کاتێک قورئانى پیرۆز باس لە کاریگەرى شوێنەوارە خراپەکانى عەرەق و قومار ئەکا بەروون و ئاشکرایى دەرى دەبڕێ کە گرنگترین ئەو کاریگەرییانە بریتى یە لەوەى دوژمنایەتى و رق و کینە دەخاتە نیوان خەڵکى یەوە , بەرگرى و رێگرى دەکا لەیادى خواو نوێژ پەرستنەکانى تر , بەڵکو لەهەموو چاکەیەک , چونکە ویستى مرۆڤ تووشى پەکەوتەی وئیفلیجى دەکات و عەقل و ژیرى سر دەکات , بەشێوەیەک گێژو وێژى دەکا لە فیکرو بۆچوونى دروست , خواى پەروەردگار فەرموویەتى: ( إنما يريد الشيطان أن يوقع بينكم العداوة والبغضاء في الخمر والميسر ويصدكم عن ذكر الله وعن الصلاة فهل أنتم منتهون ( 91 )) المائدة :90-91.
واتە: ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه دڵنیابن که عهرهق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سهربڕاو بۆ غهیری خوا لهو شوێنانهی که خهڵک بهپیرۆزی داناوه نهک ئیسلام، بورج حهرام و حهڵاڵ زانین بههۆی ههڵدانی زارهوه ئهمانه ههرپیسن و لهکاروکردهوهی شهیتانن، کهواته ئێوهش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئهوهی سهرفرازیی و بهختهوهریی بهدهست بهێنن (له ههردوو جیهاندا).
( 91 ) بهڕاستی شهیتان ههر دهیهوێت له ڕێگهی عهرهق و قومارهوه دوژمنایهتی و بوغزو کینه بخاته نێوانتانهوه و لهیادکردنی خوا و ناوه پیرۆزهکانی وێڵتان بکات، ههروهها سست و تهمهڵتان بکات له ئهنجامدانی نوێژهکان به شێنهیی، ئایا ئیتر بهس نیه؟ ئایا کۆڵ نادهن؟! (جا ههر که ئهم ئایهته پیرۆزه هاته خوارهوه، جاڕ درا به ناو شاری مهدینهدا که عهرهق حهرام کراوه، ئهوسا ئیمانداران قهڕابه و گۆزه و دیزه و ههرچی عهرهقی تیادا بوو ڕشتیانه کۆڵان).
ئامارە زانستیەکان تەئکید لەم راستى یە قورئانیە دەکەنەوە دەرى دەخەن کە عەرەق چ رۆلێکى هەیە لە وروژاندنى گیانى دوژمنکارى لە لاى مرۆڤ و چ رۆلێکى هەیە لەبەرز بونەوەى رادەکانى تاوانکارى .
تەنانەت عەرەق بۆتە مەترسیەکى راستەقینە کە هەرەشە لە سەلامەتى مرۆڤ دەکا لەکۆمەڵگا جیاوازەکاندا , عەرەق بەهەمان شێوەى قومار تورەیی تاکەکان دەوروژێنێ و پالنەرە دوژمنکارى یەکانیان دەبزوێنێ و چەند گرفت لە نێوان خەڵکى بەرپا دەکا , تاکەکانى خێزان پەرتەوازە دەکا.
شوێنەوارەکانى عەرەق لەسەر ئافرەت:
پێش هەموو شتێ ئافرەت مرۆڤە لەزۆرینەى خەم و کاروبارەکانیدا هاوبەشى پیاوە , ئەوکاریگەری یە خراپانەى عەرەق کە هەیەتى بەسەر ئافرەتاندا پیادە دەبێ هەروەک بەسەر پیاوانیش دا پیادە دەبێ , عەرەق تێکشکێنەرى تەندروستى جەستیی و دەرونى یەو لە کارخەرى ژیری یە , پالنەرە تاوانکارى و دەست دریژى کاریەکانە.
لەگەڵ هەموو ئەوانەد ئافرەت بەداخەوە بەشى هەرەگەورەى زیانەکانى عەرق وپاشماوە زەرەرمەندیەکانى بەردەکەوێ , چى لەرووى دەستدرێژى کردنەسەرى بەزۆرى (الاغتصاب) لەلایەن پیاوانەوە , یان ماف خواردنى لەلایەن مێردە عەرق خۆرەکان , یان ئەوئافرەتانەى خۆیان تووشى مەی خواردنەوە بوون دەبنە نێچیرى ئاسان بۆ بەکارهێنانیان لەروى سێکسى و کارى خراپ , وە ئەوئافرەتانەى ئالودەى عەرەق خواردنەوەبوون ئەوا کاریگەرى خراپى لەسەر (رەحم) مندالدانى خۆى دروست دەکات بەتایبەت ئەوکاتەى کە دوگیانە ئەومندالەى لەناو زگیدایە ئەوا تووشى چەندین گرفت و گەشەنەسەندن دەبێ وەکاتێک لەدایکیش ببێ ئەوا بەتندروستیەکى باش لەدایک نابێت .
ئەو ئافرەتەى شووى کردووە بەپێاویکى عەرق خۆر , وردەوردە رووەوپشت هەلکردن لەپەیوەندى هاوسەرگیرى لەگەڵ پیاوەکەیدا هەنگاو دەنێ و بەدەم حەزەکانیەوە ناچێ , هەندێ لەوانەش بەرەنجامى ئەو ناهەموارى یەیەکە پیاو لە ئەداى سێکسیدا بەدەستیەوە دەنالێنێ هەندێکیشى لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە ئافرەت لە عەرەق و بۆنەکەى دوور دەکەوێتەوە یا بەهۆى کاریگەرى عەرەقە لەسەر رەفتارى پیاوەکە , بەمەش ئافرەت هەستى پەیوەستى و سۆز وحەزى بەرامبەر پیاوەکەى لەدەست دەدات.
عەرەق هۆکارێکى سەرەکیە بۆ ئەوەى تووشى لاوازى سێکسى ببیت بەرامبەر بە خێزانەکەت نەتوانى مافى ئافەرتەکەت بدەیت چونکى عەرق وا لەپیاو دەکات هەستى سوزو ئەویندارى کەم ببێتەوە و تووشى لاوازى سیکسى ببێت هەنگاو بەهەنگاو بەروە ئەوەدەچیت کە پیاوەتى خۆت لەدەست بدەیت و نەتوانى وەک کەسێکى ئاسای رەفتار بکەیت.
سود وەرگیراوە لە کتێبى : المرأةأزمة الهوية وتحديات المستقبل. د.إحسان الأمين.