دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چوار جۆر نەخۆشى هەیە:

چوار جۆر نەخۆشى هەیە:

یەکەم: نەخۆشى جەستەى .

دووەم: نەخۆشى دەروونى(نەفس)ى.

سێهەم: نەخۆشى جنۆکەدارى + نەخۆشیە فێلێکردن(سحریەکان)..

چوارەم: نەخۆشی چاوپیسى (العین).

1-نەخۆشى جەستەیی یان ماددى :- ئەم جۆرە نەخۆشیە بەهۆى بەرکەوتى تەنێک بەر جەستە یان ڤایرۆس ئەوا جەستەى مرۆڤ تووشى نەخۆشى دەکات وە بەدۆزینەوەى هۆکارەکەى چارەسەرى ئاسان دەبێت ئەویش بەهۆى دەرمانى کیمائى یان نەشتەرگەرى نەخۆشەکە چارەسەرى بۆدەکرێت.

2-نەخۆشى دەرونى(نفس)ى:- ئەم نەخۆشیە لەرێگەى حاڵى نەبوونى نەخۆش لەمانایی راستى ژیان کە تووشى دەرونى ئادەمیزاد دێ وەکو کەمێ دلتەنگى و بێزارى و دڵەراوکێ و بێتاقەتى شەکەتى و بێقەناعەتى و ترسنۆکى کە لایەنە دیار و ماددى یەکەى لەگەڵ لایەنە نادیارو مەعنەویەکەى زۆر هاوپەیوەندن.

3-نەخۆشیە جنۆکەداریەکان و  فێلێکردن(سحریەکان):- ئەم جۆرە نەخۆشیە بەچەند هۆیەکەوەیە:

یائەوەتا جنەکە عیشقى ئادەمیزادەکە بووە جا ژن بۆ پیاو وە پیاو بۆ ژن.

یائەوەتا ئادەمیزادەکە جنەکەى ئازار داوە بەنەزانى وەکو کوشتنى یان ئەزیەت دانى جا بەهۆى شت راوەشاندن بێ یا بەهۆى ئاوى گەرم رژاندنەوە یابەهۆى پێ لێنانیانەوە جا لە تۆڵەی کەوتونەت گیانى.

یا بەهۆى زووڵم و ستەمى جنى کافر و فاسقەوە.

یانیش بەهۆى سیحر لێکردنیەوە لەلایەن ساحیرێک.

4- نەخۆشی چاوپیسى (العین): ئەم جۆرە نەخۆشیە لەلایەن مرۆڤ بۆ مرۆڤ دەکرێت ئەویش بەهۆى هێزێک کە خودا داویەتى بەهەندێ مرۆڤ لە (پیاو , ژن) کە هێزێکە لەلایەن چاو پیسەکە هەیە بۆیە جارى واهەیە چاو پیسەکە بەخۆى نازانێت کە ئەم هێزەى هەیە و بەسەیرکردنى شتێک ئەوا راستەوخۆ شەتەکە چى ماددى بێت یان مرۆڤ ئەوا کارى تێدەکات پەکى دەخات وە ئەم چاو پیسیەش پلەبەندى هەیە هەیە  زۆرە هەیە ناوەندە هەیە کەمە جارى واهەیە دایک وباوک بەبێ مەبەست مندالەکانیان بەچاو دەبەن بۆیە پیغەمبەر (صلى الله علیه وسلم ) دەفەرمووێت ئەگەر شتێکى سەرنج راکێشتان بینى بڵێن (ماشاء الله) نەوەک تۆ ئەم هێزەت هەبێت کاربکەیتە سەر شتە بینراوەکە.

ان شاء الله لەبابەتەکانى تر یەکە یەکە باسى ئەم جۆرە نەخۆشیانەدەکەین.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …