پێناسەکردنى : چەتەیی (دەریایی بێ یان وشکانى و شاخى لەسەردەمى ئێستا چەتەی ئەلکترۆنى): چەتەیی و رێگرى دەرچوونى گرووپێکى موسڵمانانە لەژێر دەسەلاتى ئیسلام و موسڵماناندا بۆ نانەوەى ئاژاوەو بێ سەرو بەرى و خوێن رێژى و دەست بەسەر داگرتنى دارایی و شکاندنى ناموس و لە ناوبردنى کشتوکاڵ و وەچە , بەمەش ململانێى ئایین و رەوشت و یاسا و ڕێسا دەکات .
حوکمەکەى:
چەتی لە گوناهە گەورەکان حیساب دەکرێ بۆیە سزاکەشى توندترین سزایە , خواى گەورە فەرمویەتى
واتە:بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که ده‌نجێگن و دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و به گه‌رمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو به‌د ڕه‌وشتی له زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌یه: (ئه‌وانه‌یان که خه‌ڵکیان کوشتووه) ده‌بێت بکوژرێن، (ئه‌وانه‌ش که‌خه‌ڵکیان کوشتووه و جه‌رده‌ییشیان کردووه) ده‌بێت له خاچ بدرێن، (ئه‌وانه‌یان ته‌نها جه‌رده‌یی ده‌که‌ن) ده‌ست و قاچێکیان به‌پێچه‌وانه‌وه ببڕدرێت، (ئه‌وانه‌یان که مه‌ترسیان لێده‌کرێت) ئه‌وه دوور بخرێنه‌وه له وڵات، ئه‌وسزایه خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕیه بۆیان له‌دنیادا، له‌قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره‌یان بۆهه‌یه.
عن أنس قال: نزل قوم من عكل وعرينة المدينة فاجتووها فأمرهم النبي عليه السلام أن يشربوا أبوال وألبان إبل الصدقة ثم بعد أن شفوا ذبحوا القطيع وساقوا البقية فأرسل إليهم النبي فأتوا به‌م ظهراً ثم أمر به‌م فقطعت أيديهم وأرجلهم ووسمت عيونهم بالحديد المحمى ثم أخرجوا إلى الحرة وحين طلبوا ماءً لم يعطوا. قال أبو قلابة: هؤلاء أقوام سرقوا وقتلوا وكفروا بعد إسلامهم وحاربوا الله ورسوله.(متفق علیه)
واتە: کەسانێ لە عوکەل هێنرانە لاى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) و موسڵمان بوون و لەمەدینەدا تووشى داهێران بوون بەهۆى برسێتى زۆرەوە , پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرمانى دا وشترى زەکاتیان بۆ ببەن و میز و شیریان بخۆنەوە , ئەوجا وایان کرد و کاتێ هۆشیان هاتەبەر هەلگەرانەوە حوشترەوانەکەیان کوشت و وشترەکانیان دا پێش خۆیان , پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) بەشوێنى دا ناردن , دەست و قاچى بڕین و چاوى کوێر کردن و لێیان نەگەران تا مردن.
ئەگەر رێگرو چەتە پێش ئەوەى بکەونەدەست دەسەلاتدار ئەوا بۆیان هەیە تەوبە بکەن(إلا الذين تابوا من قبل أن تقدروا عليهم فاعلموا أن الله غفور رحيم )المائدة 34.
ئەگەر نا حوکمى قیساسیان لەبەرامبەر دەکرێت وەک ئەوەى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) کردى لەگەڵ ئەم گروپەى کە باسمان کرد .