دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چاکسازى خێزان لەچى دەست پێدەکات و لەکوێ کۆتایى دێ؟

چاکسازى خێزان لەچى دەست پێدەکات و لەکوێ کۆتایى دێ؟

بۆچى چاکسازى لە خێزاندا بکرێت؟

ئەگەر خێزان چاک بوو ئەوا گۆمەڵگا چاک دەبێت لەبەرئەوەى کۆمەڵگا پێک هاتوە لە خێزانەکان ئەگەر خێزانەکان خراپ بوون ئەوا کۆمەڵگا بەرەو خراپە و لێکترازان و گەندەڵى جۆراوجۆر دەچێت.

لە ئاینى ئیسلام زۆرگرنگى دراوە بە خێزان لەرووى ( بەزەیى و رەوشت بەرزى و هەڵسوکەوتى باش ….).

وە چاکسازى خێزان هەمە جۆرە وەک ( ژیانى ژن و مێرد وە پەیوەندى باوک و کور وە پەیوەندى دایک و کچ وە رەوشتە بەرزەکان).

ئەو هۆکارانەى دەبنە مایەى چاکسازى لەخێزاندا:-

یەکەم: پاراستنى تاکەکانى خێزان لەسزاى خودا هەروەک چۆن خودا دەفەرموێت: (ياأيها الذين آمنوا قوا أنفسكم وأهليكم نارا.…..) التحریم :6.

واتە: (ئه‌ی ئه‌و کاسانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و که‌سوکارتان بپارێزن له ئاگرێك که سووته‌مه‌نیه‌که‌ی خه‌ڵکی و به‌رده‌، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و دۆزه‌خ و ئاگره‌، جۆره فریشته‌یه‌کن که زۆر دڵڕه‌ق و توندو تیژن، نافه‌رمانی خوا ناکه‌ن له هیچ شتێکدا که فه‌رمانیان پێ بدات و هه‌رچی فه‌رمانێکیان پێ بدرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌).

دووەم: بەرپرسیارەتى سەرۆک خێزان بەرامبەر بە خودا لەرۆژى قیامەت هەروەک چۆن پیغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ” إن الله سائل كل راع عما استرعاه حفظ أم ضيع حتى يسأل الرجل عن أهل بيته” صحيح أخرجه ابن حبان.

سێهەم: گرنگى دان بە خێزان : ئەوە ئامرازێکى گرنگە بۆ دروست کردنى کۆمەڵگایەکى بەهێزو پابەند بەشەرعى خودا دروست دەبێت وە خۆراگر دەبن بەرامبەر بە دوژمنەکانى خودا وە چاکە بلاوو دەکەنەوە وە رێگرى لە خراپە بلاو بونەوە دەکەن.

لەخێزانى چاکدا پایەکانى چاکسازى دروست دەبن وەک : بانگخوازى پێشەنگ و زانست خواز و دایکى پەروەردەکار و چاکخوازانى تر….

چاکسازى خێزان لە دەورى دوو شت دەسورێنەوە:-

یەکەم : بەدەستهێنانى چاکەکارى.

دووەم: بەربەست دروست کردن لەبەردەم گەندەڵکارى ئەویش بەلابردنى قەدەغەکراوەکان ئەمەش بەم خالانەى بەدەست دێت.

أ: هەڵبژاردنى ئافرەتێکى باش بۆ هاوسەرى ژیانت: لەسەر موسڵمان پێویستە ئافرەتێکى موسڵمان بۆ هاوژینى خۆى هەلبژێرێت بۆ ئەوەى بزانێت مافى خودا چیە و مافى مێرد چیە مافى منداڵ چیە لەبەر ئەوەى ئافرەت یەکێکە لە پایەگرنگەکانى خێزان.

پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت(ليتخذ أحدكم قلبا شاكرا، ولسانا ذاكرا، وزوجة تعينه على أمر الآخرة ) [رواه أحمد: 22490، وابن ماجه: 1856، وهوحديث صحيح، صححه الألباني في صحيح ابن ماجه: 1505].

وەلەفەرمودەیەکى تر دەفەرموێت (صلى الله علیه وسلم) : وزوجة صالحة تعينك على أمر دنياك ودينك ، خير ما أكتنز الناس . رواه بیهقى في (الشعب الايمان).

دايك یەکەم قوتابخانەیە بۆ نەوەکانى داهاتوو ئەگەر دایک چاکە خوازبوو ئەوا منداڵەکان چاکە خواز و باوەر داردەبن.

لەبەرامبەر ئەمەشدا بۆ گەنجان و پیاوان دەبێ رەچاوى ئەخلاق و رەوشت و ئیمانى بکرێت کاتێک یەکێ دێتە داخوازى بۆ یەکێ لە مەحرەمەکانت هەروەک پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت : (إذا خطب إليكم من ترضون دينه وخلقه فزوجوه إلا تفعلوه تكن فتنة في الأرض وفساد عريض) رواه الترمذي.

ئافرەتى باش لەگەڵ پیاوى باش ماڵێکى باش پێک دەهێنن (والبلد الطيب يخرج نباته بإذن ربه والذي خبث لا يخرج إلا نكدا)الاعراف :58.

واتە: وڵاتی به‌پیت و چاک و ئاوه‌دان، دارو دره‌خت و ڕووه‌کی تێدا ده‌ڕوێت به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئه‌وه‌ش که زۆنگ و پیس و بێ که‌ڵک بێت، شتی بێ سوود و بێ فه‌ڕ نه‌بێت، هیچی لێ په‌یدا نابێت.

ب : چاک کردنى ئافرەت : ئەبێ ئەوراستیە بزانیت کە هیدایەت لەلایەن خوداوەیە هەرخودایە کەسەکان هیدایەت دەدات هەروەک دەفەرموێت : (وزكريا إذ نادى ربه رب لا تذرني فردا وأنت خير الوارثين # فاستجبنا له ووهبنا له يحيى وأصلحنا له زوجه إنهم كانوا يسارعون في الخيرات ويدعوننا رغبا ورهبا وكانوا لنا خاشعين ( 90 )) الانبیاء :89-90.

واتە : یادی (زکریا) ش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری بردو وتی: په‌روه‌ردگارا؛ من به ته‌نهای مه‌هێڵه‌ره‌وه (نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه‌) تۆیش چاکترین زاتێکی له پاش من و هه‌موو مردوویه‌ک ده‌مێنیته‌وه‌,ئینجا ئێمه نزاکه‌یمان گیرا کردو (یحیی)مان پێبه‌خشی، هاوسه‌ره‌که‌شیمان بۆ چاککرد .

لەم دوو ئایەتە بۆمان دەردەکەوێت کە هیدایەت و چاک کردنى کەسەکان لەدەست خودایە چى لەرووى جەستەى بێت یان ئیمان.

ئامرازەکانى چاکسازى خێزانت چەند ئامرازێکە دەبێ بیگریتەبەر:

*دەبێ چاودێرى بکەیت بۆ پەرستنى خودا بەراست و دروستى.

*هەوڵدان بۆ بەستنەوەى بەخوداوە لەرێگەى رۆژ و نوێژ و بەخشین و خوێندنەوەى قورئان و زیکرەکان .

*هەوڵدان بۆ ئەوەى برادەرى باشى لە ئافرەتانى باشى هەبێت وە دورخستنەوەى لەهاوڕێى خراپ.

ت : فێرکردنى تاکەکانى خێزان لەرووى زانستى شەرعیەوە:

ئەم ئەرکە لەسەر سەرۆک خێزانە دەبێ چاودێرى خێزان بکات بۆ ئەوەى تاکەکانى خێزانەکە فێرى ئەوەببن کە فەرمان بەچاکەو رێگرى لەخراپە بکەن وە تاکەکانى خێزان فێرى زانستى شەرعی و فەرموودە و تەفسیرى قورانیان ببن.

ج: چاکسازى لەرووى منداڵەوە: دەبێ سەرۆک خێزان مندالەکانى هەرلەسەرەتاى تەمەنیان دەبێ فێرى بیروباوەرى ئیسلامیان بکات لەروى (پایەکان و فەرزەکان و خۆرەوشت و قورئان لەبەرکردن) , هەروەک چۆن پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) بە کورەمامەکەى کەئەوکات مندال بووە عبدالله ى کورى عباس (رضى الله عنهما) دەفەرموێت (يا غلام إني أعلمك كلمات احفظ الله يحفظك احفظ الله تجده تجاهك إذا سالت فسال الله وإذا استعنت فاستعن بالله واعلم أن الأمة لم اجتمعت على أن ينفعوك بشيء لم ينفعوك إلا بشيء قد كتبه الله لك وان اجتمعوا على أن يضروك بشيء لم يضروك إلا بشيء قد كتبه الله عليك رفعت الأقلام وجفت الصحف).رواه الترمذي .

