دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / نیاز پاکى لەکردەوەکاندا.

نیاز پاکى لەکردەوەکاندا.

بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه ومن والاه امابعد:

قسە ده‌كه‌ین ان شاء الله له‌سه‌ر بابه‌تێكی زۆر گرینگ بۆ هه‌موومان ،شتێكی زۆر گه‌وره‌یه كه هه‌مومان پێویستمان پێی ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پەیوه‌ندیەكه له‌به‌ینی به‌نده‌ و خواى گه‌ورەیە ئه‌ویشیان إخلاسه واته دڵ پاكی بۆ خوا
خوای په‌روه‌ردگار ئێمه‌ی دروست كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بیپه‌رستین وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ش فرمانمان پێ ده‌كات به‌وه‌ی كاتێك عیباده‌ت ده‌كه‌ین خالیسه‌ن بۆ خوا بێت
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت : ( وما أمروا إلا ليعبدوا الله مخلصين له الدين)واته فرمانم پێان نەكردبوو جگه‌ له‌وه‌ى كه من بپەرستن به‌ إخلاسه‌وه‌ بۆ ئه‌م ئایینه‌.

وه‌ده‌فه‌رموێت(ألا لله الدين الخالص)واته بۆ خوا دەبێت ئاينێك و په‌رستنێكی پاك بكه‌یت.
خوا په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت گشت خه‌ڵكی له‌دونیا و قیامه‌ت زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن جگه له‌مانه( إلا الذين تابوا وأصلحوا واعتصموا بالله وأخلصوا دينهم لله )واته جگه‌ له‌مانه‌نه‌بێت كه ده‌گه‌رێنه‌وه لای خوا و ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن له‌تاوانه‌كانیان وه‌ جاكسازی ده‌كه‌ن له‌بینی خه‌ڵكی یەوه‌ ده‌ست ده‌گرن به‌ دینی خوا وه‌به‌پاكی و اخلاسیه‌وه‌ خوا ئه‌په‌رستن.

له‌به‌ر ئه‌مه خوا هیچ عیباده‌تێك قه‌بول ناكات ئیلا ده‌بێت اخلاسی تێدابێت به‌س بۆ خوا , پیغه‌مبه‌ری ئازیزمان محمد (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت (إن الله تعالى لا يقبل من العمل إلا ما كان له خالصا وابتغي به وجهه سبحانه وتعالى).

واته :خوا هيچ كرده‌وه‌یه‌ك وه‌رناگرێت له‌به‌نده‌كانی ئیلا ده‌بێت اخلاسی هه‌بێت بۆ خوا و له‌به‌ر خوا ئه‌م كرده‌وه‌یه ئه‌نجام بدات.

سوده‌كانی اخلاس

1_هۆكارێكه بۆ سه‌ركه‌وتن

پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم )ده‌فه‌رموێت( إنما ينصر الله هذه الأمة بضعيفها )واته سەركەوتنى ئه‌م ئومه‌ته به‌هۆی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه بێده‌سته‌لات و زه‌عیفن.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عاده‌ت وایه كه‌سی بێ ده‌سته‌لات و فه‌قیر و هه‌ژار اخلاسی زیاتره له‌وانی تر.

2- عاده‌ت ده‌كات به‌عیباده‌ت

له‌هه‌موو كاره‌كانت له‌رۆژانه‌دا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت عیباده‌ت بێت و اخلاست هەبێت ئه‌وه به‌خێرت بۆ ده‌نوسرێت , وەك خەوتن و هەستان لەخەو و وەخواردن و خواردنەوە و كاركردن به‌مه‌به‌ستی پەیداكردنی نانێكی حه‌لال …هتد.

چۆن اخلاس وه‌ده‌ست بینین؟

وه‌ده‌ست هێنانی اخلاس شتێكی ئاسان نیه به‌ڵكو زۆر قورسه!!

سفیان الثوری ئه‌فه‌رموێت به‌ره‌حمه‌ت بێت هیچ شتێك لام قورس نیه ئه‌وه‌نه‌ی نیه‌تم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ده‌گۆردرێت به‌رده‌وام له‌گه‌ل نیەتی خۆمم چاكی ده‌كه‌مه‌وه وه‌ زۆریش هه‌ولی له‌گه‌ل ده‌ده‌م .

پیاو چاكێكی تر ئه‌فه‌رموێت(راگرتن و چاكردنی نیه‌ت له‌سه‌ر خه‌لكی قورس تره له‌زۆری عیباده‌ت).

ئيتر پێويسته له‌سه‌رمان به‌رده‌وام له‌خوا بپارێنه‌وه كه اخلاسمان پێببه‌خشێت له‌هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك وقسه‌یه‌كمان( امین یارب العالمین).

هۆكاره‌كانی تێكدانی اخلاص:
یه‌كه‌م :كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی لای خه‌لك جوان بێت و شیرن بێت.
دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لك مه‌دحی بكات.
سێهه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی رزگاری بێت له‌وه‌ی كه خه‌لك زه‌می بكات.
چواره‌م :داوا ده‌كات له‌ناو خه‌لك به‌كه‌سێكی گه‌وره بناسیندرێت.
پێنجه‌م: بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مال هه‌وڵ ئه‌دات سیقه دروست بكات و پاشان زه‌ربه بدات له‌خه‌لك.

ئا بەم شيوەيه ئەگەر مرؤڤ نییه‌تی ئه‌م شتانه‌ی تئ كه‌وت یه‌كسه‌ر عیباده‌ته‌كه‌ی لێ پوچه‌ڵ ئه‌بێته‌وه په‌نا به‌خوا.

وه ‌له‌ له‌رۆژی دواییدا خوای گه‌وره به‌م جۆره كه‌سانه ئه‌فه‌رموێت كه كرده‌وه‌یان ئه‌نجام داوه بۆ خه‌ڵكی

عن أبي سعد بن أبي فضالة وكان من الصحابة رضي الله عنه قال: قال عليه الصلاة والسلام: 

((إذا جمع الله الأولين والآخرين ليوم القيامة، ليوم لا ريب فيه، نادى مناد: من كان أشرك في عمل عمله لله عز وجل أحداً فليطلب ثوابه من عند غير الله فإن الله أغنى الشركاء عن الشرك))[ابن ماجه عن أبي سعد بن أبي فضالة ]

واته: كاتێك رۆژی دوایی دێت خوا هه‌موومان كۆده‌كاته‌وه له‌یه‌كه‌مه‌وه تاكو كۆتایین كه‌س له‌رۆژیك كه هیچ شك و گومانی تیدانیه‌،بانگ ده‌رێك بانگ ئه‌كات:هه‌ركه‌سێك له‌كرده‌وه‌كانی دا شیركی بۆ خوا ئه‌نجام دابێت (واته اخلاسی نه‌بوه بۆ خوا به‌ته‌نها)بۆ كه‌سێكی تری ئه‌نجام دابێت جگه‌ له‌خوا بابچێت داوای پاداشت له‌و بكات.

علاجی ریاء واته بەچ شتێكە ئێمە بتوانين اخلاس وەدەست بهێنين:

یەکەم: بەدوعاكردن له‌خوای گه‌وره‌و مه‌زن.
دووەم: ئه‌و كه‌سه ده‌بێت ئه‌وه بزانێت خوای گه‌وره ئه‌م جۆره كه‌سانه شه‌رمه‌زار ده‌كات.

داواكارم لەخواى گه‌وره و ميهره‌بان اخلاسمان به‌ نسیب بكات.

ئاماده‌كردنی مامۆستا :ناصح محمدأمین..

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …