دڵ و مێشک.

ئەوكەسانەی تەمەنیان سەرو چل ساڵە پێویستە ئاگداری خۆیان بن
چی بکەین بۆ ئەوەی تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ نەبین

زانایەکی گەورەی جیهانی نهێنیەکی گەورە ئاشکرادەکات، لە پاش ئەو لێکۆڵینەوانەی بەدرێژایی ژیانی ئەنجامیداوە لە بواری مێشک و دەمارەکان و دروستبوونی جەڵتەی دڵدا.

پرۆفیسۆر مەجیدی سەمیعی کە لەساڵی 2014 خەڵاتی باشترین پزیشکی مێشکی لەلایەن ئەکادیمیای جیهانی مێشک و دەمارەوە پێدراوە، لە نوێترین وتاریدا دەڵێت نهێنیەکی گەورەتان بۆ ئاشکرا دەکەم کە بەرهەمی لێکۆڵێنەوەی چەندین ساڵەی منە کە لە بواری مێشک و دەمارەکاندا ئەنجاممداوە و کارم تێدا کردووە.

ده‌زانین که‌ زۆربه‌ی زۆری جەڵتەی مێشک و دڵ لە به‌یانیاندا رووده‌دات، بەڵام بۆچی! ئه‌مه‌ ئەو نهێنیەیە کە زۆربەی پزیشکەکان بە ئێوەی ناڵێن.

کاتێک که‌سێک ئێواران خواردنێکی چه‌ور ده‌خوات، پاش 8 کاتژمێر واته‌ نزیک بانگی بەیانی چەوری ئەو خواردنەی کە خواردوویەتی له‌ گه‌ده‌وه‌ دەچێتە ناو ریخۆڵه‌کان و پاش ئەوەش چه‌وریه‌کی زۆر دەچێتە ناو سوڕی خوێنی ئەو کەسەوە .

به‌م شێوەیە‌ فیسکۆسیتی یان هه‌مان خەستی خوێن لە ناو لەشدا دروست دەبێت، سه‌رله‌به‌یانی ساردترین کاتی رۆژه‌ و جه‌سته‌ له‌ خەودایە و لێدانی دڵ و پاڵەپەستۆی خوێن له‌ نزمترین ئاستدایە، قاچه‌کان که دوورترین خاڵه‌ له‌ دڵە‌وه‌ له‌گه‌ڵ دڵ له‌یه‌ک ئاستی ئاسۆییدان، پێیەکان که‌ ساردترین خاڵی لەشە و له‌ژێر به‌تانی دێته‌ ده‌رەوه‌‌و سارد ده‌بنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م شتانه‌ زۆربوونی چه‌وری و خه‌ستی خوێنیش زیاد بکات، مەیینی خوێن دروست دەبێت و پرۆسەی جەڵتە دەستپێدەکات.

که‌سەکە‌ کاتێک به‌یانی لەخەو هەڵدەستێت و دەچێتە دەرەوە، جەستەی گه‌رم ده‌بێت و لێدانی دڵی زیاتر دەبێت و پاڵەپەستۆی خوێنی بەرزتر دەبێتەوە، ئەو کڵۆ خوێنانەی کە لە ئەنجامی خواردنە چەورەکەی ئێوارە لە لەشیدا دروستبووە له‌ پێیەکانیەوە جیادەبنەوە و دەچنە ناو سوڕی خوێنەوە .

کاتێک ئه‌و که‌سه‌ به‌ پێ دەڕوات، کلۆخوێنەکە دەڕواته‌ ناو مێشک و خوێنی و جەڵتە دروستدەبێت و ئەگەری هەیە گیان لەدەستبدات، ئه‌گه‌ریش له‌ ژیان بمێنێته‌وه‌ به‌ شێک له‌ جەستەی له‌کاردەکەوێت، ئەوەش بەستراوه‌ بەوەی کام خوێنهێنەر گیراوه ‌و چه‌ند زیانی پێگەیشتووە.

ئه‌گه‌ر کڵۆخوێنەکە بگاته‌ جگه‌ر ئه‌وه‌ جگه‌ر ده‌توانێت خۆی چاک بکاته‌وه‌، ئەگەر کڵۆخوێنەکە بگاته‌ گورچیله‌کان ئەوە هیچ ڕوونادات و گورچیلە کاری خۆی دەکات، ئەگەر کڵۆخوێنەکە لەپێدا بمێنێته‌وه‌ ئه‌و کات نەخۆشی(ده‌والی) دروست ده‌کات.

ئەگه‌ر کڵۆخوێنەکە بگاته‌ دڵ و مێشک ئەوا بێگومان جەڵتە دروست دەکات.

چۆنێی ڕێگرتن له‌ جەڵتە؟
1-مرۆڤ که گەیشتە تەمەنی 40 ساڵی نابێت شەوانە خۆراکی چەور بخوات، چونکە هەتا بەیانی لە ژێر هەڕەشەی جەڵتەدا دەبێت.

2- ئەگەر ئێوارانیش لە میوانی بوویت دەبێت کەم بخۆیت.

3- پاش خواردن کەمێک سرکە یان ئاوی لیمۆی سروشتی بخۆ.

4_پێش خەوتن چەند پەرداخێک ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەى خوێن لەخەستبوونەوە بپارێزیت، چونکە خۆراکی چەور ئاوى لەش دەمژێت.

5- لەوەرزی سەرما دا قاچەکانت داپۆشە و گۆرەوی لەپێ بکە.

چارەسەری جەڵتە چییە؟
چارەسەری جەڵتە زۆر ئاڵۆزە، زۆربەی ئەوانەی تووشی جەڵتە دەبن یان دەمرن یان ئیفلیج دەبن کە ئیدی کار لەکار دەترازێت و ئەو مرۆڤە وەکو جارانی لێ نایەتەوە، چونکە زیان بە مێشک و دەمارەکانی گەیشتووە.

لە وڵاتانی خۆرئاوا دەرزیەک هەیە کە پێکهاتەکەی لە لیکی زالوو دروستکراوە، کە بەخێرایی کڵۆخوێنەکان شیدەکاتەوە و لە ناویان دەبات، بەڵام پێویستە ئەم دەرزیە لە سێ کاتژمێری سەرەتایی جەڵتەکەدا لە نەخۆشەکە بدرێت.

ئەگەرچی ئەم دەرزییە لە وڵاتی ئێمەدا نییە بەڵام باشترە (زەروو دەرمان)ی لەکاتژمێرى یەکەمی سەکتەدا دەست پێبکرێت، ئەویش چەند زالووێک لە سەر لایەکی سەر یان پشتی گوێ دابنرێت دوای نیو کاتژمێر کەسی نەخۆش بەرەو باش بوون دەچێت.

موعجیزەی زالوو بۆ جەڵتە تا ئێستا چەندین جار تاقیکراوەتەوە و ئەنجامی زۆر باشی هەبووە.

کامانەن ئەو کەسانەی لە مەترسی جەڵتەدان؟

ئەو کەسانەی کە چەوری خوێنیان بەرزه یان خوێنیان خەستە یان خوێ زۆر دەخۆن، ئەو کەسانەن کە گیرانی بۆریەکانی خوێنیان هەیە یان پاڵەپەستۆی خوێنیان بەرزە، ئەوکەسانەی مێژینەی جەڵتە لەناو خێزانیاندا هەیە یان ئەوانەی تەمەنیان زۆرە هەموویان لە مەترسی جەڵتەدان.

کەوایە پێش ئەوەی جەڵتە لێتبدات ئەم کارانە ئەنجام بدە:

*شەو نوێژ و نوێژی بەیانی کدەبێتە هۆی چالاک بوونی جەستەو سوڕی خوێن، کەهۆکارێکە بۆ ڕونەدانی جەڵتەی دڵ و مێشک.

• بۆ پێشگیری کردن زالوو دەرمانی ئەنجامبدەن تا لە ئەگەری گیرانی بۆری و بۆریچکەی خۆیی دڵ و مێشک بەدوربیت.

• کەڵەشاخ ئەنجام بدەن کە بۆ نەهێشتنی خەستبوونەوەى خوێن زۆر کاریگەرە.

• لەگەڵ هەر ژەمە خۆراکێک کەمێک سرکەی سروشتی بخۆرەوە.

• ئاگات لە خواردنی ئێواران بێت و ئەوەی ووترا لەبارەی خۆراکەوە بە هەند وەریبگرە.

پێشنیارکراو

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

١ــ پیویستە ڕەفیق وهاوڕێکەت لەخوا ترس وخوا ناس بێت بێگومان لە هاوڕێیتی و خۆشەویستنی نێوان …