دەبێ خەمى بانگخواز ئەوەبێ کە خەڵکى بانگ بکات بۆ رێگاى راست وەدەبێ بۆ کارەکەى پێغەمبەران (علیهم السلام) بکاتە سەرمەشقى رێگاکەى .
خودا بەپێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (لعلك باخع نفسك ألا يكونوا مؤمنين). (الشعرا‌ء:3).
واتە: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خه‌ریکیت له داخ و خه‌فه‌تدا خۆت ده‌فه‌وتێنیت کاتێک ده‌بینیت خوانه‌ناسان باوه‌ڕناهێنن.
وەکو پێغەمبەران رێگاى راست و هیدایەت نیشانى خەڵکى بدرێت و ئارام بگریت لەسەر ئازارەکانیان وە نەرم ونیان بیت لەگەڵ خەلکى بۆ بانگەوازیەکەت.
ئەمە نوح (علیه السلام) بەنەتەوەکەى دەڵێت: (قال الملأ من قومه إنا لنراك في ضلال مبين (60) قال يا قوم ليس بي ضلالة ولكني رسول من رب العالمين (61)أبلغكم رسالات ربي وأنصح لكم وأعلم من الله ما لا تعلمون) (الاعراف:60-62).
واتە: ( ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له‌نێو گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌بینین(61)نوح وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من هیچ گومڕاییه‌کم نیه به‌ڵکو من پێغه‌مبه‌رێکم و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوم(62) په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم، من دڵسۆزیتان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و باڵاده‌ستی خوا، ئێوه نایزانن…).
ئەمە هودە (علیه السلام) بەنەتەوەکەى دەڵێت : (قال الملأ الذين كفروا من قومه إنا لنراك في سفاهة وإنا لنظنك من الكاذبين (66)قال ياقوم ليس بي سفاهة ولكني رسول من رب العالمين (67) أبلغكم رسالات ربي وأنا لكم ناصح أمين)(الاعراف:66-68).
واتە: (ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که بێ بڕوا بوون له قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له نێو نه‌فامیدا ده‌بینین ( تۆ ناگۆڕێیت و پێش ناکه‌ویت) و به‌ڕاستی ئێمه واده‌زانین تۆ یه‌کێکیت له درۆزنه‌کان( 67 )(هود) فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم من هیچ گێلی و نه‌فامیه‌کم پێوه نیه، به‌ڵکو من فرستاده‌یه‌کم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه‌وه( 68 ) په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و من بۆ ئێوه دڵسۆز‌و ئه‌مینم).
ئەمە شوعەیبە (علیه السلام) بەنەتەوەکەى دەڵێت : (قال الملأ الذين استكبروا من قومه لنخرجنك ياشعيب والذين آمنوا معك من قريتنا أو لتعودن في ملتنا قال أولو كنا كارهين ( 88 ) قد افترينا على الله كذبا إن عدنا في ملتكم بعد إذ نجانا الله منها وما يكون لنا أن نعود فيها إلا أن يشا‌ء الله ربنا وس‌ع ربنا كل شي‌ء علما على الله توكلنا ربنا افتح بيننا وبين قومنا بالحق وأنت خير الفاتحين ) (الاعراف:88-89).
واتە: (ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌وانه‌ی لووت به‌رزیان کرد له قه‌ومه‌که‌ی وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب سوێند به خوا خۆت و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له گه‌ڵتدا له شاره‌که‌ماندا ده‌رتان ده‌که‌ین، یان به ئاره‌زووی خۆتان بگه‌ڕێنه‌وه نێو ئاینه‌که‌مان، ئیمانداران وتیان: ئایا ئه‌گه‌ر حه‌زیشی لێ نه‌که‌ین به‌دڵیشمان نه‌بێت(89)به‌ڕاستی ئێمه درۆمان به‌ناوی خواوه هه‌ڵبه‌ستووه، ئه‌گه‌ر په‌شیمان ببینه‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه ناو ئاینه‌که‌ی ئێوه، دوای ئه‌وه‌ی که خوا له ده‌ست (ئه‌و خورافاته) ڕزگاری کردین، ئێمه بۆمان نیه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو ئاینی ئێوه مه‌گه‌ر ویستی خوای په‌روه‌ردگارمانی له‌سه‌ر بێت، زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارمان فراوانه‌و هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، هه‌ر به‌خوا پشت و په‌نامان به‌ستووه، په‌روه‌ردگارا خۆت داوه‌ری بکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق وڕاستی له‌نێوان ئێمه و قه‌وم و گه‌لماندا، چونکه تۆ چاکترینی دادوه‌رانی).
ئەمە ال یاسین (رەحمەتى خوداى لێبێت) کە چەندە هەوڵ و تێکۆشانى کرد بۆ نەتەوەکەى بەڵام لەکۆتایى کوشتیان ئەویش ووتى : (قيل ادخل الجنة قال يا ليت قومي يعلمون) (ی‌س:26).
واتە: (دیاره، خوانه‌ناسان په‌لاماریان داوه و شه‌هیدیان کردووه) بۆیه پێی وتراوه: فه‌رموو بۆ ناو به‌هه‌شت، له‌وێشه‌وه هه‌ر دڵسۆزانه وتویه‌تی: خۆزگه قه‌ومه‌که‌م بیازنانیایه سه‌رئه‌نجامی ئیمان چۆنه و که‌وتومه‌ته ناو چ ناز و نیعمه‌تێکه‌وه.
