دەستپێک / جۆراوجۆر / بانگەواز پێکدێت لە (غایەت) و (وەسیلە).

بانگەواز پێکدێت لە (غایەت) و (وەسیلە).

غایەت و هەدەفی دەعوە دیاری کراوە لەلایەن خوداوە هیچ بواری دەست کاریو گۆڕانکاری تێدا نییە. چونکە شتێکی جێگیرەو ناگۆڕدرێت بەگۆرانی کات و شوێن و حاڵ.

ئەسڵیش لە وەسیائیلەکانی بڵاوکردنەوی دەعوەو گەیشتن بەغایەت و هەدەف هەردیاری کراوە وەستێندراوە لەسەر مەنهەجی پێغەمبەرێتی.

واتە: هەر وەسیلەیک کە پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم ) بەکاری نەهێنابێت یان رێگەی پێنەدابێت ئەوا دروست نیە و وەسیلەیەکی شەرعی نیەو نایگێنێت بەهەدەف و غایەتی دەعوەی ئیسلامی بەڵکو بەرەو هەدەفێکی ترت دەبات.

وە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی: هەرکەسێک لەو دینەی ئێمەدا شتێک دابهێنێت کە لەدین دا نیە(واتە بریار و روخسەتی قورئان و سونەتی لەسەر نەبێت) ئەو شتە داهێنراوەو رەتکراوەیەو قبوڵ نییە.

وەلە رەحمەتی خودا بەبەندەکانی حیکمەتی لە شەرعیەت دانانی: کاتێک کە جیهاد و دیفاع کردن فەرمان بەچاکەە گۆرینی خراپەو ، ئامۆژگاری وبانگەوازی داناوە لەسەر بەندەکانی، لەگەڵ ئەوشداچەندین شێواز و وەسیلەی بۆ داناوە لەو وەزیفانەدا وە لێنەگەڕاوە خەڵکی بەپێی عەقڵ و بۆچونی خۆیان جیهاد بکەن یان دیفاع یان فەرمان بەچاکە یان … بەلكو بەندەکانی گەراندۆتەوە بۆ لای شەرع (چ وەسیلەیەک شەرعیە بیکەن چیش بیانیە و خارجییە دوورکەونەوە لێی).

بۆنموونە: جیهاد کردن بەنەفس، وە بەماڵ، وەبەدەست وتوانا. وە گۆرینی خراپە بەدەست ( ئەگەر دەسەڵات دار بوو)، وە بەزمان، وە بە قەڵەم، وە بەدڵ. وە فەرمان بەچاکە بەهەمان شێوە. وەئامۆژگاری بۆ پێشەواینی موسوڵمانانیش بەباشترین شێوە: بەقسە، بەنوسین، بەبیرخستنەوەی رۆژانی تۆڵەسەندنەوەی خودا ترسان لەدەسەڵاتی.

وەبانگەوازی بە ویاری هەینی و جەژنەکان و حەج و ، وەبەفێرکردن… وەدەربرینی قسەی حەق بەروونکردنەوەی، وە بە فتوای زانایەکی پەسەندو ئیعتیباری بۆکراو کەپەروەردیگار بەوەوە حاڵی موسوڵمانان بەرەو باشی دەگۆرێت و کاریگەریەکی وای دەبێت کە گروپەکان بەدەیان ساڵ نایان بێت پێیان ناکریت.

وە هەروەها بەهۆی کاری سەربەخۆی تاکە کەسی زانایەکی لێهاتوو کە زانیاریەکەی بڵاودەکایەوە لە هەرێمێک بیت یان لە ناوچەیەک یان لە شارێک یان لە گوندێک … وە بەکارێکی کۆمەڵی و هاوکاریەکی جەماعی لەسەر رێبازی پێغەمبەرایەتی نەک شێوە و شێوازی تر، وە ئەم کارە جەماعیەش وەک کۆمەڵی بانگەواز کارو دەستەو دەزگای فەرمان بەچاکەو نەهی لەخراپەو بنکەکانی دەعوەو کۆڕی زانایان و … هەرکەسەی هەڵسێت بەکاری شایستەی توانای خۆی.

وە بەبێ تواناو زانیاریش دەست نەخاتە کاروباری زانایان و بەتوانایان، وە زانایان و دەسەڵاتدارانیش کەمتەرخەمی نەکەن لەکاری خۆیان، چونکە هەروەکوو چۆن زیادەرەوی خراپە، بەهەمان شێوە کورت رەویش خراپە، وەدەعوەی ئیسلامیش بەهۆی ئەم دوو خراپانە کورت هەڵدێت و رادەوەستێت و زۆربەی خەڵکیش بەرەو نەفامی و پوچەڵی دەراوت ئەوکاتە.

وە وەسیلەکانی دەعوەو بانگەواز لەسەردەمی ئێمەدا وە لەپێش ئێمەش و دوای ئێمەش پێویستە هەمان وەسیلەبن کە پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم). پێ نێردراوە پێیان گەیشت بەغایەت و هەدەف.

وە لەسەردەمی ئێمەشدا نەگۆردراون و تەنها لەهەندێک ئامێرو ئامرازی گەیاندن وەسیلەکان نەک خودی وەسیلەکان گۆڕدرابن.

بەڵام وەسیلەیەکی داهێنراو بەکار بهێنرێت، ئەمەیان نابێت.

وە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت:( من احدث في امرينا هذا ما ليس منه، فهورد).

پێشنیارکراو

مانگى رەمەزان

چەند پلانێك بۆ بەڕێكردنى مانگى ڕەمەزان بەجوانترین شێوە

بسم الله الرحمن الرحيم : موسوڵمانانى بەڕێز وا ئەمساڵیش ڕەمەزانى پیرۆز بوو بە میوانمان، هەموشمان …