دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / جووتبوون لەگەڵ خێزانت کە خوێنى نەخۆشى هەبێ.

جووتبوون لەگەڵ خێزانت کە خوێنى نەخۆشى هەبێ.

ئەگەر ئافرەتێک تووشى خوێنى نەخۆشى هاتبوو وە بەردەوام خوێن داربوو ئەوا دروستە بۆ مێردى لەگەڵى جووت ببێ , چونکە ئافرەتەکە حوکمى پاکێتى هەیەو بە بێ نوێژ دانانرێ , بۆیە هەروەک چۆن دروستە بۆى نوێژ بکات و رۆژوو بگرێ بەهەمان شێوەش دروستە بۆى لەگەڵ مێردى سەرجێى بکات و لەگەڵى جووت ببێ :

بەلگەش بۆ ئەوە:

قال ابن عباس (رضي الله عنهما) المستحاضة يأتيها زوجها إذا صلت الصلاة أعظم.

واتە :ئەگەر ئافرەتێک توشى خوێنى نەخۆشى هاتبوو دروستە بۆ مێردى بچێتە لاى مادام نوێژ بکات , چونکە نوێژکردن بەو خوێنەوە گەورەترە لە جووت بوون .(صحیح بخاری/کتاب الحیض)

واتە: مادام خوینەکە رێگر نەبێ لە نوێژکردن ئەوا ڕێگریش نابێ لە جووتبوون.

وە :عن عكرمة(رضی الله عنه) قال كانت أم حبيبة تستحاض فكان زوجها يغشاها.

واتە: ئوم حەبیبە توشى خوینى نەخۆشى هاتبوو مێردەکەشى لەگەڵیدا جووت دەبوو.(سنن أبی داود/کتاب الطهارة).

وە هەروەها : عکرمة (رضی الله عنه) دەفەرموێت : حمنة بنت جحش أنها کانت مستحاضة وکان زوجها یجامعها.(سنن أبی داود/کتاب الطهارة)

واتە: حمنەى کچى جحش  توشى خوێنى نەخۆشى هاتبوو مێردەکەى لەگەلیدا جووت دەبوو.

ئوم حەبیبە خێزانى عبدالرحمانى کورى عوف بوو , وە حمنە خێزانى تەلحە بوو : ئەوانیش سەبارەت بەئەحکامەکانى ئەو خوێنە پرسیاریان لە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) کرد , جائەگەر جووتبوون حەرام بوایە ئەوا پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) بۆى روون دەکردنەوەو بۆى باسدەکردن جا مادام پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لێى بێ دەنگ بووە باسى نەکردووە ئەوە بەڵگەیە لەسەر درووستێتى ئەو ئیشە.(المغنى 98/2).

سەرەراى ئەوەش هیچ بەڵگەیەکى متمانەدار نەهاتووە ئەو ئیشە حەرام بکات , نەبوونى بەڵگەش لەسەر حەرامێتى شتێک , بەلگەیە لەسەر ئەوەى کە حەڵاڵە.

بەڵام ئەوەندە هەیە بوونى ئەم خوێنە هەندێ جار ئافرەت تووشى ئێش و ئازار دەکات , بۆیە باشتر وایە مێرد رەچاوى ئەو حال و بارەى خێزانى بکات جا ئەگەر جووتبوون ئێش و ئازارى لەو ئافرەتە دا دروست کرد و نارەحەتى کرد ئەوا هەندێک لە زانایان بە نادروستیان داناوە , وەک ئیمامى ئەحمەد .(المغنی 98/2 , المجموع 372/2).

🌼 نوسینى: د . کاوە ئەکرەم سەنگاوى.

پێشنیارکراو

بۆچی دوعاكانمان گیرا نابێت ؟

بۆچی دوعاكانمان گیرا نابێت؟

سەرەڕای ئەوەی موسوڵمانان دوعاو نزاو پاڕانەوەی زۆر دەكەن، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی دوعاكانیان لە ئێستادا …