دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / جەرجیر و سوودەکانى.

جەرجیر و سوودەکانى.

سوودەکانى جەرجیر بزانه

زۆرجار پزیشكان رێنماییمان دەكەن بەخواردنی جەرجیر و گەڵا سەوزەكانی تر بۆ چارەسەری گرفتەكانی پێست و قژ وەك وشكبونەوەو رووتانەوەی، بەڵام ئێستا 20 سودی جەرجیر دەخەینەڕوو.

۱-جەرجیر دەوڵەمەندە بەمادەی كلۆرۆفیل كەپارێزگاری لەجگەر و ترشی ناوەكی دەكات لەژەهرەكان.

۲-مادەی كلۆرۆفیل كەتێیدایە باشە بۆ رزگاربوون لەبۆنی ناخۆشی دەم.

۳-جەرجیر رێژەیەكی زۆری ریشاڵ و مادەی دژەئۆكسانی هەیە سەرباری مادەی گلوكۆسینۆلات كەمەترسی توشبون بەشێرپەنجەی سی و مەمك زیاد دەكات.

٤-جەرجیر زیاتر لە90%ی ئاوە بۆیە باشترین چارەسەری سروشتییە بۆ لەش.

٥-جەرجیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین K كەهاوكاری ئێسك و ددان دەكات بۆ مژینی كالیسیۆمی سروشتی.

٦-جەرجیر چارەسەری نەخۆشییەكانی قۆلۆن دەكات سەرباری گرفتی هەرسكردن و پاككردنەوەی لەش لەژەهرەكان.

۷-جەرجیر كالۆری كەمی تێدایە و بەسودە بۆ دابەزاندنی كێش.

۸-جەرجیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین B و ترشی فۆلیك كەدەتپارێزێت لەتێكچونی خانەكانی مێشك.

۹-جەرجیر بەسودە بۆ بەهێزكردنی ژیری و بەهێزكردنی مێشك لەپاراستنی زانیارییەكان.

۱۰-جەرجیر لەخواردەمەنییە بەسوودەكانە بۆ تەندروستیی سێكسی ژن و پیاوان بەوپێیەی كانزا دەگمەنەكان و دژە ئۆكسانی تێدایە كەمادەیەكی چالاكی سێكسییە.

۱۱-جەرجیر چەند ڤیتامینێكی گرنگی وەك سیامین و نیاسین و ڤیتامین B16 ی تێدایە كەپارێزگاری لەتەندروستی گشتی لەش دەكات.

۱۲-جەرجیر بەسوودە بۆ تەندروستی ژنی دووگیان و ئەو كەسانەی منداڵیان بوە چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی شیر لەكاتی شیرپێداندا.

۱۳-جەرجیر مادەی ئایزۆسیۆسیناتی تێدایە كەدەبێتە هۆی كەمبونەوەی هەوكردن و بەهێزكردنی بەرگری لەش.

۱٤-جەرجیر چارەسەری گرفتی وەرینی قژ دەكات و خۆراك دەدات بەرەگەكانی قژ و هاوكارە لەزیاتركردنی گەشەیدا، دەكرێ وەك ماسكی سروشتی كاربكات.

۱٥-جەرجیر رێژەیەكی زۆری ڤیتامین A و مادەی بیتا كارۆتینی تێدایە كەپارێزگاری لەجوانی پێست دەكات و دەیپارێزێت لەتیشكی خراپی خۆر و چرچ و لۆچی پێشوەخت.

۱٦-جەرجیر دەوڵەمەندە بەتێكەڵەیەكی كانزاكان كەلەش پێویستییەتی وەك پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و زنك و ئاسن و كالیسیۆم و سیلینیۆم.

۱۷-جەرجیر ڤیتامین سی تێدایە كەلەش دەپارێزێت لەزیادەی رەگە ئازادەكان كەهۆكاری خراپبوونی لەشە.

۱۸-جەرجیر لەخواردەمەنییە بەسوودەكانە بۆ بەهێزكردنی بینین و رێژەیەكی زۆری كارۆتینی تێدایە.

۱۹-جەرجیر بەسوودە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە، كەدەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی كۆلیسترۆڵی خراپ لەخوێن و جێگیریی رێژەی شەكر لەلەشدا.

۲۰-جەرجیر هاوكارە لەپاراستن لەجەڵتەی دڵ و نەخۆشیی ئەستوربونی خوێنبەرەكان، كەدەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی فشاری خوێن.

پێشنیارکراو

بۆچی دوعاكانمان گیرا نابێت ؟

بۆچی دوعاكانمان گیرا نابێت؟

سەرەڕای ئەوەی موسوڵمانان دوعاو نزاو پاڕانەوەی زۆر دەكەن، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی دوعاكانیان لە ئێستادا …