دەستپێک / جۆراوجۆر / خۆشەویستى پێش زەواج یان دوایى؟

خۆشەویستى پێش زەواج یان دوایى؟

ئایا ژیانى هاوسەرى بەخۆشەویستى دروست بێت باشتر و سەرکەوتوو تر نیە؟

مەرج نیە هەر ژیانى هاوسەریەک بەخۆشەویستى دروست بوبێت باشترە و سەرکەوتووترە لەبەر دوو هۆ:-

یەکەم : ئەوەى ئێستا بەناوى خۆشەویستى دەکرێت بە گوناه و تاوان دەست پێدەکات , کە نامە گۆڕینەوە و گۆرینەوەى ووشەى عاتیفى و گۆرینەوەى وێنە و مانەوە بەتەنها لەگەڵ یەک و دەست بازى کردن و …..هتد.

کە هەموو کەسێکى نەفامیش دەزانێت ئەم کارانە حەرامە هەر شتێکیش سەرەتاکەى بەحەڕام دەست پێ بکات ئەوە سەرکەوتوو نابێت و کۆتایەکەى بەخراپە دەبێت.

دووەم: متمانە لەنێوانیان نامێنێت ئەوەش سەردەکێشێت بۆ هەڵوەشاندنەوەى خیزان , چونکە پیاوەکە دەبینێت ئەو ئافراتە خیانەت و درۆى لەگەڵ باوک و دایکى کردووە کاتێک مەوعیدیان هەبووە و هاتۆتە لاى , ئەى چۆن درۆ لەگەڵ ئەو ناکات , پاشان ئەو شتانەى بیر دێتەوە کە لەگەڵى ئەنجام داوە , ئەوکات وا دادەنێت خیزانەکەى لەگەڵ هەموو کەسێک وایە , ژن و مێردیش ئەگەر متمانەیان لەنێوان نەبوو ئەوە سەرکەوتوو نابن و ئەگەر لەیەکیش جیانەبنەوە ئەوە بەردەوام شەڕ و هەرایان دەبێت.

(اسماعیل عبدالبارى) مامۆستاى کۆمەڵ ناسى توێژینەوەیەکى لەسەر (1500) خێزان ئەنجامدا بۆى دەرکەوت (75%)ى ئەو خێزانانەى بە خۆشەویستى پێک هاتووە ئەوە سەرەنجامى بەتەلاق کۆتاى هاتووە , بەڵام ڕێژەى تەلاق لەناو ئەو خیزانانەى بە خۆشەویستى پێک نەهاتووە رێژەى تەلاق (5%)ە.

(سول جور) زانایەکى کۆمەڵ ناسی فەرەنسیە توێژینەوەیەکى لەو بارەیەوە کرد ئەنجامەکەى بەم شێوەیە بوو:
ئەو خیزانانە سەرکەوتوو دەبن کەپێشتر خۆشەویستیان نەکردووە لە (85%)ى ئەو خێزانانە سەرکەوتوو نابن کەبە خۆشەویستى پێک هاتووە.

(د.خدیجە علوى) مامۆستاى کۆمەلایەتى دەلێت : زۆربەى ئەو خێزانانەى بەناو خۆشەویستى دروست بوونە فەشەل دێنن , چونکە هەر لەسەرەتاوە لەسەر خەیاڵات ئەو خێزانەیان پێک هێناوە.

پرۆفیسۆر(سیندى هازان) لە زانکۆى کۆرنیل لە نیۆرک لەساڵى 1997 دیراسەى لەسەر (5000) ژن و پیاو کردووە کەسەر بە (37) کلتورى جیاوازن لە جیهان , دیراسەکە بریتى بوو لە کۆمەلێک تاقى کردنەوەى بایلۆژى ودەروونى , ئەنجامەکەش ئەوەبوو کە هیچ ئەوینێک ناتوانێت بە بەردەوامى ژیان بمێنێتەوە .

جابۆیە مرۆڤى ژیر خۆى بپارێزێت لە خۆشەویستى باشە چونکە (95%)ى پەیوەندیەکان بە زەواج کۆتاى نایەت , کەواتە دڵى کچ بریندار دەبێت و ئەشکێت , ئەگەر کورەکە تووشى ئازارى دەروونى بێت ئەى کچەکە چۆن دەبێت؟

چونکە سورشتى ئافرەت وایە دەرون و نەفسیەتى دەشکێت کاتێک پەیوەندیەکەى فەشەڵ دەهێنێت.

وەرگیراوە لە پەرتووکى (خۆشەویستى : خویندنەوەیەکى شەرعیانەو سەردەمیانە) .

نوسینى : م.فەرمان عزیز نەجار.

پێشنیارکراو

مانگى رەمەزان

چەند پلانێك بۆ بەڕێكردنى مانگى ڕەمەزان بەجوانترین شێوە

بسم الله الرحمن الرحيم : موسوڵمانانى بەڕێز وا ئەمساڵیش ڕەمەزانى پیرۆز بوو بە میوانمان، هەموشمان …