فیردەوس چۆن بەدەست دێت بەم حەوت شتە ئەگەر جێ بەجێیان بکەیت ئەوا دەبیتە میراتگرى فیردەوس ئاسانە بۆکەسێک ئەگەر هەوڵ بدات:
(ئیمان , ملکەچى , خۆپاراستن لە زۆربڵێى , دەرکردنى زەکات , داوێن پاکى , ئەمانەت پارێزى , کردنى پێنج نوێژ)
قد أفلح المؤمنون ( 1 ) الذين هم في صلاتهم خاشعون ( 2 ) والذين هم عن اللغو معرضون ( 3 ) والذين هم للزكاة فاعلون ( 4 ) والذين هم لفروجهم حافظون ( 5 ) إلا على أزواجهم أو ما ملكت أيمانهم فإنهم غير ملومين ( 6 ) فمن ابتغى ورا‌ء ذلك فأولئك هم العادون ( 7 ) والذين هم لأماناتهم وعهدهم راعون ( 8 ) والذين هم على صلواتهم يحافظون (9) أولئك هم الوارثون ( 10 ) الذين يرثون الفردوس هم فيها خالدون ( 11 ) .
( 1 ) به ڕاستى ئه‌و بڕوادارانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بوون…
( 2 ) ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که له نوێژه‌کانیاندا ملکه‌چ و دڵ ئارام و دڵ دامه‌زراون و دڵیان لاى خوایه…
( 3 ) ئه‌وانه‌ش که له گوفتارى بێ سوودو کردارى نابه‌جێ و بێ هووده دووره په‌رێزن…
( 4 ) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که زه‌کاتى ماڵیان ده‌رده‌که‌ن…
( 5 ) ئه‌وانه‌ش که پارێزه‌رى داوێنى خۆیانن…
( 6 ) جگه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ران و که‌نیزه‌که‌کانیاندا نه‌بێت، که ئه‌وه جێگه‌ى لۆمه‌و سه‌ر زه‌نشت نیه، (له بارودۆخى نائاسایدا به‌هۆى جه‌نگه‌وه ئافره‌تانى موسڵمان ده‌که‌ونه ده‌ست دوژمنان و ده‌ستدرێژى بێ سنوور ده‌کرێته سه‌ریان، دوور نیه ئافره‌تانى دوژمن نه‌که‌وێته ده‌ست ئیمانداران، ئه‌و کاته ته‌نها یه‌ك که‌س ده‌بێته هاوسه‌رىو، به ڕێزه‌وه ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵ ده‌کات).
( 7 ) جا ئه‌وه‌ى جگه له‌و سنووره دیارى کراوه، ڕێگه‌و ڕێبازى تر بگرێته‌به‌ر، ئه‌و جۆره که‌سانه به یاخى و له سنوور ده‌رچوو ده‌ژمێردرێن.
( 8 ) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى که چاودێرى ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌کانیان ده‌که‌ن (خیانه‌ت و فێڵ ناکه‌ن).
( 9 ) ئه‌وانه‌ش که پابه‌ندى نوێژه‌کانن و له کاتى خۆیدا به ڕێک‌و پێکى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن.
( 10 ) ئا ئه‌وانه میراتگران و خاوه‌نانى به‌هه‌شتن.
( 11 ) ئه‌وانه ده‌بنه خاوه‌نى به‌هه‌شتى فیرده‌وس (که به‌رزترین و به نرخترین به‌هه‌شته) و بۆ هه‌میشه ژیانى نه‌بڕاوه‌ى تیادا ده‌به‌نه سه‌ر (له‌و په‌ڕى لاوێتى و ته‌ندروستى ئاسووده‌ییدا).
بەرێوەبەر.