دەستپێک / جۆراوجۆر / برایەتى.
برایەتى
برایەتى

برایەتى.

بسم الله وبه أستعين:
هه‌ندێك له‌صيفاته‌كانی برایه‌تی سه‌ركه‌وتوو ئه‌مانه‌ن:

1-گوێڕایه‌ڵی حوكمه‌كانی ئیسلام بێت-بیروباوه‌ڕی پاك بێت-نوێژ بكات-ڕۆژو بگرێت ئه‌گه‌ر عوزری شه‌رعی نه‌بێت،له‌و ماڵه‌نه‌ی ببێت كه‌زه‌كاتی ـتێدایه‌و بگاته‌ حه‌دی زه‌كات زه‌كات بدات،توانای بوو حه‌ج بكات،داوێن پاك بێت،ئه‌مین بێت-له‌سه‌ر سوننه‌ت یژی ،ئه‌و كه‌سه‌ی گوێڕایه‌ڵی حوكمی ئیسلام نه‌كات دوژمنی نه‌فسی خۆیه‌تی ،كه‌واته‌ ئومێدی خێری لێناكرێت بۆ كه‌سی تر.

2-خاوه‌نی ژیرییه‌كی باش بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ژیر نه‌بێت ئیش وكاری خۆی به‌باشی پێناكرێت و برایه‌تی له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام نابێت.

3-خاوه‌نی خوو ڕه‌وشتێكی جوان وته‌واو بێت،كرده‌وه‌كانی شه‌رعی بن،له‌هه‌مو كاتێكدا خێر پێش بخات و فه‌رمانی به‌خێر بێت،شه‌ڕو خراپه‌ی پێ ناخۆش بێت وقه‌ده‌غه‌ی بكات،برایه‌تی مرۆڤی خوو ڕه‌وشت خراپ دوژمنایه‌تی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه‌و خوو ڕه‌وشتی تۆش خراپ ئه‌كات،كه‌واته‌ خۆشه‌ویستی و برایه‌تی له‌شتێكدا نابێت كه‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی دوژمنایه‌تی بێت.

4-ڕأستگۆبن له‌گه‌ڵ یه‌كتری.

5-گومانی خێر به‌یه‌كتری ببه‌ن.

6-برایه‌تی و خۆش ویستنیان بۆ یه‌كتری ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی -الله عزوجل-بێت نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دونیای.

ئه‌گه‌ر برایه‌تییه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بنچینانه‌بێت ئه‌و كاته‌ مافیان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ ئه‌بێت.

وبالله‌التوفیق.
14 شوال 1439 كۆچی.
م.عبدالكریم محمدقادر

پێشنیارکراو

جیاوازیی نێوان حەسوودى و بەخیلى چییە؟