خۆشەویستی لەپێناو خودا وە رق لێبونەوە لەپێناوخودا یەکێکە لە نیشانەکانى خۆشویستنى خودا
خودا منەتى بەسەر پێغەمبەردا کرد کاتێک پێى فەرموو (وألف بين قلوبهم لو أنفقت ما في الأرض جميعا ما ألفت بين قلوبهم ولكن الله ألف بينهم إنه عزيز حكيم)الأنفال 63. دڵهکانیشیانی بهست بهیهکهوه، ئهگهر ههرچی دارایی زهوی ههیه، ههر ههموویت خهرج بکردایه تا دڵهکانیانت پهیوهند بکردایه به یهکهوه، ئهوه نهتدهتوانی ئهو دڵانه پهیوهست بکهیت بهیهکهوه، بهڵام خوا (بههۆی ئاینی ئیسلامهوه) خۆشی و یهکێتی و برایهتی له نێوانیاندا بهرپاکرد، چونکه بهڕاستی ئهو زاته باڵادهست و دانایه.
هرم کورى حبان : دەلێت ئەگەر یەکێک لەبەندەکانى خودا بەدڵ خوداى قەبوڵ کرد , ئەوا خودا دڵەکانى پیاوچاکانى خۆى بۆ دەکاتەوە و قەبوڵى دەکەن وە خۆشەویستیان بەرامبەر دەبێت.
پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت : (وجبت محبتى للمتحابین في والمتزاورين في والتباذلين في) رواه مالك.
ئایا سەیرنیە کەدڵى کەسانێک پرە لەخۆشەویستى بۆت بەبێ ئەوەى کە هیچ پەیوەندیەکى خزمایەتى هەبێت لەنێوانتان وەهیچ بەرژەوەندیان لەگەڵت هەبێت تەنها لەبەر ئیمان و خۆشەویستى بۆ خودانەبێ , ئەم خۆشەویستیە بەرهەمى خۆشەویستیە بۆ خودا , بەلێنى خودایە بۆ بەندەچاکەکانى خاوەن ئیمان کەدەفەرموێت (إن الذين آمنوا وعملوا الصالحات سيجعل لهم الرحمن ودا)مریم 96.
بهڕاستی ئهوانهی که باوهڕیان هێناوه و کارو کردهوه چاکهکانیان ئهنجامداوه، له ئایندهدا خوای میهرهبان سۆزو خۆشهویستی و ڕێزی (تایبهتیان) بۆ ئاماده دهکات، (ههروهها له لایهن فریشتهکان و ئیمانداران و نیشتهجێکانی بهههشتهوه) خۆشهویست و ڕێزدارن.
بەڵێ ئەمە خۆشەویستیە لەناو دڵى خەڵکیدا دەروێت بەهۆى ئیمان و کردەوەچاکەکان.
خۆشەویستى لەپێناو خودا نیشانەیە بۆ خۆشویستنى خوداى گەورە هەرکاتێک خۆشەویستى بەندە بۆ خودا زیادبوو ئەوا خۆشەویستن لەپێناو خودا بەرامبەر خەلکى زیاد دەبێ.
شاعیر دەلێت:
وأحب لحب الله من كان مؤمنا —- وأبغض لبغض الله اهل التمرد
وما الدين إلا الحب والبغض والولا كذالك —- البر من كل غاو ومعتدي.
خۆشەویستى لەپێناو خودا تامى ئیمان زیاد دەکات و لەزەتى لێ وەردەگریت , هەروەک چۆن پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (ثلاث من كن فيه وجد حلاوة الإمان : أن يكون الله ورسوله احب إليه مما سواهما وانه يحب المرء لايحبه إلا لله وان يكره أن يعود في الكفر كما يكره أن يقذف في النار)رواه البخارى.
واتە:سێ شت هەن ئەگەر لەهەرکەسێک هەبێت ئەوا تامى ئیمانى چەشتوە : خوداو پیغەمبەرى لەهەموو شتێک لاى خۆشەویستربێت وە یەکێکت خۆش بوێت لەپێناو خودا وە ئەوەندە پێى ناخۆشبێت بگەرێتەوە سەرکوفر وەک ئەوەى کە پێناخۆشە فرێبدرێتە سەر ئاگر.
بۆیەبەم خۆشەویستیە لەپێناو خودا لەرۆژى حساب وکتاب یەکێک لەو حەوت پۆلانەیە کەلەژێر سێبەرى خوداى گەورە حەشر دەکرێن ئەوانەن کە لەپێناو خودا یەکتریان خۆش ویستوە.
هەروەک پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت : (إن الله يقول يوم القيامة اين المتحابون بجلالي اليوم أظلهم في ظلي يوم لا ظيل إلا ظلي) رواه مسلم.
بەم خۆشەویستیە کە لە دونیا دلەکان کۆدەبنەوە وەخوداش لەدوارۆژ لەبەهەشت لەگەڵ یەک کۆیان دەکاتەوە , هەروەک چۆن پێغەمبەرمان (صلى الله هلیه وسلم) دەفەرموێت : (المرء مع من أحب) رواه مسلم. لەرۆژى دواى لەگەڵ ئەوکەسە دەبی کەخۆشت ویستوە لەدوونیا.
وە بەهۆى خۆشەویستیەوە دەچینە بەهەشت , هەروەک چۆن پێغەمبەرمان (صلى الله هلیه وسلم) دەفەرموێت : (لاتدخلون الجنة حتى تؤمنوا ولا تؤمنوا حتى تحابوا اولا أدلكم على شئ إذا فعلتموه تحاببتم؟ أفشوا السلام بينكم) رواه مسلم.
واتە: ناچنە بەهەشت تاکو باوەر نەهێنن وە باوەریش ناهێنن تاوەکو یەکترتان خۆش نەوێت ئایا پێتان بلێم چۆن یەکترتان خۆش بویت؟ ئەگەر بەیەک گەیشت سەلام لەیەکتر بکەن.
ئیمامى على (رضي الله عنه) دەفەرموێت : (عليكم بالإخوان فإنهم عدة في الدنيا والأخرة)برایەتیتان لە نیواندا هەبێت یانى خۆشەویستیتان لەبیندا هەبێت چونکى لەدونیاو دوارۆژ دەبنە پالپشتى یەکتر , ئایا گوێتان لەم ئایەتەنەبوە دەربارەى خەڵکى دۆزەخ (فما لنا من شافعين* ولا صديق حميم)الشعراء 100-101. کهواته ئێمه هیچ تکاکارێکمان بۆ نییه…( 101 ) یاخود هاوڕێیهکی دلسۆز ههوڵێکمان بۆ بدات، یان دڵخۆشیمان بداتهوه…
لە تەفسیرى ئەم دوو ئایەت بۆمان دەردەکەوێت کە برادەرى لەپیناو خودا یەکتریان خۆشویستوە تکا بۆیەکتر دەکەن بۆ دەرباز بوون لەئاگرى دۆزەخ وە لەکۆتاى ئەوانە دەمێننەوە کە هیچ کەسیان لە پیناو خودا خۆش نەویستوە ئەم ئایەتە وتەى ئەوانە (فما لنا من شافعين* ولا صديق حميم)الشعراء 100-101.
یەکێک دەلێت : بازۆر برادەرت پێ خراپ نەبێت یانى برادەرى چاک , وە یەک دوژمنیشت پێ زۆر نەبێت.