دەستپێک / قورئانی پیرۆز / ناسینی قورئانی پیرۆز :

ناسینی قورئانی پیرۆز :

قورئانی پیرۆز کەلامی خوای گەورەو میهرەبانە(جل جلاله)، لەلای ئەوەوە دابەزیوە بۆلای ئەویش دەگەرێتەوە، پەروەردیگار خۆی بەحەقیقەت قسەی پێکردووە و دروستکراوێک نیە لەدروستکراوەکانی ، بەڵکو ووتەو (کەلام) ی خۆیەتی ، کەلامیش سیفەتێکە لەسیفەتەکانی پەروەردگارمان، وە بەفریشتەی وەحی (جبریل)دا (عليه السلام) دابەزاندووە و ناردویەتی بۆ پێغەمبەرمان(محمد) (صلى الله عليه وسلم) بە زمانی عەربی ، کە بە سورەتی (الفاتحە) دەست پێدەکات و بەسورەتی(الناس) کۆتای پێدێت.

پەخوێندنەوەی پاداشت وەردەگریت لەسەری ، وە بۆ ئەوەش دابەزیوە هەتا خەڵکی دەربهێنێت لەتاریکیەکانی کوفر و هاوەڵ بریاردان و بتپەرستیەوە بۆ نور و رۆشنایی ئیمان و ئیسلام بە ویستی پەروەردیگار .

خوای گەورە (سبحانە وتعالی) بۆ ئەوە ناردویەتی هەتا خەڵکی بیخوێنێتەوە و لێی تێبگەن و بیری لێبکەنەوە و کردەوەی پێبکەن، خوێندنەوەی پەرستش و عیبادەتە ، بگرە لە گەورەترین جۆرەکانی زیکروو یادی خوای گەورەیە.

ئەم قورئانە پیرۆزە، پەروەردگار وەک موعجیزەیەکی گەورە ناردویەتی بۆ پێغەمبەرمان(صل الله عليه وسلم) کە بەشێوازی جیا جیا تەحەددای بێباوەران دەکات ، بۆیە هەرلەسەردەمی پێغەمبەرەوە(صل الله عليه وسلم) و هەتا ئێستاش بێباوەران نەیانتوانیوە وێنەی ئەم قورئانە بهێنن.

یان وێنەی سورەتێکی قورئان بهێنن ، تەنانەت دەستەوەستانن لەوەی کەبتوانن وێنەی تەنها یەک ئایەتیش بهێنن لە ئایەتە کانی قورئانی پیرۆز .

خوای گەورە دەربارەی قورئان دەفەرموێت: (وإنه لتنزيل رب العالمين (192) نزل به الروح الأمين( 193) على قلبك لتكون من المنذرين (194) بلسان عربي مبين (195))سورة الشعراء:192-195.

واتە:(بێگومان ئەم قورئانە نێردراوی پەروەردگاری جیهانیکانە ، (جبریل)ی دەسپاک و ئەمین هێنایە خوارێ ، بۆ سەر دڵی تۆ ، تا ببیتە یەکێ لە ترسێنەران و خەڵکی پێ بترسێنی ، ئەمیش بەزمانێکی عەرەبی روون و ئاشکرا دابەزێنراوە ، تا هیچ بڕو بیانوویەکیان نەمێنێ).

ئەم قورئانە گەورەو پیرۆزە ، خودای پەروەردگار چەندین ناوی لێ ناوە ، کە هەمویان گەورەی و فەزڵی قورئان دەردەخەن ، لەوانە: (القران)،(الکتاب)،(الفرقان)،(الذكر)،(النور)،(الموعظة)،(الروح)،(كلام الله) هەروەها چەندین ناوی تر کە زانایان هەژماریان کردوە بە نزیکەی پەنجاو پێنج ناو ، وەک ئیمامی(العزیزی) دەفەرموێت:

( خوای پەروەردگار کۆمەڵێک ناوی زۆری لە کتێبەکەی ناوە ، کە ژمارەیان دەگاتە پەنجاو پێنج ناو )

نیعمەتى رەحمان

ئەم بابەتە لە کتابى نعمەتى رەحمان وەرگیراوە.

پێشنیارکراو

مولحید

مولحید یان باوەڕدار

قال الله سبحانه وتعالى : إن الذين يلحدون في آياتنا لا يخفون علينا ۗ أفمن …