خواى بەرز و باڵادەست گەردونى بەسیستەمێکى ئێجگار رێکوپێک و وردەکارى بنیات ناوەو هیچ جۆرە شڵەژان و بێسەروبەریەکى تێدانیە , وەک دەفەرموێت {وخلق کل شئ فقدرە تقدیرا} الفرقان :2.
واتە: هەموو شتى لە رادەى خۆى دروست کرد و ئەندازەى گرت , نهخشهی ڕێک و پێکی بۆ ههموو شتێک داناوه .
هەروەها دەفەرموێت : {سبح اسم ربک الأعلى , الذي خلق فسوى , والذي قدر فهدى} الاعلى : 1.2.3.
واتە:تهسبیحات و ستایشی پهروهردگاری بهرزو بڵند و پایهدارت بکه , ئهو زاتهی ههموو شتێکی دروستکردووه بهجوانی و ڕێکوپێک و تێرو تهواویی کردووه , ئهو زاتهی که نهخشهی کێشاوه بۆ ههموو شتێك و جا ڕێنموویی کردووه.
هەر بەم تۆکمیە و لەبەر حیکمەتێکى هەرە باڵا خواى باڵا دەست وەک تاقیکردنەوە ئەندازەیەک لەئازادى و سەرپشکێتى بە مرۆڤ بەخشیوە , مرۆڤ بەهۆى ئەم هێندە ئازادیەوە دەتوانێ ژیانى خۆى رێک بخات یان بێسەر وبەرى وتێکشێواندنى تێ بخات .
هەموو شتەکانى دەورەبەرى ژیانى مرۆڤ لەو پەڕى رێکوپیکى دان هەرلە گەردیلەوە بگرە تا سوڕانەوەى شەو رۆژ و جیاوازى نێوان وەرزەکانى ساڵ و کەش و هەوا ئەمە ناونیشانى تەواوى گەردونە.
شەرعى خودا لە ئامۆژگارى و حوکمى عیباداى و رەفتارەکانیدا تەواو تەواو ئەم راستیە گەردونیەى تێدا بەرجەستەبوە .
جا ئەگەر مرۆڤ لەگەڵ دەوروبەرە ریکوپێکەکەى هاودەنگ نەبێ و لەسایەى ئەو ئازادیەى خودا پێى بەخشیوە ژیانى خۆى رێکوپێک نەخات ئەوا بێگومان ژیانەکەى دەبێتە تێکشێوان و شڵەژان و ململانێ کردن لەگەڵ تەواوى بونەوەران وە ژیانى دەبێتە تەنگى و شەکەتى و نەگبەتى و دبێتە داتەپین و کەمى بەرهەم هێنان و شکستى تەواوى , تا لەئەنجامدا بێهیوایی و بێ ورەیی و گرژى و دوودڵى دەبێت , بەتایبەتى لەو کاتانەى کە خۆى لەگەڵ ئەو خەڵکانە بەراورد دەکات کە هەنگاوى گەورەیان لەژیاندا هاوێشتوە و ئەویش هەر لە شوێنى خۆى چەقیوە , دەرەنجامى هەموو ئەمانە بریتیە لە بەفیڕۆدانى کات , کە ئەویش واتا بەهەدەردانى ژیان , خوا بمانپارێزێ و هاریکارمانبێ .
دەتوانین پێناسەیەکى سادەى “رێکخستن” بکەین و بڵێن : بریتیە لە بەکارهێنانى ئامرازە بەتواناکان (الوسائل الممکنة) بۆ وەدیهێنانى ئامانج و پلانێکى پوخت و تۆکمە.
هەندێ لە هۆکارەکانى بێسەرو بەرى و ناڕێک و پێکى لەژیاندا:-
1– بەسوک زانینى کات و سود لێوەرنەگرتن و بەفیرۆدانى لەشتە بێسودەکان , گەورەترین بەڵا کە توشى پیاوى ژیر دەبێ بەفیرۆدانى کاتە , چونکە ئەو چرکە ساتانەى تێدەپەڕن گەرانەوەیان بۆنیە هەرگیز.
