دەستپێک / جۆراوجۆر / پاداشتى بەخشین
بەخشین
بەخشین

پاداشتى بەخشین

(يا أيها الذين آمنوا أنفقوا مما رزقناكم من قبل أن يأتي يوم لا بيع فيه ولا خلة ولا شفاعة والكافرون هم الظالمون)254البقرة

واتە:ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌وماڵ و سامان ودارایی و (عیلم و زانست و تواناییه‌)ی که پێمان به‌خشیوون ببه‌خشن ، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایه‌تی و تکاکاری تیادا نیه‌، (ئه‌و ڕۆژه‌) بێ باوه‌ڕان هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان.

ئەگەر بەووردى سەیرى بکەى دەبینى زۆرى هەوڵەکانى خەڵکى دەرژێنە بەرژەوەندی تایبەتى بۆ بەدیهێنانى قازانجەکانیان , بەڵام لەناو خەڵکیشدا هەیە مافى خوا دەناسێ لە ماڵەکەیدا , وەتەماشاى دونیا دەکا بەو شیوەى کە شوێنى گوزەرەنەک مانەوە , بۆیە دەبەخشێت و دەدات.

مۆرڤەکان لە ئادەمەوە هەتا رۆژى دوایی بەپێوانەى مرۆڤ مرۆڤەکان دابەش بوینە بۆ سەدان جۆر بەڵام لە لاى خواى گەورە هەردوو جۆرن و سێ یەمیان نیە , جۆرێکیان خواى ناسیوەو بە تەواوى دەستى گرتووە بەمەنهەجى خوا , وە چاکیشە لەگەڵ دروست کراوەکانى , سەلامەت و بەختەوەریشە هەم لە دونیا هەم لە قیامەت , وە جۆرێکیشیان بێ ئاگایە لەخوا وە مەنهەجیشى پشت گوێ خستووە زیانیشى هەیە بۆ دروست کراوەکانى , بەدبەخت و بەهیلاک چووە هەم لە دونیا وهەم لە قیامەت.

خواى گەورە دەفەرمووێت (فأما من اعطى واتقى (5)  وصدق بالحسنى  )(6,5)اللیل.

واتە: (فأما من اعطى ئینجا ئەوەى ماڵ و سامانى خۆى لەبەر خوا بەخشى واتقى  و لەنافەرمانى خوا خۆى پاراست , وصدق بالحسنى   بڕواى بە پاداشتى چاکترکرد) ئەم جۆرەیان کۆشکى ژیانیان لەبەخشندەیی بینا کردووە , وە بە پێناسەى سەردەم ستراتیجیەتیان بەخشینە , دەژى بۆ بەخشینى زانستەکەى و مالەکەى کەسایەتیەکەى و کاتەکەى وشارەزایەکەى , وە خۆ پارێزى دەکات لە سەرپێچى خواو بەردەوامى هەیە و کارى چاک دەکات , ئەم جۆرەیان کۆشکى ژیانیان دروست دەکەن لەسەر بەخشین , خواى گەورەش بەرو ئەو هۆکارانەیان دەبا کە پێى بچنە بەهەشت , بەراستى بڕواى بە پاداشتى چاکتر هەیە , وە دەریان خست کەبەڕاستى بۆ بەهەشت دروست کراون , وە هاتونە بۆ دونیا تانڕخى بەهەشت بدەن بۆیە وەڵامى خواش بەو جۆرەیە (فسنیسره للیسرى) 7 اللیل .

واتە (فسنیسره للیسرى : ئەوا ئێمەش بێگومان بۆ بەهەشت و بۆکارى ئاسان و چاک ئامادەو رێنوێنى دەکەین , دەیخەینە سەر راستە ڕێ).

ئەو جۆرەى کەبێ ئاگایە لە خواى گەورە لاى داوە لەمەنهەجەکەى زیان بەخشە بۆ دروست کراوەکانى بەدبەختەو بەهیلاک چووە لە دونیاو دوارۆژ , خواى گەورە دەفەرموێت لەبارەیانەوە (وأما من بخل واستغنی(8) وکذب بالحسنی (9) فسنیسره للعسرى )اللیل 8,9,10.

واتە (وأما من بخل واستغنی : بەڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (ره‌زامه‌ندی خوایی مه‌به‌ست نه‌بێت) , وکذب بالحسنی : بڕواشى بەپاداشتى چاکتر نەکرد لەخوا , فسنیسره للعسرى : ئەوا ئێمەش کار ئاسانى بۆ دەکەین بۆ دژوارترین رێگە ).

ئەم جۆرەیان برواى بەدونیا هێناوە بەهەشت و دۆزەخى لەدونیایە , دەوڵەمەندە لە بەهەشتە فەقیریشە لەبەهەشتە  پێیان وایە پێویستیان بەگوێڕایەڵى خوا نیە , هیچ سوود و قازانجێک نابینن لە گوێڕایەڵى , کۆشکى ژیانیان بینا کراوە تەنها لەسەر وەرگرتن و کەسابەت کردن.

دووچین لەدێر زەمانەوە لەسەروى تەپۆلکەى مرۆڤایەتین , بەهێزەکان و پێغەمبەرەکان , ئەو بەهێزانەى کەلەسەروى ئەهلى دونیا بوون ئەوان بوون کە دەیان بردو نەیان دەدا , ئەو پێغەمبەرانەى کە لەسەروى ئەهلى قیامەت بوون ئەوانە بوون کە دەیاندا ونەیان دەبرد.

ووریا بە ئەى بڕوادار نەکەى بڵێی من هەژارم داهاتم سنوردارە بەشى مەسروفم ناکات , بوراى بەخشین فراوانە تۆش دەتوانى لەلایەنێک لە لایەنەکان ببەخشى و خوازانستێکى پێ بەخشى بەو زانستە سوود بەخەلکى بگەیەنە ئەوەش یەکێکە لەدەرگاکانى بەخشین , وەهەروەها کاتەکەت  وە شارەزایەکەت کەسایەتیەکەت .

با نیەتت لە بەخشین سومعەو ناو بانگ و کەسایەتى نەبێ , با نیەتت لووت بەرزیش نەبێ لەسەر زەوى بابەس نیەتت خوا بێت , خواى گەورە فەرموویەتى (قل إنما أنا بشر مثلكم يوحى إلي أنما إلهكم إله واحد ۖ فمن كان يرجو لقاء ربه فليعمل عملا صالحا ولا يشرك بعبادة ربه أحدا)110الکهف.

عاقل و ژیر ئەو کەسەیە شتێک پێشکەشى خوا بکات پێش ئەوەى رۆژێک دابێ کڕین و فرۆشتن و برادەرایەتى و تکا کردنى تێدا نەبێ , ئەوەندەى لەتوانات هەیە بە کەسانى تر و نەتەوەکەت ببەخشە , بێ ئەوەى زۆر لە خۆت بکەى کە لەتوناتدا نەبێ.

پێشنیارکراو

جیاوازیی نێوان حەسوودى و بەخیلى چییە؟