جموجۆڵى ناو نوێژدا.

160-باسی سه‌باره‌ت به‌ دانانی ده‌ست له‌سه‌ر كه‌له‌كه‌ وه‌: (الإقعاء)باب التحضر والإقعاء.

903ـ حدثنا هنَّاد بن السري، عن وكيع، عن سعيد بن زياد، عن زياد بن صبيح الحنفي قال:
صليت إلى جنب ابن عمر فوضعت يديّ على خاصرتي، فلما صلى قال: هذا الصلب في الصلاة، وكان رسول الله صلى الله عليه وسلم ينهى عنه.

– واته‌: له‌ زیادی كوڕی (صبیح الحنفی)ه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: له‌ ته‌نیشت عومه‌ره‌وه‌ (رضی الله عنه) نوێژم ده‌كرد، ده‌ستم له‌سه‌ر كه‌له‌كه‌م دانا، كاتێ كه‌ له‌ نوێژ بوویه‌وه‌ وتی: ئه‌وه‌ شێوه‌ی له‌خاچدانه‌ له‌ نوێژدا، بێگومان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌هی لێ كردووه‌.

161-باسی گریان له‌ نوێژدا: باب البكاء فی الصلاة.

904ـ حدثنا عبد الرحمن بن محمد بن سلام، ثنا يزيد يعني ابن هارون أخبرنا حماد يعني ابن سلمة عن ثابت، عن مطرِّف، عن أبيه قال: رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يصلي وفي صدره أزيزٌ كازيز الرَّحَى من البكاء صلى الله عليه وسلم.

– واته‌: له‌ (مطرف)ه‌وه‌، له‌ باوكیه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله علیه وسلم) دی نوێژی ده‌كرد له‌به‌ر كوڵی گریان ده‌نگی سنگی ده‌تگوت وێزه‌ی ئاشه‌.

162-باسی خراپی وه‌سوه‌سه‌و داڵغه‌ لێدان له‌ نوێژدا: باب كراهیة الوسوسة وحدیث النفس فی الصلاة.

905ـ حدثنا أحمد بن محمد بن حنبل، ثنا عبد الملك بن عمرو، ثنا هشام يعني ابن سعد عن زيد بن أسلم، عن عطاء بن يسار، عن زيد بن خالد الجهني
أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: “من توضأ فأحسن وضوءه، ثم صلى ركعتين لايسهو فيهما؛ غفر له ما تقدم من ذنبه”.

– واته‌: له‌ زه‌یدی كوڕی خالیدی جوهه‌نیه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌س به‌ چاكی ده‌ستنوێژ بگرێ، پاشان دوو ڕكات نوێژی بێ سه‌هو بكات، خوای گه‌وره‌ له‌ گوناهی رابردووی خۆش ده‌بێت).

906ـ حدثنا عثمان بن أبي شيبة، ثنا زيد بن الحباب، ثنا معاوية بن صالح، عن ربيعة بن يزيد، عن أبي إدريس الخولانيِّ، عن جبير بن نفير الحضرمي، عن عقبة بن عامر الجهني
أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: “ما من أحدٍ يتوضأ فيحسن الوضوء ويصلي ركعتين يقبل بقلبه ووجهه عليهما إلاَّ وجبت له الجنة”.

– واته‌: له‌ عوقبه‌ی كوڕی عامری جوهه‌نیه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ به‌ جوانی و به‌ ته‌واوی ده‌ستنوێژێك بگرێت، پاشان هه‌ستێ به‌ گه‌ردنكه‌چی و به‌ خوشوعه‌وه‌ روو بكاته‌ خواو دوو ڕكات نوێژ بكات ئیللا ئه‌وه‌ به‌هه‌شتی بۆ مسۆگه‌ر ده‌بێت).

163-باسی ڕاستكردنه‌وه‌ بۆ پێشنوێژ له‌ نوێژدا:باب الفتح علی الإمام فی الصلاة.