2– جیاکردنەوەى گرنگ و گرنگتر , هەندێ کەس خۆیان خەریکى شتى لاوەکى و موباحەکان دەکەن کەچى واجبات و سوننەتەکانیان فەرمامۆش کردوە نمونەى ئەوکەسەى کە واز لە بناغەى خانوەکەى بهێنێت لەکاتى دروستکردن بەلام گرنگى بە دیکۆرات و روکەشى خانوەکە بدات.
3– خراپى کات دانانەوە بۆ ئەنجامدانى کارەکان : نمونە هەیە کارێک پێشوەختە ئەنجام دەدات یان دواى ئەوەى کاتەکەى بەسەر دەچێ , ئەبوبەکرى صدیق (رضى الله عنه) چەند جوانى بە عومەرى کورى ختاب (رضى الله عنه) گوتوە کە دەفەرموێت : عومەر بزانە هەندێ کارى شەوانە هەیە خوا بەرۆژ قبوڵى ناکات وە هەندێ کارى رۆژانەش هەیە خوا بەشەو قبوڵى ناکات.
نمونەى : دەبێت فەرزەکان لەکاتى خۆى ئەنجام بدرێت وەک نوێژ و حەج لەکاتى خۆى رۆژو لەکاتى خۆى زەکات لەکاتى خۆى کە بۆى دیارى کاراوە …هتد.
4– تەواو نەکردنى کار :هەندێ کەس کارێک دەست پێدەکات و هەنگاوى بۆدەنێت بەڵام پێش کارەکە تەواوبکات دەست دەکات بە کارێکى تر بەم شیوەیە بەردەوام دەبێت بۆیە هەمو ژیانی لە داچاندن بەڕێ دەکات ناگاتە ئەو رۆژەى بەرەکەى دروێنەبکات.
ئەمانە بەدواى سەراب وێڵن و رۆژانى ژیانیان لەم رێیە بەرێ دەکەن.
5– دوبارە کردنەوەى کارێک پتر لەجارێک : بۆنمونە کەسێک خودا بەهرەى نوسینى پێدەدات وە هەڵدەستێت بەنوسینى پەرتوکێک بەلام چەندین جار هەمان بابەت لەچاپ دەداتەوە بەبێ ئەوەى هەوڵ بدات بابەتێکى ترى نوێ بەرهەم بهێنێت و بەروە پێش بچێت هەر لە بازنەى داخراو دەخولێتەوە , وە زۆربەى گەنجانى ئەم سەردەمە هەموو رۆژێکیان وەک رۆژى پێشوترە .
6– ریز نەکردنى ئەو کارانەى کە جێبەجێ دەکرێن و ئەنجام دەدرێن بەشێوەیەکى لۆجیکانە (منطقی) و ریکوپێکانە , پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (إن الله يحب من أحدكم إذا عمل عملا أن يتفنه) .
واتە ک خوا ئەو کەسەى خۆش دەوێ کە کارێکى کرد بە پوختیی بیکات.
7– ڕاپەراندنى کارەکان بە شیوەیەکى سەرپییانە و نەبونى پلانى پێشوەختە : بێگومان ئەمە یەکێکە لە گرنگترین هۆیەکانى بێسەروبەرى لەژیاندا و وادەکات مرۆڤ ژیانى خۆى پێ ڕێک نەخرێت , چونکە بەهۆى پلانەوە مرۆڤ دەتوانێ لە هەموو کارەکانیدا ئامانج و ئەو ئامرازانەى کە مەبەستیەتى بپێکێت .
نەبونى پلان دەبێتە مایەى بەخەسارەت چونى رەنجێکى زۆر و تێکشێوان و رابورین بەنێو تاریکاییدا کە ئەوسەرو ئەنجامەکەى دیار نەبێ , بۆیە پلان دانان کارێکى گرنگە لەژیان.
قال تعالى : {حتى إذا جاء أحدهم الموت قال رب ارجعون لعلي أعمل صالحا فيما تركت كلا إنها كلمة هو قائلها ومن ورائهم برزخ إلى يوم يبعثون}المؤمنون :99.
تێبینى : سودم لەم کتابەوەرگرتوە (حتى لا تكون كلا طريقك الى النجاح) بەدەست کاریەوە .
وەرگێران : سالار محمد قادر.