ستەم
ستەم

ستەم

(وإذ قال لقمان لابنه وهو يعظه يا بني لا تشرك بالله إن الشرك لظلم عظيم)لقمان 13

عبدالله ى کوڕى مەسعود(رضى الله عنه) دەڵێ کە ئەم ئایەتە هاتەخوارەوە (الذين آمنوا ولم يلبسوا إيمانهم بظلم أولئك لهم الأمن وهم مهتدون) سورة الأنعام: 82. واتە :ئەوانەى بروایان هێناوەو برواکەیان لەگەڵ ستەم تێکەڵ نەکردووە , ئەوانە دڵنیان و ڕێنمونى کراون .

هاوەڵان زۆر پێى نارەحەت بوون گووتیان جاکام لەئێمە ستەمى نەکردووە واتا گوناهى نەکردووە , پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرمووى : مەبەست ئەونیە کە ئێوە گومان دەبەن , بەڵکو مەبەست پێى ئەوەیە کە لوقمان بەکورەکەى خۆى گوت (وإذ قال لقمان لابنه وهو يعظه يا بني لا تشرك بالله إن الشرك لظلم عظيم)لقمان 13 واتە : جا لوقمان به کوڕه‌که‌ی خۆی وت له کاتێکدا که ئامۆژگاری ده‌کرد: کوڕه شیرینه‌که‌م , نه‌که‌یت شتێک یان که‌سێک به هاوتاو هاوبه‌شی خوا بڕیار بده‌یت ، چونکه به‌ڕاستی هاوتاو هاوبه‌ش بڕیاردان سته‌مێکی زۆر گه‌وره و ناڕه‌وایه‌.

کەواتە لێرەدا کە خواى گەورە دەفەرموێت (الذين آمنوا ولم يلبسوا إيمانهم بظلم أولئك لهم الأمن وهم مهتدون) سورة الأنعام: 82. واتە :ئەوانەى بروایان هێناوەو برواکەیان لەگەڵ ستەم تێکەڵ نەکردووە , هێمنى و ئاسایش تەنها بۆ ئەوانەیەو هەر ئەوانیش ڕێنمونى کراون.

جالێرە زوڵم مەبەست گوناه نییە , مەبەست لێی شیرکە , بەڵێ هەرکەسێک برواى بەخوا هەبێ بەڵام پێى وابێت شتێکى دیکەش وەک خواى پێ دەکرێ , ئەوە شیرکى بێ  قەید و مەرجى ئەنجامداوە یان شیرکى تیکەڵى برواکەى کردووە ئەوە گەورەترین ستەمە , چونکە شتێکى داناوە لە جیگەى خۆى دانیە.

پێناسەى ستەم لەزۆربەى سەرچاوەکاندا یەک جۆرەو لەهەموانیش جوانتر پێناسەکەى (ڕاغبى ئیسفەهانیە) کە بەم جۆرە پیناسەى ستەم دەکات:

(والظلم عند اهل اللغة وكثير من اهل العلما وضع شئ في غير موضوعيه المختص به)

واتە : ستەم لەلاى ئەهلى زمانەوانى و زۆربەى هەرەزۆرى زانایان بریتیە لە دانانى هەرشتێک لەجێگەى خۆى دانەبێت , کەتایبەتە بەخۆیەوە .

وەهەروەها لە (المعجم الوسیط) دا بەهەمان شێوە پێناسەى ستەمى کردوە , بەهەمان شێوەى (ظلما ومظلمه : جار وجاوز الحد و وضع الشئ في غير موضوعه).

واتە : دانانى هەرشتێک کە لەجیگاى خۆیدا نەبێ ئەوە ستەمە .

هەندێ لەزانایانیش گوتویانە ستەم :الظلم تجاوز الحد عن العصیان : واتە ستەم زیدەرۆیی و تێپەراندنە لەتاوان.

هەنیکیش گوتویانە : والظلمە : هم المانعون اهل الحقوق حقوقهم , واتە ستەم ئەوەیە رێگرى بکرێ لەخاوەن ماف بۆ وەدەست هێنانى مافى خۆى.

جۆرەکانى ستەم:

هەندێ لە زانایان ستەم دەکەن بەسێ جۆر:

یەکەم:الظلم بين الإنسان وبين الله تعالى : ئەوەیە کە لە نێوان مرۆڤ و خودا دایە کە گەورەترینیانە(الكفر , الشرك , والنفاق) قال تعالى : إن الشرك لظلم عظيم . بەراستى هاوتا و هاوبەش بڕیاردان ستەمێکى زۆر گەورەو نارەوایە ئەوەیە کە مرۆڤ كوفر بكا کە لەبنەرەتدا یانى شاردنەوەى شتى ڕاست و دروست و شاردنەوەى مافى خاوەن ماف , (الشرك) واتە هاوەڵدانان بۆ خوا لە هەموو ئەوشتانەى کە پەیوەندیان هەیە بە خواوە وەکو مافى ئولوهیەت , ربوبیەت , عبودیەت , بۆکردن , مافى ئەوەى کە هەر خوا رزق دەرى گشتى گیانلەبەرانە.

دووەم: الظلم بينه وبين الناس , خوا دەفەرمووێ :{ إنما السبيل على الذين يظلمون الناس }الشورى 42, واتە بێگومان تەنها ئەوانە بەرپرسن کە ستەم لە خەڵکى دەکەن و دەستدریژى دەکەن بەناحەق لە زەویدا , واتا ئەو ستەمە دەگرێتەوە کە مرۆڤەکان لەنێوان خۆیاندا ئەنجامى دەدەن.

سێهەم: الظلم بينه وبين نفسه : واتە :ئەو ستەمە دەگرێتەوە کە مرۆڤ لە خۆى دەکات { فمنهم ظالم لنفسه } فاطر32 , واتە : هەیانە ستەم لە نەفسى خۆى دەکات کە لەبنەرتدا هەموو جۆرەکانى ستەم هەرستەم لەخۆ کردنە , چونکە دوا رۆژ هەر خۆى زەرە مەند دەبێت , کە لەراستیدا بازنەى ستەم زۆر فراوانە بەلام زاناى پایە بەرز (ابن القیم) باسى سێ جۆر ستەم دەکات کە دەفەرموێ(والظلم عندالله عزوجل يوم القيامة الثلاثة) .

واتە: ستەم لەلاى خوداى گەورە لەرۆژى دواى دەکری بەسێ بەش :

یەکەمیان: هەرگیز لیخۆش بونى نییە ئەویش هاوبەش بۆخودا بڕیاردانە , چونکە هەرگیز خوداى گەورە لەهاوبەش دانەرانى نابورێ .

دووەمیان: خودا هیچ شتێکى لێ تەرک ناکات , ئەویش ستەمى بەینى خەلک خۆیەتى , هەتا بەتەواوى مافى ماف خوراو دەگەڕێتەوە .

سێهەم : خواى باڵادەست توندو تیژ نیە , بۆیە ڕقى لەستەمە , ئەویش ئەوستەمەیە مرۆڤەکان لەبەینى خۆیان و خودادا دەیکەن ئەوەش بەتەوبەکردن وگەرانەوە بۆلاى خودا دەبێت و گوناهەکە رەش دەکاتەوە.

*-*-*-*-*-*

سودم وەرگرتوە لە پەرتوکى: ستەمکاران.

م. اسماعیل تووە سورانى

پێشنیارکراو

مانگى رەمەزان

چەند پلانێك بۆ بەڕێكردنى مانگى ڕەمەزان بەجوانترین شێوە

بسم الله الرحمن الرحيم : موسوڵمانانى بەڕێز وا ئەمساڵیش ڕەمەزانى پیرۆز بوو بە میوانمان، هەموشمان …