907ـ حدثنا محمد بن العلاء وسليمان بن عبد الرحمن الدمشقي قالا: أخبرنا مروان بن معاوية، عن يحيى الكاهلي، عن المسور بن يزيد المالكي
أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال يحيى: وربما قال: شهدت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقرأ في الصلاة فترك شيئاً لم يقرأه، فقال له رجل: يارسول الله، تركت آية كذا وكذا، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم. “هلا أذكرتنيها” قال سليمان في حديثه قال: كنت أراها نسخت.
وقال سليمان: قال حدثنا يحيى بن كثير [الأزدي قال: ثني المسور بن يزيد الأسدي المالكي] حدثنا يزيد بن محمد الدمشقي، ثنا هشام بن إسماعيل، ثنا محمد بن شعيب، أخبرنا عبد الله بن العلاء بن زبرٍ، عن سالم بن عبد الله، عن عبد الله بن عمر أن النبي صلى الله عليه وسلم صلى صلاةً فقرأ فيها فلبس عليه، فلما انصرف قال لأبيّ “أصليت معنا”؟ قال: ننعم، قال: “فما منعك”؟

– واته‌: له‌ میسوه‌ری كوڕی یه‌زیدی مالیكه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) _ یه‌حیا ده‌ڵێ: یان وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: له‌ نوێژدا قوڕئانی ده‌خوێند، شتێكی په‌ڕاندو نه‌یخوێند، پیاوێ پێی وت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و ئایه‌ته‌و ئه‌و ئایه‌ته‌ت نه‌خوێند، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: بۆچی یادت نه‌خستمه‌وه‌؟.

سوله‌یمان له‌ فه‌رمووده‌كه‌یدا وتی: وام ده‌زانی نه‌سخ بۆته‌وه‌ بۆیه‌ نه‌مخوێند.

واته‌: له‌ (عبدالله) _ی كوڕی عومه‌ر_ (رضی الله عنهما) هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژێكی كرد، جا كاتێ كه‌ قوڕئانی تێدا خوێند لێی تێك چوو، كه‌ له‌ نوێژه‌كه‌ی بوویه‌وه‌، به‌ ئوبه‌ی فه‌رموو: ئایا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ نوێژت كرد؟ ئه‌ویش وتی: به‌ڵێ، فه‌رمووی: ئه‌ی چی قه‌ده‌غه‌ی لێكردی كه‌ یادم بخه‌یته‌وه‌.

164- باسی قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌لقین:باب النهی عن التلقین.

908ـ حدثنا عبد الوهاب بن نجدة، ثنا محمد بن يوسف الفريابي، عن يونس بن أبي إسحاق، عن الحارث، عن علي رضي الله عنه قال:
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: “يا عليًّ، لا تفتح على الإِمام في الصلاة”.
قال أبو داود: أبو إسحاق لم يسمع من الحارث إلا أربعة أحاديث ليس هذا منها.

(ضعيف).

165-باسی لاكردنه‌وه‌ له‌ نوێژدا:باب الالتفات فی الصلاة.

909ـ حدثنا أحمد بن صالح، ثنا ابن وهب قال: أخبرني يونس، عن ابن شهاب قال: سمعت أبا الأحوص يحدثنا في مجلس سعيد بن المسيب قال: قال أبو ذرّ
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: “لايزال الله عزوجل مقبلاً على العبد وهو في صلاته ما لم يلتفت، فإِذا التفت انصرف عنه”.

(ضعيف).

910ـ حدثنا مسدد، ثنا أبو الأحوص، عن الأشعث يعني ابن سليم عن أبيه، عن مسروق، عن عائشة رضي الله عنها قالت:
سألت رسول الله صلى الله عليه وسلم عن التفات الرجل في الصلاة، فقال: “إنما هو اختلاسٌ يختلسه الشيطان من صلاة العبد”.

– واته‌: له‌ عائیشه‌وه‌ (رضی الله عنها) هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: سه‌باره‌ت به‌ لاكردنه‌وه‌ی نوێژخوێن پرسیارم كرد له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ویش فه‌رمووی: (ئه‌وه‌ دزین و ڕفاندنێكه‌ شه‌یتان له‌ نوێژی به‌نده‌ ده‌یدزێ).

166-باسی سه‌جده‌ له‌سه‌ر لوت:باب السجود علی الأنف.

