌زه‌یی بین؟
واته كاتێك پیاو ئه‌بێنێت له‌خیزانه‌كه‌ی كه‌م ته‌رخه‌میه‌ك هه‌یه له‌جێ به‌جێ كردنی فرمانی پیاوه‌كه‌ی ئا ده‌بێت به‌ره‌حم بێت به‌رامبه‌ری , چونكه ئه‌م ژنه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌م ترخه‌مه له‌واجبه‌كه‌ی ئه‌وه‌ش بزانن زۆر چاكه‌شی هه‌یه كه پێاو له‌به‌ر چاوی نیه،،
وه‌هه‌روه‌ها ژن ده‌بێت به‌ره‌حم بێت به‌رامبه‌ر به‌پیاوه‌كه‌ی چۆن؟؟ كاتێك ئه‌بینێت پیاوه‌كه‌ی نه‌خۆشه وه‌یان بێ ده‌سته‌لاته وه‌یان كه‌م ته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر به‌ژنه‌كه‌ی ده‌بێت له‌م حاله‌ته‌ش ژن سۆز و مه‌حبه‌تی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌پیاوه‌كه‌ی چۆن؟؟چونكه ئه‌گه‌ر پیاو له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌م و كورتیانه‌شی هه‌یه‌تی چاكه‌ی زۆریشی هه‌یه كه ژنه‌كه‌ی له‌به‌رچاوی نیە.
زۆربه‌ی كێشه‌كان كه دروست ئه‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل یه‌كتر ناگونجێن له‌رووی ته‌بیعاته‌وه له‌یه‌ك جیان , ئا له‌م حالتانه دبێت ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ین خێر كردن و چاك بون كه دوو شتی فرمان پێكراوه‌ن له‌لایه‌ن خواوه , له‌به‌ر چی ؟ چونكه تۆ كاتێك كه‌سێك به‌دلت نابێت به‌ڵام ئه‌م كه‌سه موسولمانه ده‌بێت تۆ له‌گه‌ڵی چاكه بكه‌یت و باش بیت له‌گه‌ڵی.
ژن و مێرد كاتێك كه‌م و كورتیەك ئه‌بینن له‌یه‌كتری حه‌تمن خێری زۆریش بۆ یه‌كتری پر ئه‌كه‌نه‌وه , پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم )ده‌فه‌رموێت(لا يفرك مؤمن مؤمنة إن كره منها خلقا رضي منها)واته زۆر رق و قينه هه‌ڵمگره به‌رامبه‌ر به‌ژنت كه وات لێ بكات لێی جیا بیته‌وه ، به‌ڵكو له‌به‌ر چاكه‌كانی شته ناخۆشیه‌كانی داببۆشه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت{فان كرهتموهن فعسی ان تكرهوا شیئا ویجعل الله فیه خیرا كثیرا} ئه‌گه‌ر رقت لێیه‌تی له‌به‌ر عه‌یبێك یان له‌به‌ر كه‌م و كورتیه‌كی ئارم به له‌گه‌لی له‌وانه‌یه خێرێكی زۆری بۆ تۆ تێدابێت ، زۆر پیاو ویستیانه ژنه‌كه‌ی خۆیان ته‌لاق بده‌ن به‌ڵام ئارامیان هه‌بوه خوا منالی زۆر به‌رێزی پێبه‌خشیون.
داواكارم له‌خوای گه‌وره و میهره‌بان خۆشی و سه‌رفرازی بخیته بینی هه‌موو ژن و مێردیكی موسوڵمان امین امین والحمدلله رب العالمین
وصلی الله وسلم وبارك علی عبدك ورسولك محمد وعلی اله وصحبه اجمعین
نوسینى مامۆستا : ناصح محمدامین