دەستپێک / جۆراوجۆر / کۆتا وێستگەى ژیانى دوونیا!

کۆتا وێستگەى ژیانى دوونیا!

له‌ قه‌بره‌وه…!!!‌

ئه‌مه‌ چیه‌ ئه‌م گشت خۆڵه‌ به‌سه‌رمه‌وه‌؟!

ئه‌م خامه‌ سپیه‌ چی ده‌کات، به‌به‌رمه‌وه‌؟

ئه‌م خه‌ڵکه‌ بۆ ده‌وری داوم ؟

بۆچی دایده‌پۆشن چاوم؟

بۆچی ئه‌م خه‌نه‌ ئه‌م قه‌بره‌؟

ئه‌وه‌ بۆچی هاوار ئه‌که‌ن توخوا مه‌مره‌؟

چیه‌ به‌یه‌ک ئه‌ڵێن مه‌گری؟

بۆچی که‌س نه‌ماوه‌ سه‌بری؟

مه‌گه‌ر لاو نیم؟

مه‌گه‌ر گه‌نجێ له‌به‌ر چاو نیم؟

نا نا ئه‌وه‌ من نیم مردووم!

ئه‌مه‌ خه‌وه‌ !

تۆزێکی تر به‌خه‌به‌ردێم هه‌ڵده‌ستمه‌وه‌!

هه‌تاکو جێیان نه‌هێشتووم با منیش بچم له‌گه‌ڵیان!

با ببمه‌وه‌ تێکه‌ڵیان!

لوتم دای له‌به‌ردی ئه‌لحه‌د!

گه‌یشتمه‌ دوا حه‌د!

ئه‌وه‌ منم له‌ناو قه‌برام ؟

ئه‌وه‌ منم له‌ژێر ئه‌م عه‌زاب و زه‌برام؟

منم مردووم؟

ئه‌وه‌ منم ئه‌جه‌ل ته‌مه‌نی لێ بردووم؟

من و مه‌رگ؟

من و کفنی سپی و به‌رگ؟

وای له‌ده‌ست عومری به‌باچووم

وای له‌ ڕۆژانی هه‌ر وا چووم!

وای له‌گۆڕم!

وای له‌سه‌ری کزو شۆڕم!

ئێستاکه‌ ئابه‌م دڵه‌وه‌ به‌م ئه‌فکاره‌ غافڵه‌وه‌!

له‌م گۆڕه‌ تاریک و ته‌نگا

له‌م جێگه‌ مات و بێده‌نگا

له‌م ژێر به‌رده‌ گرنجانا!

له‌ ناو ئه‌م گشت درنجانا!

ئـــــاله‌م گۆڕستانه‌ چۆڵا!

تاک و ته‌نیا له‌م ژێر خۆڵا!

ئاخر من چۆن به‌رگه‌ بگرم!

ئاخر که‌ی بڕیار بوو بمرم!!

خودایه‌ من تاکو مابووم

تا ئه‌وکاته‌ی له‌دوونیابووم

بۆ ڕاستم نه‌کرد له‌گه‌ڵ خۆم!

بۆ هه‌ر وام ده‌زانی ئه‌ژیم!

هه‌ر بڕوام نه‌ده‌کرد ده‌ڕۆم!

بۆ زمانم باشی نه‌گوت

بۆ گوێم به‌باشه‌ هه‌ڵنه‌خست

بۆچاوم له‌حه‌رامه‌بوو دام نه‌ده‌خست؟

بۆچی له‌به‌ر له‌ته‌ نانێ دوای زاڵم و تاغوت که‌وتم؟

بۆ دوونیام دابوو به‌کۆڵاو نه‌ئه‌سره‌وتم؟

بۆچی تۆم له‌بیر کردبوو!

بۆ یادی تۆم لا مردبوو!

تا ئه‌توانم په‌شیمانم په‌شیمانم په‌شیمانم

خودایه‌ زیندووم بکه‌وه‌ به‌ڵێن ؛به‌خۆمدا ده‌چمه‌وه‌ !

شه‌رمه‌زارم دارێکی ڕوتی بێ گه‌ڵام!

ئای‌ی‌ی‌!!

به‌ڵام توشی ڕۆژی ڕه‌ش و به‌ڵام!!

کات ته‌واو بوو .. ئیتر وه‌رناگیرێ وه‌ڵام!

——–

سوپاس بۆ خاوەنى شیعرەکە.

پێشنیارکراو

نیشانەکانى ئیمانداران

نیشانەکانى ئیماندارى چاک

ڕەوشتیان جوانە : قال صلى الله عليه وسلم: ((أحب عباد الله إلى الله أحسنهم خلقا)) …