911ـ حدثنا مؤمل بن الفضل، ثنا عيسى، عن معمر، عن يحيى بن أبي كثير، عن أبي سلمة، عن أبي سعيد الخدري
أن رسول الله صلى الله عليه وسلم رؤي على جبهته وعلى أرنبته أثر طينٍ من صلاةٍ صلاها بالناس.
قال أبو عليّ: هذا الحديث لم يقرأه أبو داود في العرضة الرابعة.

– واته‌: له‌ ئه‌بو سه‌عیدی خودریه‌وه‌ هاتووه‌، كاتێ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێشنوێژی ده‌كرد بۆ خه‌ڵك شوێنه‌واری قوڕ به‌ ناوچاوانی و سه‌ری لوتیه‌وه‌ ده‌بینرا.

167-باسی سه‌یركردن له‌ نوێژدا: باب النظر فی الصلاة.

912ـ حدثنا مسدد، ثنا أبو معاوية، ح وثنا عثمان بن أبي شيبة، ثنا جرير، وهذا حديثه وهو أتمُّ، عن الأعمش، عن المسيب بن رافع، عن تميم بن طرفة الطائي، عن جابر بن سمرة قال عثمان: [هو ابن أبي شيبة، قال: ] دخل رسول الله صلى الله عليه وسلم المسجد فرأى فيه ناساً يصلون رافعي أيديهم إلى السماء ثم اتفقا، فقال: “لينتهينَّ رجالٌ يشخصون أبصارهم إلى السماء” قال مسدد: “في الصلاة أولا ترجع إليهم أبصارهم”.

– واته‌: له‌ جابری كوڕی سه‌موره‌وه‌ هاتووه‌ _ وتی (عثمان)ی كوڕی ئه‌بو شه‌یبه‌ ڕاوی فه‌رمووده‌كه‌ وتی: شێخه‌كه‌م جه‌ریر_ وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) چووه‌ ناو مزگه‌وته‌وه‌ هه‌ندێ كه‌سی بینی ده‌ستیان به‌رزكردبۆوه‌ بۆ ئاسمان، ئه‌بو مه‌عاویه‌ ڕاوی فه‌رمووده‌كه‌ باسی ئه‌مه‌ی نه‌كرد _ پاشان جه‌ریر و ئه‌بو مه‌عاویه‌ هه‌ماهه‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی_ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ نوێژدا چاو به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئاسمان). _ موسه‌دده‌د وتی: له‌ ئه‌بو معاویه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ فه‌رمووی: (له‌ نوێژدا)_ یان ده‌بێ واز له‌م كاره‌ ناشرینه‌ بێنن، یا بێگومان چاویان كوێر ده‌بێت.

913ـ حدثنا مسدد، ثنا يحيى، عن سعيد بن أبي عروبة، عن قتادة، أن أنس بن مالك حدَّثهم قال:
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: “ما بالُ أقوامٍ يرفعون أبصارهم في صلاتهم؟” فاشتد قوله في ذلك فقال: “لينتهُنَّ عن ذلك أو لتُخطفنََّ أبصارهم”.

– واته‌: له‌ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (له‌برچی هه‌ندێ كه‌س له‌ نوێژدا چاو به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئاسمان؟!) له‌وباره‌وه‌ گه‌لێ به‌ توندی هه‌ڕه‌شه‌ی كردو فه‌رمووی: (ده‌ستبه‌رداری ده‌بن و واز له‌و كاره‌ ده‌هێنن ئه‌وا باشه‌، ئه‌گینا بێگومان چاویان كوێر ده‌بێت).

914ـ حدثنا عثمان أبي شيبة، ثنا سفيان بن عيينة، عن الزهري، عن عروة عن عائشة قالت:
صلى رسول الله صلى الله عليه وسلم في خميصة لها أعلام فقال: “شغلتني أعلام هذه، اذهبوا بها إلى أبي جهم وأتوني بانبجانية”.

– واته‌: له‌ عائیشه‌وه‌ (رضی الله عنها) هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌به‌رگێكی ڕه‌نگاو ڕه‌نگدا نوێژی ده‌كرد، كاتێك له‌ نوێژه‌كه‌ی بوویه‌وه‌ فه‌رمووی: (ئه‌م به‌رگه‌ به‌رنه‌وه‌ بۆ ئه‌بو جه‌هم و به‌رگێكی ساده‌ بۆمن بهێنن، چونكه‌ خه‌یاڵی بردم له‌ نوێژدا).

