کاتێک کەسەیرى دیمەنێکى جوان دەکەیت لەدونیا وەک باخێکى پرلەگوڵ و تاڤگەو روبار وسەوزایى یان ڤێلایەکى لەوپەرى جوانى و دەورەدراو بە دار و سەوزایى یان دیمەنێکى وەرزى بەهار یان لەکاتى بارینى نمە بارانێکى لەسەر خۆ چەندە دڵى مرۆڤى پێ خۆش دەبێت , ئەمە دونیایەک کە بە بەسەرچونى کات وردە وردە لەناودەچێت .
ئەى بەهەشتێک چۆن بێت کە خودا بۆ ئیماندارانى ئامادەکردوە؟
کاتێک زەویەکەى لە : مسک وزەعفەرمانە: وە سەقفەکەى عەرشى خودایە وەدیوارى خانوەکانى خشتێک لە زێر وە خشتێک لەزیوو , ئەگەر پرسیار لەروبارەکانى دەکەیت ئەوا روبارێک لە (شیر)ە کە نەتامى دەگۆرێت نەبۆنى وە روبارێک لە مەیى کە چێژ بەخشە بۆ بەهەشتیەکان وە روبارێک لە هەنگوین ساف وبێ گەرد.
ئا ئەم بەهەشتە کە پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) لەبارەیەوە دەفەرموێت :قال الله عزوجل : “أعددت لعبادي الصالحين، ما لا عين رأت، ولا أذن سمعت، ولا خطر على قلب بشر”رواه البخاري .
واتە: خودا بۆ بەندە چاکەکانى بەهەشتێکى ئامادەکردوە هیچ چاوێک نەى بینیوە وە هیچ گوێچکەیەک نەیبستوە وە نەبەدڵى کەسیش دانەهاتوە .
وە خودا دەفەرموێت : (فلا تعلم نفس ما أخفي لهم من قرة أعين جزاء بما كانوا يعملون) السجدة 17.
جا هیچ کهس لهو بهختهوهرانه نازانێت چی بۆههڵگیراوه وشاراوهتهوه له نازو نیعمهتی جۆراوجۆر لای پهروهردگاری، که چاوان پێی گهش دهبنهوه و بهدیتنی شاد دهبن، له پاداشتی کارو کردهوهی چاك و پاکیاندا که ئهنجامیان دهدا.
بەهەشتێک ئەمە وەصفى بێ ئەى ئەبێ نرخەکەى چەندە بێ؟
کاتێک لەدونیا بتەویت باخێک بەدڵى خۆت دروست بکەیت چەندین ملیۆن دینارى دەوێت ئەى بەهەشتێ کە خودا دروستى کردوە نرخەکەى چەندەبێ؟
بۆ وولامى ئەم پرسیارە ئایا نرخى بەهەشت چەندە دەچینە خزمەت فەرمودەیەکى پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) کە دەفەرموێت : (لن يدخل أحدا منكم الجنة بعمله). قالوا: ولا أنت يا رسول الله؟ قال: (لا، ولا أنا، إلا أن يتغمدني الله بفضل ورحمة…) رواه البخاري.
واتە : کەستان بەکردەوەکانى خۆى ناچێتە بەهەشت , بەپێغەمبەریان ووت تۆش ئەى نێردراوى خودا لە وولام فەرمووى بەڵێ ئەوەنەبێ کە بەرەحمەتى خۆى داى پۆشیوم .
ئەویش بەوەیە کە هەرچاکەیەک لەهەرموسڵمانێک روبدات ئەوا پاداشتەکەى بۆ پێغەمبەرمان دەچێ بەبێ ئەوەى لەخاوەنەکەى کەم ببێ چونکە سەرەتای بانگەواز ورێگاى هیدایەتى ئیسلام لەسەردەستى ئەم بوە .
وە لەهەمان کات چونە بەهەشت و دۆزەخ و پلەکانى بەهەشت و دۆزەخ بەگوێرەى کردەوەکانە کە لەژیانى دوونیا ئەنجامى دە دەیت , بەبەلگەى ئەم ئایەتە(…..ونودوا أن تلكم الجنة أورثتموها بما كنتم تعملون)الاعراف 43.
واتە: ئهوه ئهو بهههشتهیه که پێتان دراوه بههۆی ئهو کارو کردهوانه که ئهنجامتان دهدا.
(كلوا واشربوا هنيئا بما أسلفتم في الأيام الخالية)الحاقة24.
لەم دوو ئایەتە پیتى (باء) (بما) بەکار هاتوە کە (باء)ى هۆکارە یانى بەهۆى کارێک ئێوە چونەتە بەهەشت کە کردوتانە لەدونیا , بەڵام لەم فەرمودەیە (لن يدخل أحدا منكم الجنة بعمله) , پیتى (باء) بۆهاوتاکردن بەکارهاتوە یانى کردەوەکانتان هاوتاى بەهەشت نیە کە خودا بۆى ئامادەکردوون.
بۆیە ئەگەر خودا (جل جلاله) بەکردەوەکانمان بکات ئەوا کردەوەکانمان هاوتى ئەو هەموو نعمەت و پاداشتە نیە کە لەگەلى کردووین.
بۆیە دەڵێن ئەگەر خودا بە دادپەروەرى خۆى لەگەلمان بکات ئەوا هیچ یەکێ لەئێمە چاکەى نامێنێ بۆ چونە بەهەشت وە ئەگەر بە فەضل و کەرمەى بکات ئەوا کەس یەک کردەوەى خراپەى نامێنێ.
وەخودایەک مسقالە زەرەش زولم ناکات بۆیە ئەگەر بەدادپەروەرى وعەدڵ لەگەلمان بکات هەموومان تیادەچین.
هەروەک پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) کە دەفەرموێت : (من نوقیش الحساب عذب). لە گیرانەوەیەکى تر پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) کە دەفەرموێت : (من نوقیش الحساب هلك). رواه بخارى ومسلم.
لەشیکردنەوەى (النووي على صحيح مسلم)(17/302) .هاتوە دەربارەى ئەم فەرمودەیە:
(هەموو بەندەیەک کەمتەرخەمى هەیە لەژیانیدا بۆ یە ئەگەر ئەم کەم تەرخەمیەمان بژمێردرێن ئەوا تیادادەچین یانى شایستە بەئاگر دەبین).
لەکۆتایى گەیشتین بەم ئەنجامە:
ئەوپاداشتەى کە بۆت ئامادەکراوە لەلایەن خوداوە لەوەزیاترە کە تۆکارت بۆ کردوە لەدونیا , رەحمەتى خودایە کەبەکردەوەیەکى کەمى بەندەکانى پاداشتێکى زۆرى بێ شوماردەبەخشێت.
وە لە پیاو چاکێکیان پرسى کەى ئیماندار (ئیسراحەت) دەکات یانى پشوودەدات لەم ژیانەى کە هەیە لەوولامدا ووتى:
کەى یەکەم قاچمان خستە ناو بەهەشت ئەوە ئیسراحەت دەکەیت.