وە دەبێ مندالەکان رابهێندرێن بۆکردنى نوێژ لەتەمنى 7 حەوت ساڵى وە هەروەها کچ وکور جیابکرێنەوە لەکاتى خەوتن بەبەڵگەى ئەم فەرمودەیە((مروا أولادكم بالصلاة وهم أبناء سبع سنين، واضربوهم عليها وهم أبناء عشْر، وفرقوا بينهم في المضاجع))؛ رواه أحمد وأبو داود

وە مندالى کچ رابهێندرێت بۆ ئەوەى حیجاب بپۆشێت و فێرى شەرم و حەیاى بکات هەر لەتەمەنى منداڵى بۆ ئەوەى ئامادەبێت بۆ کاتى گەورەبوون.

سەرۆک خێزان بەرپرسە لە مندالەکانى بەتایبەت جڵ وبەرگى کچ نابێ وەک جلى کوران بێت وە لەبەریان بکات وە خۆى بچوێنێ بە کور.

سەرۆک خێزان دەبێ چاودێرى منداڵەکانى بکات لەکاتى چونەدەرەوەى بۆ لاى دراوسێ و کۆڵان نەوەک توشى هاورێى خراپ بێت تاکو فێرى قسەو گوفتارى ناشرین نەبن و هەڵسوکەوتى ئەوان ئەگەر خراپ بوون وەرنەگرن دەبێ بیان کاتە هاورێی منداڵى چاک وباش.

ح: چاکسازى موسڵمان بۆ نەفسى خۆى: دەبێ مرۆڤ ببێتە پێشەنگ بەتایبەت دایک وباوک ئەگەر هەلسوکەوتیان باش نەبێ چۆن بتوانن کاریگەریان لەسەر منداڵەکان هەبێت کە چاکەخواز و چاکسازبن بۆ یە باشترین پەروەردە کردەوەى خۆتە کە مندالەکانت چاوت لێبکەن.

(….وأصلح لي في ذريتي إني تبت إليك وإني من المسلمين) الاحقاف :15.

هەردەم لەخودا بپارێوە بۆ خۆت و منداڵەکانت بۆ چاکسازى.

خ: لابردنى قەدەغەکراوەکان لەناو خانەوادە : دەبێ سەرۆک خێزان ئەوشتانە لەناو ماڵیدا لاببات کە دەبنە هۆى لەناوچون و هەڵوەشانەوەى خێزان و تورەبوونى خودا.

وەدەبێ چاودێرى مندالەکانى بکات کاتێک لەتەمنى هەرزەکاریدان و ناوەناوە پشکنین بکات بزانێت بۆ کوێ دەچن و چى لەناو جانتاکانیان هەیە یان لە ژوورى نوستنیان چى هەیە .

ئەگەر سەرۆک خێزان منداڵەکانى فەرامۆشکرد ئەوە نابێ چاوەڕى چاکەیان لێبکات وە بەدەستى خۆى بە هیلاکیان دەبات و نابنە پالپشت بۆى لە رووى دین ودوونیا , ئەگەر منداڵ زانى باوکیان یان دایکیان کەم تەرخەمن لەئاستیان ئەوە ئەوانیش بە کەیفى خۆیان رێچکەى ژیانیان دەگرن لەکۆتاى چیان بوێت هەر ئەوە دەکەن , بۆ یە ئەگەر سەرۆک خێزان بیەوێت تاکەکانى خێزانەکەى کۆنترۆل بکات دەبێ بەشێوازێک بێت کە تاکەکانى خێزان هەستى پی نەکەن کە چاودێریان دەکات وە دەبێت بەشیوازێک بێت کە بێزاریان نەکات و شیوازێکى چاکخوازانەبێت و پشت بەخودا ببەستێت و نەوەک بەشیوازێک بێت بەخراپە بشکێتەوە بەسەرى .

بەرێوەبەر

پێشنیارکراو

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

١ــ پیویستە ڕەفیق وهاوڕێکەت لەخوا ترس وخوا ناس بێت بێگومان لە هاوڕێیتی و خۆشەویستنی نێوان …