915ـ حدثنا عبيد الله بن معاذ، ثنا أبي، ثنا عبد الرحمن يعني ابن أبي الزناد قال: سمعت هشاماً يحدث عن أبيه، عن عائشة بهذا الخبر قال:
وأخذ كردياً كان لأبي جهمٍ فقيل: يارسول الله، الخميصة كانت خيراً من الكرديّ.

– واته‌: له‌ عائیشه‌وه‌ (رضی الله عنها) ئه‌م هه‌واڵه‌ هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: به‌رگێكی كوردی وه‌رگرت له‌ ئه‌بو جه‌هم، وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌رگه‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كه‌ له‌م كوردیه‌ باشتر بوو.

168- باسی روخسه‌ت له‌مه‌دا : باب الرخصة فی ذلك.

916ـ حدثنا الربيع بن نافع، ثنا معاوية يعني ابن سلام عن زيد أنه سمع أبا سلام قال: حدثني السلوليّ [هو أبو كبشة] عن سهل بن الحنظلية قال:
ثوب بالصلاة يعني صلاة الصبح فجعل رسول الله صلى الله عليه وسلم يصلي وهو يلتفت إلى الشعب.
قال أبو داود: وكان أرسل فارساً إلى الشعب من الليل يحرس.

– واته‌: له‌ سه‌هلی كوڕی (حنظلیة)ه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: قامه‌ت ده‌كرا بۆ نوێژ _ واته بۆ نوێژی به‌یانی_ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژی ده‌كرد ئاوڕی ده‌دایه‌وه‌ به‌ره‌و شیوه‌كه‌.

ئه‌بو داود ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) سوارێكی ناردبوو بۆ شیوه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی بكات له‌شه‌ودا.

169-باسی كردنی كارێك له‌ نوێژ‌دا: باب العمل فی الصلاة.

917ـ حدثنا القعنبي، ثنا مالك، عن عامر بن عبد الله بن الزبير، عن عمرو بن سليم، عن أبي قتادة
أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان يصلي وهو حاملٌ أمامة بنت زينب بنت رسول الله صلى الله عليه وسلم فإِذا سجد وضعها، وإذا قام حملها.

– واته‌: له‌ ئه‌بو قه‌تاده‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژی ده‌كرد (أمامة)ی كچی زه‌ینه‌بی كچی خۆی به‌سه‌ر شانه‌وه‌ بوو كاتێ كه‌ سه‌جده‌ی ده‌برد دایده‌نا، كاتێكیش كه‌ هه‌ڵئه‌سایه‌وه‌ هه‌ڵی ده‌گرت.

918ـ حدثنا قتيبة يعني ابن سعيد ثنا الليث، عن سعيد بن أبي سعيد، عن عمرو بن سليم الزرقي أنه سمع أبا قتادة يقول:
بينا نحن في المسجد جلوس خرج علينا رسول الله صلى الله عليه وسلم يحمل أمامة بنت أبي العاص بن الربيع، وأمها زينب بنت رسول الله صلى الله عليه وسلم وهي صبية يحملها على عاتقه، فصلى رسول الله صلى الله عليه وسلم وهي على عاتقه: يضعها إذا ركع، ويعيدها إذا قام، حتى قضى صلاته، يفعل ذلك بها.

– واته‌: له‌ عه‌مری كوڕی سوله‌یمی زوره‌قیه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ له‌ ئه‌بو قه‌تاده‌ی بیستووه‌ وتویه‌تی: ئێمه‌ له‌ مزگه‌وتدا دانیشتبووین پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌ ژوره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ناومان له‌وكاته‌دا (أمامة)ی كچی ئه‌بو (عاص)ی كوڕی ڕه‌بیع كه‌ منداڵ بوو به‌سه‌ر شانیه‌وه‌ بوو _ دایكی (أمامة)ش زه‌ینه‌بی كچی خۆی بوو_ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژی كرد ئه‌ویش به‌سه‌ر شانیه‌وه‌ بوو كاتێ كه‌ ده‌چووه‌ ڕكوعه‌وه‌ دایده‌نا، كاتێكیش كه‌ هه‌ڵئه‌سایه‌وه‌ هه‌ڵی ده‌گرته‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ی كرد هه‌تا له‌ نوێژه‌كه‌ی بویه‌وه‌.

