دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / لە چ حاڵەتێكدا ئافرەت بۆی ھەیە داوا جیابوونەوە لە ھاوسەرەكەی بكات؟

لە چ حاڵەتێكدا ئافرەت بۆی ھەیە داوا جیابوونەوە لە ھاوسەرەكەی بكات؟

بەپێی ماددەی 43، لە یاسای باری كەسی عێراقی، چەند حاڵەتیك دیاریكراون كە رێگە بە ئافرەت دەدەن، داوای جیابوونەوە لە ھاوسەرەكەی بكات، لەوانە:

یه‌كه‌م: جیابوونه‌وه‌ به‌هۆی به‌نكردنی پیاوه‌كه‌، ئافره‌ت بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ سال سزا بدرێ به‌ مه‌رجێ ده‌بێ سالێك له‌ ماوه‌ی سزاكه‌ی به‌سه‌ر چووبێت.

دووه‌م: جیابوونه‌وه‌ به‌ هۆی وازهێنانی پیاو له‌ ئافره‌ته‌كه‌، ئافره‌ت بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو بۆ ماوه‌ی سالێك به‌بێ هیچ عوزرێكی ره‌وا ژنه‌كه‌ی به‌جێبهێلێت.

سێیه‌م: نه‌گواستنه‌وه‌ بۆ مالی هاوسه‌ری، ئافره‌ت بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ دوای به‌رواری گڕێبه‌ستی ماڕه‌برین داوای گواستنه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ركه‌ی نه‌كرد.

چواره‌م: جیابوونه‌وه‌ به‌هۆی گرفته‌ جینسیه‌كان، ئافره‌ت بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌ نه‌یتوانی كاری سه‌رجێی له‌ گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.

پێنجه‌م: جیابوونه‌وه‌ به‌ هۆی نه‌زۆكی، ئافره‌ت بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌ نه‌زۆك بێت وه‌ چاره‌سه‌ری نه‌بێت.

شه‌شه‌م: جیابوونه‌وه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كان، ئافره‌ت بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌ نه‌ساغ بێت و زیان به‌ ژنه‌كه‌ بگات.

حه‌وته‌م: جیابوونه‌وه‌ به‌ هۆی دابین نه‌كردنی بژێوی، ئافره‌ت بۆی هه‌یه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌ بژێوی ژنه‌كه‌ نه‌دات به‌بێ هیچ عوزرێكی ره‌وا له‌م كاته‌دا ته‌نها ماوه‌ی شه‌ست ڕۆژ مۆله‌ت ده‌درێت به‌ پیاوه‌كه‌.

بەلام جیابوونەوە پێویستە وەك دوا چارەسەر سەیر بكرێت، رەنگە ئافرەت لە كێشەیەك رزگاری بێت، بەڵام بارێكی دەروونی یەكجار خراپ جێدەھێڵێت و رەنگە منداڵ لەو حاڵەتە ببێتە قوربانی، ھاوسەران تا بۆیان دەكرێت، پێویستە ھەوڵی ئاشتەوایی و لە یەكتر تێگەیشتن و وەلانانی ناكۆكییەكان بدەن و كێشەكان چارەسەر بكەن. ئەگەر ھەموو رێگەیەكی چارەسەری گیرا، ئینجا دەكرێت پەنا ببەنە بەر جیابوونەوە.

پارێزەر: بەشار عزیز

پێشنیارکراو

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

١ــ پیویستە ڕەفیق وهاوڕێکەت لەخوا ترس وخوا ناس بێت بێگومان لە هاوڕێیتی و خۆشەویستنی نێوان …