دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / خواى تعالى فەرمانى داوە بە وریابوون لەم دوژمنە.

خواى تعالى فەرمانى داوە بە وریابوون لەم دوژمنە.

خواى تعالى دەفەرموێت:

ولا تتبعوا خطوات الشيطان إنه لكم عدو مبين (168)إنما يأمركم بالسوء والفحشاء وأن تقولوا على الله ما لا تعلمون ) البقرة :168-169.

واتە: (ولا تتبعوا خطوات الشيطان)شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون (إنه لكم عدو مبين) چونكه بێگومان ئه‌و دوژمنێكی ئاشكراتانه‌(إنما يأمركم )بەراستى شەیتان فەرمانتان پێدەکات (بالسوء)بەتاوان (والفحشاء) وخراپە (وأن تقولوا)لەگەڵ هەڵبەستنى شتى وا (على الله)  بەدەم خواوە (ما لا تعلمون) کەنازانن.

خواى تعالى دەفەرموێت: (الشيطان يعدكم الفقر ويأمركم بالفحشاء ) البقرة :268.

واتە:  (الشيطان يعدكم الفقر)(کاتێ ئێوه له ماڵ و داراییتان ده‌به‌خشن) شه‌یتان به‌ڵێنی هه‌ژاری و نه‌داریتان پێ ده‌دات (ده‌تان ترسێنێت به هه‌ژاری) (ويأمركم بالفحشاء )و فه‌رمانتان پێ ده‌دات به‌گوناهو تاوان و خراپه و نه‌به‌خشین.

خواى تعالى دەفەرموێت: (ويريد الشيطان أن يضلهم ضلالا بعيدا)النساء:60.

واتە:  (ويريد الشيطان)شه‌یتانیش (أن يضلهم)ده‌یه‌وێت گومڕایان بکات (ضلالا بعيدا)به‌گومڕاییه‌کی دوورو بێ سنوور.

خواى تعالى دەفەرموێت: (إنما يريد الشيطان أن يوقع بينكم العداوة والبغضاء في الخمر والميسر ويصدكم عن ذكر الله وعن الصلاة فهل أنتم منتهون ) المائدة :91.

واتە:  (إنما يريد الشيطان)بێ گومان شەیتان هەر ئەوەى دەوێ(أن يوقع بينكم العداوة والبغضاء ) کە دوژمنایەتى وکینەو ڕق بخاتە نێوتانەوە (في الخمر والميسر) بەهۆى ئارەق و قومارەوە (ويصدكم عن ذكر الله وعن الصلاة)وە بەربەستان بۆ دروست دەکات بۆ یادو باسى خواو لە نوێژکردن (فهل أنتم منتهون)دەى ئایا ئێوە واز دەهێنن.

خواى تعالى دەفەرموێت: (إن الشيطان لكم عدو فاتخذوه عدوا إنما يدعو حزبه ليكونوا من أصحاب السعير) الفاطر :6.

واتە:  (إن الشيطان لكم عد) به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنتانه(فاتخذوه عدوا) ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن(إنما يدعو حزبه) بێگومان بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌کات(ليكونوا من أصحاب السعير) بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جیی دۆزه‌خ.

خواى تعالى دەفەرموێت: (ولا يغرنكم بالله الغرور ) لقمان :33 .

(نه‌فسی به‌دکار و شه‌یتانی به‌دره‌فتار) سه‌رگه‌ردانتان نه‌کات و غه‌ڕاتان نه‌کات له ڕێبازی خوا.

خواى تعالى دەفەرموێت: (ألم أعهد إليكم يا بني آدم أن لا تعبدوا الشيطان إنه لكم عدو مبين)يس:60.

واتە:(ألم أعهد إليكم يا بني آدم )ئەى نەوەکانى ئادەم ئایا وەسێتم بۆ نەکردن (أن لا تعبدوا الشيطان) کەشەیتان نەپەرستن (إنه لكم عدو مبين) چونکە بەڕاستى شەیتان دوژمنى ئاشکراى ئێوەیە.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …