جیهاد
جیهاد

جیهاد .

ماناى جیهاد:

جیهاد کردن بریتیە لەسەرف کردنى هەموو ئەو توانایانەى بەندە هەیەتى (بەدڵ و بەزمان و دەست و لاشە و ماڵ) لەپێناوى خوا , بۆ سەرکەوتن بەسەر نەفس و شەیتان و دوژمنانى خوا , تاوەکو تەنها خوا بپەرسترێت و ووشەى ئەو بەبەرز ڕاگیرێت , وەحوکمى ئەوسەقامگیر بکرێت , وە هاوبەشى بۆ خودا دانەنرێت , نەلەبوارى بەندایەتى و پەرستن بۆکردن , وە نەلەبوارى پەروەردگاریێتى و کوحم کردن , وە نەلەبوارى گەورەدانان و وەسف کردن وەلەم جیهادەشدا لەلۆمەى لۆمەکاران نەترسێت.

جیهادى نەفس و دەروونى خۆت:

یەکەمین شت پێویستە موسلمان جیهادى هەواو نەفسى خۆى بکات , چونکە نەفسى مرۆڤ هەمیشە فەرمانى خراپە دەکات بەسەر خاوەنەکەى {إن النفس لأمراة بالسوء}یوسف :5 .

وە بۆیە پێغەمبەرى خۆشەویست(ﷺ) فەرموویەتى: {المجاهد من جاهد نفسه فی ذات الله} صحیح الجامع الصغیر.

واتە: تیکۆشەر ئەوکەسەیە کە جیهادى نەفسى خۆى بکات لەپێناو خوا ..

وە فەرمویەتى {أفضل الجهاد أن یجاهد الرجل نفسه وهواه} صحیح الجامع الصغیر.

واتە:باشترین تێکۆشەر ئەوەیە کەمرۆڤ جیهادى نەفس و ئارەزووى خۆى بکات .

چونکە جیهادى هەواو نەفس بنچینەو بناغەیە بۆ توانینى جیهادى دوژمنانى خوا , هەروەها جیهادى ناوخۆت لەپێشترە لەجیهادى دەرەکى , وە کەسێک جیهادى هەواو نەفسى خۆى پێ نەکرێت بێگومان ناشتوانێت جیهادى دەرەکى واتە دوژمنانى خوا بکات بەو جۆرەى خوا دەیەوێت , هەرەچەندە وا دەرى بخات کە جیهادى دوژمنانى ئیسلام دەکات , ئەوا بێگۆمان خەلەلێک هەیە لەنیەتەکەى , یا لەچۆنیەتى جیهادەکەى , جا یابۆ خواى نیە بەڵکو بۆ زەعامەت و دونیاو ناوبانگ و مەبەستێکى ترە کە لەگەڵ نیەتەکەى بۆ خوا تیکەڵ بووە , وە یا نیەتى پاکە بۆ خوا یە بەڵام کارەکەى جیهادێکى پێغەمبەرانە نیە بەڵکو رکابەرایەتى و دوژمنایەتى یەکەو ناوى جیهادى لێ دەنێت بەگومانى خۆى وەیان لە جیهادەکەیدا لاسایى کەرەوەو شوێن کەوتەى دوژمنانى خوا دەبێت لەبڕیار و ڕەفتار و ئاشتى و جەنگیدا.

چونکە کەسێک جیهادى نەفسى ناو لاشەى خۆى نەکردبێت بەشێوەیەکى وەها کەپابەندى بکات بەشەریعەتەکەى خوا وە واجبەکان بکات بەگوێرەى توانا وە لەحەرامەکان خۆى بپارێزێت مومکین نییە بتوانێت بەدڵسۆزى و بەراستى جیهادێکى شەرعى دوژمنانى خوا بکات .

جێى داخە موجاهیدى وا هەبێت هاوار بکاتە غەیرى خواو بیدعە بکات و پشت لەسوننەت هەلکات و …. وە لەهەمان کاتیشدا بڵێت من موجاهیدم و جیهادى دوژمنانى خوا دەکەم.

قۆناغەکانى جیهادى نەفس:

یەکەم: جیهادى نەفسى بکات بۆ فێربوونى هیدایەت و بەندایەتى ڕاست بۆ خوا.

دووەم: جیهادى نەفسى بکات بۆ کارکردن بەو زانیارییەى فێرى دەبێت.

سێهەم: جیهادى نەفسى بکات بۆ بانگەوازکردنى خەڵکى بۆ لاى خواو بەرنامەکەى نەک بۆ لاى حزب و دارو دەستەکەى .

چوارەم: جیهادى نەفسى بکات بۆ ئارام گرتن لەسەر نارەحەتى بانگەوازى و ئازاردانى لەلایەن دوژمنانى خوا , وە نەفسى پەروەردە بکات کەدان بەخۆیدا بگرێت و خۆڕاگیر بێت بەرامبەر ئازارو ئەشکەنجەو لۆمەى نەفام و فاسق و مونافیق و بێ باوەڕەان .

لەکۆتاییدا دەبێت پێغەمبەرى خۆشەویست(ﷺ) بکەین بەسەرمەشق بۆ هەموو ژیانمان ئەگەرنا لەشوێنێک یان قۆناغێک لەقۆناغەکانى ژیانت پەکت دەکەوێت و فەشەل دەهێنیت و پاشەکشە دەکەیت.

*-*-*-*-*-*

د.عبدالطیف.

پێشنیارکراو

بۆچى مرۆڤ دروستکرا

بۆچى مرۆڤ دروست کرا

مەبەست لە دروستکردنى مرۆڤ چیە ؟ خوداى گەورە لە قورئان حیکمەتى دروستکردنى مرۆڤى باس کردوە …