جنۆکە
جنۆکە

جنۆکە .

جنۆکە یان جن : ئەوەى شایانى باس بێ باوەڕ بە جنۆکە لەدێرین زەمانەوە بەڵگە نەویست بووە , چونکە هێندە ئاشکراو ڕوون بووە لەهەموو لاوە هەوالەکانیان بە جۆرەها شیوە باس دەکرێن , ئیمەى موسلمانیش کە خاوەنى بەرنامەى ڕاست و دروستى شێرینین , کەخۆى دەگڕێتەوە لە قورئانى پیرۆز و فەرمایشتەکانى پێغەمبەرى ئازیزمان(صلى الله علیه وسلم) کە پەردەیان لەسەر هەموو راستیەکان هەڵماڵیوە ڕاست و ناراستیان لێک جیا کردۆتەوە , وەگەڵێ زانیارى نادیاریان دەرخستوەو خزمەتى ئادەمیزادیان پێ کردووە خواى گەورە لەقورئانى پیرۆز لەچەندین ئایەت باسى جنۆکەى کردووە راستەوخۆ تەنانەت سورەتێکى ناوناوە بەسورەتى جن کە دەنگ وباس و هەواڵیان و ئەحواڵیان تیا باس دەکات هەروەها پێغەمبەرى ئازیزمان(صلى الله علیه وسلم) بەدەیان فەرمایشتى فەرمووە لەبارەى جنەکانەوە , جا ئەوەى پێویستە بزانین جنۆکە زۆر جۆریان هەیە وە خاوەنى پرۆگرام و مەنهەجى جیاجیان , هەیانە موسڵمانە لەموسڵمانانیش هەیە سوننیە و هەیە شیعەیە هەیە ئەهلى بیدعەیەو هەشیانە کافرو بی باوەڕن لە ئەهلى کتاب کە جولەکەو دیانن وە هەیانە ئاگر پەرستن وە هەیانە مولحیدن جۆرەها بیروباوەریان گرتۆتە ئەستۆى خۆیان , جا جنە بێ باوەرەکان بەشەیاتین ناسراون (إلا إبليس كان من الجن ففسق عن أمر ربه …)الكهف:50. شەیتانى نەفرین لێکراو سەرپەرشتیان دەکات , کە هەندێ لەزانایان باوەڕیان وایە باوکى جنۆکەکان بێ وەهەندێکى تریان باوەڕیان وایە کە جان باوکى جنۆکەکان بێت { ….وخلق الجان من مارج من نار} الرحمان :15.

جا ئەو شەیتانانە لە دژایەتى خاوەن باوەڕان درێخى ناکەن وە ئەوان ئادەمیزادەکان دەبینن بێ ئەوەى ئادەمیزادەکان ئەوان ببینن .

ئەم جنۆکانەش خواى گەورە لە ئاگرى پاک دروستى کردوون وەک خوداى گەورە دەفەرموێت :{ خلق الإنسان من صلصال كالفخار(14) وخلق الجان من مارج من نار}الرحمان : 14-15.

ئەو جنۆکانەش وەکو ئادەمیزاد بۆ بەندایەتى کردنى خودا بەدى هاتوون داوا لێکراون بە گرتنى رێبازى پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام. { وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون} الذاریان :56.

خوداى گەورە ئادەمی لەخۆڵ دروست کردووە ئەنجامى بەگۆشت و ئێسقان و جۆرەها ئەندام و جیهازى جیاجیا گەیشتوە … ئاوهاش جنۆکەکان لە ئاگر دروست کردوە بەشێوەیێ کە شایستەى خلق بونیان بێ , بێ ئەوەى لە عالەمى شەهادات دا بدیترێن وەئەنجامى پیکهاتەکەیان وەک ئادەمیزاد گۆراوە بۆتە با (ریح).

عن عائشة رضي الله عنها قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: “خلقت الملائكة من نور وخلق الجان من مارج من نار وخلق آدم مما وصف لكم“.رواه مسلم.

قال تعالى: (قال أنا خير منه خلقتني من نار وخلقته من طين) ص: 76.

جا ئەوەى راست بێ و شایەنى باس بێ دژایەتى و دوژمنایەتى بەردەوامە لەبەینى جۆنکەکان و ئادەمیزادەکان  { إن الشيطان لكم عدو فاتخذوه عدوا إنما يدعو حزبه ليكونوا من أصحاب السعير }, هەروەها لەبەینى ئیماندارەکانى جنۆکەو بێباوەرکانیان جۆرەها نیزاع و کێشە هەیە هەروەک ئادەمەیزادەکان هەیانە , وەکو سروشت و فیترەو بوونیان وادەخوازێ { وقلنا اهبطوا بعضكم لبعض عدو ولكم في الأرض مستقر ومتاع إلى حين} البقرة .

{ فوسوس لهما الشيطان ليبدي لهما ما ووري عنهما من سوآتهما …} الاعراف.

جا بێجگە لەوەسوەسەو جوان کردنى کارى ناهەمووارو گران کردنى ڕاستى و دروستى و شەرعى , جاروباریش دەپەرنە ناو بەدەنى ئادەمیزاد وە تووشى ئەشکەنجەو و نارەحەتى و ئازارى جوراوجۆرى دەکەن.

{ إذا تثاوبأحدكم فليمسك بيده على فِيه ، فإن الشيطان يدخل } رواە مسلم وابی داود واحمد والدارمی  .

واتە: ئەگەریەکێک لەئێوە باوێشکى هات با دەست بگرێت بەدەمیەوە چونکە لەم کاتە شەیتان دەچیتە ژورەوە لەرێگاى دەمیەوە بۆ ناو لاشەى.

وە ئەم فەرمودەیەش بەڵگەیە کە شەیتانەکان کە لەجنۆکەن دەتوانن بەناو لاشە هاتوچۆبکەن وەک چۆن خوێن بەلاشە هاتوچۆدەکات { إن الشيطان يجري من الإنسان مجرى الدم } متفق عليه، واللفظ للبخاري .

ئەمەش چەند هۆکارێکى هەیە بۆ چونە ژورەوەى جنۆکە بۆ ناو لاشەى مرۆڤ :

1-یائەوتا جنەکە عیشقى ئادەمیزادەکەبووە جا ژنى جنۆکە بۆ پیاوى ئادەمیزاد  یا پیاوى جنۆکە  بۆ ژنى ئادەمیزاد .

2-یا ئەوەتا ئادەمیزادەکە جنەکەى ئازارداوە بەنەزانى وەکو کوشتنى یان ئەزیەت دانى جا بەهۆى شت ڕاوەشاندن بێ یان بەهۆى ئاوى گەرم رژاندنەوە یا بەهۆى پێ لێنانیانەوە بێت جا لە تۆڵەیا کوتونەتە گیانى مرۆڤەکە.

3-یا بەهۆى زووڵم وستەمى جنى کافر وفاسقەوە.

4-یانیش بەهۆى سیحر لیکردنیەوە لەلایەن ساحیرێک.

لەم کاتانەش جنۆکە بەئاسانى و ساکارى دەتوانێ بچێتە ناو لاشەو بەدەنى ئادەمیزاد:

أ-لەکاتى ترسانى زۆر.

ب-لەکاتى عیدەت گرتن و زۆر توڕە بوونەوە.

ج-لەکاتى چەقین لەدونیاى غەفلەت و بێ ئاگایی لە خوداى میهرەبانەوە.

د-لەکاتى داکەوتن و مەیل کردن و رووچون بەلاى شەهوەتى جنسى یەوە.

———–

تێبینى : سود وەرگیراوە لە کتێبى (شیفاى قورئانى بۆ نەخۆشیانى جنۆکەدارى ) .

ئامادەکردن : باوکى ئادەم.

پێشنیارکراو

بۆچی دوعاكانمان گیرا نابێت ؟

بۆچی دوعاكانمان گیرا نابێت؟

سەرەڕای ئەوەی موسوڵمانان دوعاو نزاو پاڕانەوەی زۆر دەكەن، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی دوعاكانیان لە ئێستادا …