دەستپێک / جۆراوجۆر / مافى موسڵمان لەسەر موسڵمان.

مافى موسڵمان لەسەر موسڵمان.

پاش ئەوەى کە یەکترمان خۆش ویست  لەپێناو خودا وە بوین بەبراى یەکتر ئەوا چەندمافێک دەکەوێتە نێوانمان.

مافى موسڵمان لەسەر موسڵمان( النصرة و المودة و الزیارة والسلام و حمایة العرض ……)

(سەرخستنى , خۆشەویستى , سەردانکردنى , وە سلاولێکردنى , وە شەرەف وناموسى بپارێزیت…..).

ئێمە تەنها دوو ماف باس دەکەین:-

یەکەم :- المودة (خۆشەویستى) ئەم مافە تەنها لەنێوان موسڵمانانە نابێ خۆشەویستیت هەبێت بەرامبەر بەکافر و فاسق وەک موسڵمان لەبەر ئەوەى موسڵمان براى موسڵمانە (کافرو مونافق) نابن بەبراى موسڵمان ئەم خۆشەویستە تەها لەنێوان موسڵمانە بۆیە ئەوەى بۆخۆت پێ خۆشە دەبێ بۆبراى موسڵمانت پێخۆشبێت .

(قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم) : لایؤمن أحدکم حتى یحب لأخیه مایحب لنفسه).متفق علیه.

دووەم:- النصرة (سەرخستن) سەرخستنى براى موسلمانت واجبە ئەگەر ئەم موسڵمانە هەرکەسێ بێ و لەهەر هۆزو نەتەوەو لەهەر خاکێک بێت دەبێ لەکاتى پێویست وکاتو ساتى پێویست پشتگیرى بکەیت و سەرى بخەیت ئەگەر هاتوو یەکێ لەئاستیدا مافى خوارد جا ئەم مافە جەستەى بێ یان ماددى بێت یان ناوزراندن بێت یان هەرجۆرە ستەمێک بێت.

(قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم) : (ما من امرئ يخذل امرأ مسلما في موضع تنتهك فيه حرمته وينتقص فيه من عرضه إلا خذله الله في موطن يحب فيه نصرته وما من امرئ ينصر مسلمافي موضع ينتقص فيه من عرضه وينتهك فيه من حرمته إلا نصره الله في موطن يحب نصرته) الحديث رواه أبو داود .

هەرموسڵمانێک پشتى موسڵمانێک بەردات لەجێگەیەکدا کە سوکایەتى بەئابروى بکرێت ئەوا خواى گەورەش واز لەو دەهێنێت لە جێگەیەکدا کە پێویستى بە پشتگیری بێت , هیچ موسڵمانێکیش نیە پشتگیری موسڵمانێک بکات لەجێگەیەکدا کەسوکایەتى بەئابروى بکرێت کەخواى گەورەش پشتگیرى نەکات لەجێگەیەک پێویستى بە پشتگیرى بێت.

(قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم)” انصر أخاك ظالما أو مظلوما إن يك ظالمافاردده عن ظلمه وإن يك مظلوما فانصره “صحیح جامع الصغیر.

پشتگیرى براکەت بکە ئەگەر ستەم کاربێت یان ستەم لێکراوبێت , جائەگەر ستەمکاربێت مەهێڵە ستەم بکات وەئەگەر ستەملێکراوبیت پشتگیرى بکە.

(قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : من نصر أخاه بظهر الغيب نصره الله في الدنيا والآخرة) صحيح جامع الصغير.

هەرکەسێک لەپاشەملە بەرگرى لەبراکەى بکات خواى گەورە لەدونیا و قیامەت پشتگیرى لێدەکات.

(قال رسول الله صلى الله عليه وسلم “المسلم أخو المسلم لا يظلمه ولا يسلِمُه، ومن كان في حاجة أخيه كان الله في حاجته، ومن فرج عن مسلم كربة من كرب الدنيا فرج الله عنه كربة من كرب يوم القيامة، ومن ستر على مسلم ستره الله في الدنيا والآخرة) صحيح جامع الصغير.

موسڵمان براى موسڵمانە نەستەمى لێدەکات  نە زەلیلى دەکات هەرکەسیش بەدەم پێویستى برایەکیەوە بێت خواى گەورە بەدەم پێویستى ئەوەوەدێت هەرکەسێ دەروێک لەموسڵمان بکاتەوە خواى گەورە دەروێکى لەتەنگانەکانى رۆژى قیامەتى بۆدەکاتەوە یان موسڵمانێک پۆشتەبکات خواى گەورە رۆژى قیامەت پۆشتەى دەکات.

(يقول النبي – صلى الله عليه وسلم -: (المؤمن للمؤمن كالبنيان يشد بعضه بعضاوشبك بين أصابعه).

موسڵمان لەناو کۆمەڵگاى ئیسلامیدا ئەندامە وەک چۆن لەجەستە ئەندام هەیە ئەگەر ئەندامێکى جەستە توشى ئازارهات ئەوا هەموو جەستە هەست بەم ئازارەدەکات بۆیەدەبێ کۆمەڵگاى ئیسلامى وەک ئەم جەستەهەست بەئازارەکانى یەکەیەکەى ئەندامانى بکات.

بۆئەوەى ببیتە ئەندامێکى چالاکى کۆمەڵگاى ئیسلامى ئەوادەبێ ئەومافانە جێ بەجێ بکەین کەلەسەرمانە بەرامبەر بەیەکتر ویەکترى تەواوبکەین بۆئەوەى نەچینەدەرەوەى کۆمەڵگاى ئیسلامى هەربەناو موسلمان نەبین بەلکو بەکردەوەش بسەلمێنین.

لەکۆتایدا

قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم) “علیکم باصطناع المعروف فإنه يمنع مصارع السوء…” صحیح جامع الصغیر.

واتە : لەسەرتانە چاکە درووست بکەن , چونکە دەتان پارێزێت لە تیاچوون.

پێشنیارکراو

گەشبینی لە ژیاندا هۆکاری خۆشبەختییە

گەشبینی لە ژیاندا هۆکاری خۆشبەختییە

مرۆڤی بڕوادار هەمیشە ئومێدەوارو دڵخۆشە، لە پەروەردگاری خۆی زۆر ڕادەبینێ، بۆیە بەو پەڕی هیوا و …