ئەمەش چیرۆکى ئەومندالەى (اصحاب الأخدود) کەچەندە هەوڵ و تێکۆشانى کرد تاکو نەتەوەکەى لێى تێبگەن لەکۆتاى بەرهەمى هەبوو کە ووتیان (امنا برب الغلام) بەرامبەر پاشاکەیان.
بۆیە دەبێت گەورەترێن ئامانجى بانگخواز ئەوەبێ رێگاى هیدایەت پیشانى خەلکى بدات , بۆیە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (من دعا إلى هدى كان له من الأجر مثل أجور من تبعه لا ينقص ذلك من أجورهم شيئاً) وە هەروەها دەفەرموێت (فوالله لأن يهدي الله بك رجلاً واحدًا خير لك من حمر النعم).
هیدایەت دەبێتە دووبەش :
یەکەم: هیدایەتى بانگکردن بۆ رێگاى راست : ئەم جۆرەیان پێغەمبەران (علیه السلام) پێى هەڵساون لەگەڵ شوێنکەوتوانیان کە خودا بە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت : (وإنك لتهدي إلى صراط مستقيم) (بێگومان تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕێنیشان ده‌ریت و ڕێنموی ده‌که‌ی بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست) (الشوراء :52).
دووەم: هیدایەتى دڵەکانە: ئەو هیدایەتە کە تەواوە یانى وەرگرتنى هیدایەتى دڵەکانە بۆ رێگاى راست کەئەویش وەرگرتنى ئاینى ئیسلامە ئەمەش لەدەست خودایە کێ ئەم هیدایەتە وەردەگرێت یان وەرى ناگرێت هەروەک چۆن لەقورئان دەفەرموێت : (انك لا تهدى من احببت ولكن الله يهدى من يشا‌ء)(یەڕاستی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تۆ نا‌توانیت ئیمان و باوه‌ڕ ببه‌خشیت به‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت، به‌ڵكو خوا هه‌ر كه‌سێكی بوێت ده‌یخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و ئیمانی پێده‌به‌خشێت) (القصص :56).
وەهەروەها دەفەرموێت : (فمن يرد الله أن يهديه يشرح صدره للاسلام ومن يرد أن يضله يجعل صدره ضيقا حرجا كأنما يصعد في السما‌ء)(جا ئه‌و که‌سه‌ی (خێری تێدا بێت) و خوا بیه‌وێت هیدایه‌تی بدات، ئه‌وه سینه‌ی ساف و پاک و ئاماده ده‌کات بۆ ئاینی ئیسلام، ئه‌و که‌سه‌ش خوا بیه‌وێت گومڕای بکات، ئه‌وه دڵی ده‌گوشێت و سنگی توند ده‌کات و هه‌ناسه‌ی سوار ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه (چۆن تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی و دڵه ته‌پێ و خوێن به‌ر بوون ده‌بێت)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا گومڕایی و پیسی هاوه‌ڵگه‌ری له‌سه‌ر دڵی ئه‌وانه داده‌نێت که باوه‌ڕ ناهێنن)(الا‌نعام:125).
ئەم جۆرەیان تەنها خودا دەسلاتى بەسەرەوەهەیە.
داواکارم لەخودا هیدایەتمان بدات بۆسەر رێگاى راست بەراستى رێگاى راست ئەوەیەکە زانستى بەسوود و کارتێکردنە بۆیە داواکارم لەخودا ئەم زانستەمان پێببەخشێت و راستەرێمان کات لەسەرى هەروەک دەفەرموێت : (والذين اهتدوا زادهم هدى وآتاهم تقواهم ) (ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین)(محمد:17).
خودا پاداشتى هیدایەت بەهیدایەت دەداتەوە هەروەک چۆن پاداشتى چاکە بەچاکە دەداتەوە وە پاداشتى خراپەش بە سزادەداتەوە.
بۆیە بانگخوازى راستگۆ خەمى ئەوەیە خەڵکى هیدایەت وەرگرن بۆ رێگاى راستى ئیسلام نەوەک خەمى ناوبانگ و جەماوەر پەیداکردن بێت یان پاداشتێکى دوونیای پوچ وکەم.
داواکارم لە خودا هیدایەتمان بدات لەم جۆرە کەسانە نەبین هەروەک لەقورئاندا دەفەرموێت : (قل هذه سبيلي أدعو إلى الله على بصيرة أنا ومن اتبعني وسبحان الله وما أنا من المشركين)(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم! تۆ) بڵێ: ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه: من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره، من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم)(یوسف:108).
ئەبو دەردار (رضى الله عنه) دەفەرموێت (ما تصدق مؤمن بصدقةاحب الى الله تعالى من موعظة یعظ بها قومه , فیتفرقون وقد نفعهم الله عزوجل بها) .
واتە: هیچ بەخششێک نیە کە ئیماندارێک ببەخشێت لەپێناو خودا وەک ئامۆژگاریەک بۆ خەلکانێک کە سودیان پێبگات ).
وقال سفیان (رحمه الله) (لا اعلم فی العبادة شیئا أفضل من ان یعلم الناس العلم).
واتە:هیچ شتێک لەوە باشترنیە کە خەلکى فێرە زانستى شەرعى بکەیت.