919ـ حدثنا محمد بن سلمة المرادي، ثنا ابن وهب، عن مخرمة، عن أبيه، عن عمرو بن سليم الزرقي قال: سمعت أبا قتادة الأنصاريّ يقول:رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يصلي للناس وأمامة بنت أبي العاص على عنقهِ، فإِذا سجد وضعها.
قال أبو داود: لم يسمع مخرمة من أبيه إلا حديثاً واحداً.

– واته‌: له‌ عه‌مری كوڕی سوله‌یمی زوره‌قیه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ وتویه‌تی: له‌ ئه‌بو قه‌تاده‌ی (أنصاری)م بیستووه‌ ده‌یوت: پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله علیه وسلم) بینی به‌رنوێژی ده‌كرد بۆ خه‌ڵك (أمامة)ی كچی ئه‌بو (عاص) به‌سه‌ر ملیه‌وه‌ بوو كاتێ كه‌ سه‌جده‌ی ده‌برد دایده‌نا.

ئه‌بو داود ده‌ڵێت: مه‌خره‌مه‌ ڕاوی فه‌رمووده‌كه‌ ته‌نها یه‌ك فه‌رمووده‌ی له‌ باوكی بیستووه‌.

920ـ حدثنا يحيى بن خلف، ثنا عبد الأعلى، ثنا محمد يعني ابن إسحاق عن سعيد بن أبي سعيد المقبري، عن عمرو بن سليم الزرقي، عن أبي قتادة صاحب رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:
بينما نحن ننتظر رسول الله صلى الله عليه وسلم للصلاة في الظهر أو العصر، وقد دعاه بلال للصلاة، إذ خرج إلينا وأمامة بنت أبي العاص بنت ابنته على عنقه، فقام رسول الله صلى الله عليه وسلم في مصلاه، وقمنا خلفه، وهي في مكانها الذي هي فيه قال: فكبر فكبرنا قال: حتى إذا أراد رسول الله صلى الله عليه وسلم أن يركع أخذها فوضعها، ثم ركع وسجد، حتى إذا فرغ من سجوده ثم قام أخذها فردها في مكانها، فما زال رسول الله صلى الله عليه وسلم يصنع بها ذلك في كل ركعةٍ حتى فرغ من صلاته صلى الله عليه وسلم.

(ضعيف).

921ـ حدثنا مسلم بن إبراهيم، ثنا علي بن المبارك، عن يحيى بن أبي كثير عن ضمضم بن جوس عن أبي هريرة قال:
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: “اقتلوا الأسودين في الصلاة: الحية والعقرب”.

– واته‌: له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ هاتوو، كه‌ وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: دوو ڕه‌شه‌كان بكوژن له‌ نوێژدا، دووپشك و مار.

922ـ حدثنا أحمد بن حنبل ومسدد، وهذا لفظه، قال: ثنا بشر يعني ابن المفضل ثنا برد، عن الزهري، عن عروة بن الزبير، عن عائشة قالت:
كان رسول الله صلى الله عليه وسلم، قال أحمد: يصلي والبابُ عليه مغلقٌ، فجئت فاستفتحت قال أحمد: فمشى ففتح لي، ثم رجع إلى مصلاه وذكر أن الباب كان في القبلة.

– واته‌: له‌ عوروه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ عائیشه‌ (رضی الله عنها) وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) _ نوێژی ده‌كرد_ ئه‌حمه‌د وتی: ده‌رگاكه‌ به‌ روویدا داخرابوو له‌ ده‌رگام دا_ ئه‌حمه‌د وتی هات_ ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌، پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ جێگای خۆی، له‌ عوروه‌ گێڕایه‌وه‌ كه‌ ده‌رگای لای قیبله‌وه‌ بووه‌.

پێشنیارکراو

بۆچی دوعاكانمان گیرا نابێت ؟

بۆچی دوعاكانمان گیرا نابێت؟

سەرەڕای ئەوەی موسوڵمانان دوعاو نزاو پاڕانەوەی زۆر دەكەن، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی دوعاكانیان لە ئێستادا …